پەندێک لە میژوەوە ... تابلۆ حەسەن

 

 

 

ئەمانەی ئێستا لە ژێر ناوی داعش پەیدا بوون هیچ وێنەیەکیان بەدیناکرێت لە هیچ شوێنێکی دونیادا ، بۆ دۆزینەوەی وێنەیەکی ئەمانە ناچار مرۆف بخزێتە سەردەمە تاریکیەکان ڕەنگە هۆلاکو و تەیمور لەنگ وهاوشێوەی ئەمانە بن ، لاپەرەکانی مێژوو بۆمان دەگێرێتەوە دەڵێت کاتێک ئەمانە بەغدادیان داگیر کرد ئەو بەغدایەی کە لەو سەردەمەدا گرنگترین پایتەختی ئەم جیهانە بوو ئەوەندە کتێبیان فڕیدایە ناو ڕووباری دیجلەوە تا دیجلە ڕەنگی مەرەکەبی نوسینەکانی بە خۆوە گرت، زەمەن زەمەنی عەباسیەکان بوو ئەو خەلیفەی کە لەبەغداد دادەنیشت نمایندەیی پێغەمبەری ئیسلامی دەکردو لەهەمان کاتدا سێبەری خودا بوو لەسەر زەمیندا، حوکمداری هەموو ئیسلامی دەکرد لە جیهاندا ئا ئەو خەلیفەیە لە گرتنی بەغدادا وەکو دیلێک کەوتە بەردەستی هۆلاکۆ، هۆلاکۆ فەرمانی دا پاسەوانەکانی کە تاچەند ڕۆژێك هیچ جۆرە خواردن و خواردەمەنیەکی نەدەنێ بۆیە دوای چەند ڕۆژێک خەلیفە بەو عەزەمەتییەی خۆی دوای خواردنی لە پاسەوانەکان کرد، ئەو کات هۆلاکۆ فەرمانی دا کە خەلیفە بێننە خزمەتی کە هێنایان هۆلاکۆ ووتی برسیتە؟ ئەویش لە وڵامدا ووتی بەڵی ، چەند ڕۆژێکە خواردنم نەخواردوە هەر ئەو کات هۆلاکۆ فەرمانی دا کە سینیەک خواردن بڕازێننەوەو بۆی بهێنن پاسەوانەکان سینیەکیان بۆی هینا کە جۆرەهای دوڕو گەوهەروو زێڕ و ئەڵماسی تێدا بوو دایان نا لە پێش خەلیفە

هۆلاکۆ ووتی فەرموو بخۆ،

خەلیفە ووتی قوربان من جۆن ئەمانە بخۆم من پێویستم بە نانە من برسیمە

هۆلاکۆ پێی ووت،

دەی کە ناخورێت بۆچی ئەم هەمو جەوهەر وئەڵماسەت کۆکردۆتەوە، بۆچی ڕۆژیکت باشە!،

هەر هۆلاکۆ لە درێژای قسەکانیدا ووتی،

تۆ دەتوانی بەم هەموو ئەڵماس و مجەوهەراتە سوپاکەت بەهێز بکەیت، بۆ ئەوەی بەرگری لە بەغداد بکەن و تۆش بە دیلی نەکەویتە بەر چنگی من،

ئەمەی ووت و خەلیفەی لەناو زیندانەکە بەجێی هێشت تا بەدیار دڕو گەوهەرەکانی خۆیدا گیانی لەدەست دا.

ئایە دەکرێت ئێمە سود لەم پەندە وەربگرین ؟!

 

 

 

Related Articles