بۆ مەرگی سارا ... ئەفسانە سروش

فرمێسکەکانی ئەم شەوی شڤان،

بۆ ئاوڕێك نادەیتەوە

هەنگاوەکانت بۆ کەمێك شل ناکەی

دەترسی؟

ترس له‌چی؟

دەترسی بەبینینی

پیتە بەجێماوەکانی ناوت

لەسەر دەست و پەنجەی ئەو

پڕ پر ببیتەوە لەنوری عیشقی

بەجێماوت لەلای ئەو؟

بۆ ئاوڕێك نادەیتەوە یان

دەترسی

لەقافییەی فرمێسکەکانی،

که‌پڕ بەبەری گەڕانەوەیه‌کی ئەبەدیت بێت

بۆ هەنگاوەکانت شلتر ناکەی

دهەترسی لەناو باوەشی

پر لەتەرمی ئومێدی هاتنەوەی تۆ بۆ ئەو

تووند تووند بە سینەیەوە بنوسێیت و

بەو مردنە بڵێت تازە چۆن بەجیبێڵم!

کەنەتوانم جارێکی تر

بەنهێنی عیشقی ئەو ببمەوە،

بۆ ئاوڕێك نادەیتەوە دەترسی

لە شکانی دەستنوێژی ئەم سەفەرەت

بەماچێکی ماڵئاوای لەسەر لێوی

بەدیل کوژراوی ئەو

بۆ ئاوڕێك نادەیتەوە لەدڵ تەنگی و

رەنگی سپی زەنگیانە نەخشێنراوەکانی

سەر کراسی بوکێنیت

بە پیتەکانی ناوی ئەو،

کەچۆن بەچۆڵی و تاریکی ژورەکەتدا هەڵواسراون

بۆ ئاوڕێك نادەیتەوەبۆ ئه‌ی سارای ئه‌رخه‌وانی،

هەنگاوەکانت کەمێك شل ناکەی

بۆ سەرێکت نەکشایە ناو کۆڵانە غەمگینەکانی

ئەم نشتیمانەی ئەو

ئه‌و هەموو عیشقەی

لەناو خۆیدا کوشتەوە

بۆ تەماشایه‌ك لەدەیجورەکەی شڤان ناکەی؟

خۆی لەهیچ لەو کۆڵانانەدا هیندەی

هەناسێکی سارد بۆ هاورێیه‌کی دڵی شکاو

بۆ ئامێزێکیلەتۆ خاڵی خاڵی و

پڕ پڕ له‌حەسرەتی تۆدا

هەر ئەگەڕێ و نات دۆزێتەوە.

ڕانیه‌

9/7/2014

 

Related Articles