کەواتە عارف ڕوشدی پیاوێکی گەورەیە. .. بەهرۆز جەعفەر

ئەوان، ئەیانەوێ عارف ڕوشدی، لەبەکرەجۆ دابنشتایە، تاوەکو نیوەی شەو دوو ئاسایش و دژە تیرۆرێک بنێرنە سەری، وەکو بەکری حاجی سەفەر ئیهانەی بکەن و ئازاری بەن. !.

هەموو کەس ئەزانێت، لەخیانەت و گەندەڵی و کەموکورتیدا پارتی و یەکێتی و هەموو لاینەکانی کوردستان بەگشتی یەک ماددەی خاون، هەر بۆخۆی سیستەمەکە سروشتی وایە هەرکەس چووە ناوییەوە گەندەڵ ئەبێت، چونکە نێچیرەوان بارزانی دوو ساڵ پێش ئێستا وتی: گەندەڵی بووە بەکلتور!!!. ڕونتریش بڵێین سەنگەرەکەی کاک عارف لەولا بێت یان لەملا هەمان شتە، تەنها لای پارتی مەرکەزی بڕیار و یەکەی دروستکردنی سیاسەت دیارە.

بۆخۆم، ئەگەر نوسین بەبەرپرسیارێتی نەزانم، ئەگەر قسەو کردەوە نامەسئولییەکانی هەندێ بەرپرسی باڵای ئەمنی ئەو حزبەو دەستڕۆیشتوەکانیان بکەمە پێوەر بەرامبەر خۆم، دەبوو، هەموو کاتژمێرێک وتارێک لەسەر پۆخڵەواتیان بنوسم. . هەڵبەت عارف ڕووشدی تا لەناو یەکێتی بوو ڕۆژێک لەڕۆژان نەکادرێک نە سەرکردەیەک نە ڕۆژنامەیەک قسەیەکی خراپی لەسەر نەبوو، لەواقیعدا پیاوێکی ڕۆشنبیرو هێمنیش بو. ئێستا کردویانە بەهۆسە گوایە خیانەتی کردو پشتی لەبراکانی کردو. . . ئەم کلاواتانە. .

لەم (2) ساڵەی ڕابردوودا بەزەییم بەهەموو ئەندامانی سەرکردایەتی و زۆرێکیش لەمەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا، ئەهات، ئەیانگوت: سەراحیەتی چایەکمان نەماوە، هەبوو ئەیگوت: تۆ زۆر لەئێمە باشتریت، بەس نییە قسەدەکەیت!. ئاخر تۆ عارفێکت ناردووە بۆ شەڕ، بۆ موسڵ ئەی نابێت دەستی کراوە بکەیت و سەراحیاتی بدەیتی؟. شاڵاوێکت ناردووە بۆ بادینان ئەی بۆچی بەعەمدەن گرفتی بۆ دروستەکەن. ؟. لەڕۆژهەڵات و ئەم کوردستانەی ئێمە نەبێت کەسیاسەت و ئابورییەکەشیان خێڵەکی و کوردانەیە، کەگوایە کەسێک سەربەحزبێک بوو ئەبێت ئەولادەکانیشی هەروابن!. حزب بۆ خزمەتی ئینسانە، ئەگەر وانەبوو ئاساییە و زانستیشە هەموو ڕۆژێک سەنگەرێک بگوێزەوەو خەڵکیش بابۆخۆی بیژەنێت. ئەمه سیاسەته یان مەدرەسەی ئەخلاق و دلداری کردن؟؟ باسی خۆشەویستی و شتی وا ئەکەن!

حزبێک:تەنانەت ڕێبواریێکیش نەزانێت کێ دەم سپییەتی تا دوو قسەی لەگەڵ بکا.

حزبێک: سکرتێرەکەی بەگۆچانێکەوە وڵات بەوڵات بگەرێت، لەبەرخاتری ملیۆنان دۆلاری سەرۆکایەتی کۆمار، کوردو یەکێتی بیربچێتەوە.

حزبێک: لێپرسینەوەو چاودێریی و هیچی تیانەبێت.

حزبێک: زۆری سەرکردەکانی ئەوەندەی نزیکن لەپارتی و گۆڕانەوە، نیو هێندە لەیەکێتیەکەیانەوە نزیک نەبن.

حزبێک: دوو بەرپرسی ئەمنی چۆنیان ویست وا بکەن. وا هەڕەشە لەکادروسەرکردەکان بکەن.

حزبێک: زۆربەی هەرە زۆری سەرکردەکانی و تەنانەت بۆخوارەوەش تا کارگێر و جێگری مەڵبەندەکانی بەقۆپیەو قبوڵی خاس و دەوام نەکردن و ورگ خڕکردن ناویان دەرهێنابێت.

وەها حزبێک بۆچی باشە؟ ئەمە حزبی شەهیدو ئەنفال و ئایندەیە؟. خۆمن ئەزانم هەندێکیان ئایندەیان لەماڵی بەرپرسەکانی گۆڕانە و هەندێکی تری ئەمانەی ماون چڵێسی لای پارتیانە، جا ئەوان بۆ کوێ ئەچن؟.

ئەوان، ئەیانەوێ عارف ڕوشدی، لەبەکرەجۆ دابنشتایە، تاوەکو نیوەی شەو دوو ئاسایش و دژە تیرۆرێک بنێرنە سەری، وەکو بەکری حاجی سەفەر ئیهانەی بکەن و ئازاری بەن. !.

 

Related Articles