بە فرمێسکەکانم دڵخــــۆش دەبيت .. ســــــــــــــابـــــات

هات بووم تەفسيری خەونێکت بۆ بکەم . لەبەر دەمت چۆکم داو

پرسياری دڵ تەنگی تۆم دەکرد . . تۆش بێ ئاگا لەو دەروونە جەنجالەی من

قا قا پێدەکەنی و ياريت بەيەک يەک لە دەمارەکان و دڵــۆپە خــوێنەکانی ناخم دەکرد

هات بووم پێت بلێم من لە ئازەرەکانی تۆ دەترسم . لە خەويشا بەبينم ئازار دەخۆی

من لێرە هەموو بوونم بەروە وێران بوون دەچی . . بــرادەر گيان .  .

ئەها جارێکی تريش پێت دەڵــێمەوە گيان . . . من وام کە تۆ تێکم دەشکێنەت

من لێرە دادەنيشم بۆ هەر شکانێم لێبوردنێکی گشتی دەردەکەم ئاخر قەت نەم ويســتوە

تۆ بە دەستی دڵــە چکۆلانەکەم ســـزا بخۆی . پێچەوانەی تۆ کە لە شکانم جێژ دەبينت

بە فرمێسکەکانم دڵخــــۆش دەبيت .  .  .

تۆم بينی چەپکێک گوڵــەگەنمت بەدەستەوە بووو دواتر هەر هەموويانت ووشک کرد و گرت تێ بەردا. . .

ئاخر تۆ ناازانی پيرۆزی گوڵـــەگەنم ؟؟ يان لە ناو چـــونئ گوڵــەگەنم چەندە تاوانە ؟

ســەيرم لێ دیت ئەمەشيانت نەزانی دەی تەنها بۆ يەکجار وەرە ســەيری ناو لەپی دەستم بکە

دەبينەت ســەدان هيلی تەريب نەبووی تيايە . من دەزانم بە خــتی تۆش لەو هيلە تەريب نەبوانەی

سەر لەپی دەستم دەجی. !

 

هـــه‌ولــێــر

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles