یەکێتى لەهەموو وێستگەکان یەکەمى هێناوە. . بەهرۆز جەعفەر

لەکاتى پێشکەشکردنى سیمناردا، بیرم چوو، تەلەفۆنەکە بکوژێنمەوە، نامەیەک لەکوردوستانەوە هات :نازانم مەبەستى کوێیە. . نوسیویەتى : یەکێتى یەکەمى هێناوە، لەهەموو وێستگەکان . ". زۆرناخۆشە، بەرامبەرەکەت کەپەیامێک یان قسەیەکت بۆ ئەکا، به دارو بەردو شتى وات تێبگات. . دوو کەلیمە :

یەکەم: گریمان چۆن پارتى لەقەزایەکا سەدلەسەدى دەنگەکانى هێناوە!!، یەکێتى لەهەموو عێراقا یەکەم بوو، ئێ چى ئەکەن ؟. یان باپرسین یەکێتى کێیە؟ مەبەستت کامە یەکێتى یە (هەڤاڵانى یەکێتى دەزانم لەسیاقى خۆی ئەمە تێدەگەن). ڕوونتر من سواڵکەرێک بووم، یان یەکێک غەدرێکى لێکردم لەزۆنى سەوز، بچم لاى کێ سکاڵا بکەم ؟؟. . چاوەکەم بیکەن بەقاعیدە (4 ساڵە گوێزتان بۆ حیساب ناکەین). ئەم سەرکردایەتییە ئەونەى لە بەرپرسانى پارتى و گۆڕانەوە، ئەونەى لەکۆمپانیاکانەوە، نزیکن، چارەکێک لەپرەنسیپ و بەها نیشتمانییەکان و خودى یەکێتییەوە، نزیک نین (خۆشیان جارجار وائەڵێن بەس بۆئێمە بڤەیە وتنى). نە ئەم سەرکردایەتییە لەو هەموو پەیامەى خەڵک و کادرەکانى تێگەشتووە، نە ئەوانەشی ماون بەتەماى سەرکردایەتین و خۆیان بەخوێنى تازە دەزانن، لەئاست گەورەیی گەمەکەدان . سەیرکەن سبەینێ عەینەن تاس و حەمام، دەست ئەکەنەوە بە ڕمبازییەکەى جاران. . تۆزێ دەنگ لەهەولێر زیایان کردووە، لەبەرئەوەى خەڵک لەوە ساردبۆیەوە گۆڕان ململانێی بنەماڵەى بارزانى پێبکرێت .

دووهەم: ئەسکەندەرى مەکدۆنى، ئەڵێت: ئەگەر دوژمنەکەت، کوشت، سەریت بزر کرد، ئەوا هیچت نەکردووە، " سەر زۆر گرنگە سەر، سەر ئیعاز بەهەموو لەش ئەدا، ئەم حزبە سەرى نییە سەر. . کادرەکانى فێرى زۆربڵێی و سەرە ڕۆیی بون، بەرپرسەکانیشى بێ ئاگا لەوەى چى لەم جیهانە دەگوزەرێت . چەند نالۆژیکییە حزبێک ئەمە کورتەیەک لەگرفتەکانى بێت، ناوبەناو هۆشیارى بات کە گەلەکۆمەکى لێ ئەکریًت. !!.

گریمان سبەینێ (مام هاتەوە) بەڵکو (100000) ساڵ تەمەنى بوو، هاتەوە دەستیشى کرد بەمەلەوانى و ئەسپسواری و دوو گۆڵى بەپێش چاوى خەڵکەوە، ئەى ئەم هەموو گرفتە هەڵواسراوەى ناو یەکێتى ؟ ناو کورد؟ سیستەمەکە؟ ناڕەزایی خەڵک لە 17ى شوبات و پێشترەوە درێژەى هەیە؟ خۆ بەوە نییە چەند کەسێک هەنێک تیجارەتیان بە 17ى شوباتەوە کردتا پێی بچنە پەرلەمان و وەزارەت و شتى وا . . ئەى کوا خواستەکانى خەڵک ؟. زەمەن ناوەستیت. جاوەریی کەس ناکا . . زەمەن . . 

Related Articles