به‌ڵێن بده ... ئه‌لماس مسته‌فا

له‌ئامێزی خۆتم بگری تا تاسهی

شه وانی بێ تۆیم لهسهر

سینهت بکوژێنمهوه

منیش بهڵێن ئهدهم به گهردنتا

ههڵبزنێم تا دهگهمه

کهناری لێوهکانت..

تا پێکی مهستبوون

لێت نهبمهوه..

بهلێن بده...

تۆ هاوسهر و هاوخهمم بی

تا به‌عیشقت بژێمهوه

بهڵێن بده که‌بۆ من بی..

چیتر لهژێر ساباتی

چاوهڕوانیتدا نهتوێمهوه

وهره توخوا لاولاو ئاسا

لێك بئاڵێین..

با شهوانیش ئارام بنووم

تا سهحهریش لێت نهبمهوه

وهره نوتفهیهک له نوری

ڕوحی خۆتم پێ ببهخشه

تا ههمیشه

دوور بم له‌خهم.

سوید

23- 10-2007

2،15 ی بهیانی

 

Related Articles