ئایا بزن ئەفڕێت . . . . ؟. بەهرۆز جەعفەر

لەکوێی دونیادا سەرۆکى حکومەت بڵێت : گەندەڵى بووە بە کلتور . گەلەکەى بێدەنگى هەڵئەبژێرێت . ؟.

چارەنووسى ئەو گەلە چییە، بێ مەرج خۆى ئەخاتە ژێر دەستى دەستەڵاتێک، یان گروپێکەوە، وەک ئەوە وایە بەڵێندەرێک، بێ ئەوەى گفت و پارە لەحکومەت وەربگرێت، بچێت تونێلێک لێ بدات .

چەند سەیرە، خەڵکانێک، چاوەڕێی چاکسازیی و گۆڕانکاریی لەدەستەڵاتێک و کۆى سیستەمێک بکەن، کە بەزمانى خۆیان هاوارئەکەن، ئێمە شکستمان خواردووە، ئێمە دزین، ئێمە شەڕى ناوخۆمان کردووە، ئێمە پلانمان نییە . . . ؟. ئیتر چیتانەوێ . . بزن بەچوار پەلەوە ئەفڕێت ؟. دار خورما ئه بيَت به دار به رِوو ؟. به رد ئه بيَت به به شمه ك ؟. ئه م هيَزانه هه ر ئه وه ئه كه ن كه بيشوتر كردويانه . . ئایا ئیشى میللەت ئەوەیە کەڵەگا دروست بکات، یاخود پێویستە تێبگات وەزیفەى حکومەت و دەوڵەت پاراستنى ئینسانەکانە لەهەر هەڕەشەیەکى دەرەکى و ناوەکى . نەک دەستەڵات خۆى ببێت بەمەترسیی بۆى . هەموو ڕۆژێک خیانەتەکانیش بەمنەت بەگەل بفرۆشێتەوە . . . ده سته لاتيَكى وا ئه بيَت لابدريَت . ئەوەى تەمەنى وەها دەستەڵاتێکى دز و نۆکەرى درێژکردووە، کە سیاسەتێکى بۆخۆى نییە، تورک و فارس و چەندین شوێنى تر سیاسەتى بۆ دائەڕێژن . تەنها گەل خۆیەتى . بێدەنگى و تێگەیشتنەکانى گەل خۆى بۆ ئەم دیاردانە، بۆتە مایەى بێمنەتى دەستەڵات . زۆرجار هەموو ئەمانەى ئێستا لەسوڵتەدان، خەڵک کردونى بەخوایەک و، ئێمەشیان دێواندووە کە ئەم تێزانە ئەخەینەڕوو .

وەک مانگێک پێش ئێستا ووتم، تورکیا بۆ (50) ساڵى تریش سوودمەندى یەکەمە، لەنەوت و سامانى کوردوستان، هۆیەکەشى ئەوەیە، بێ مەرج خۆمان خستە بەردەم تورک، ئێستا هاتون ئەڵێن : وەڵا تورکیا غەدرى لێکردوین . !! . ئایا بە " کەر " ئەوترێت ڕۆشنبیر . . ڕۆشنبیر قسەى وا چۆن ئەکات . . . هەڵبەت ئەمە ئەو چینە دەستەمۆ و مل خوارەن کەهەمیشە دەستەڵات خواستییەتى خزمەتیان بکات و ئیمتیازیان بداتێ . .

 

ئینجا خەڵکێکى زۆر بۆ خۆ ژیاندن، ڕوویانکردۆتە کایەى ڕۆژنامەنووسى، ڕۆژە بێتەوە، خەریکن باسى یەکێتى و پارتى و گۆڕان ئەکەن و، ڕەخنەیان ئەکەن . لەبنچینەدا ئەمانە خزمەتیان ئەکەن، نەک ڕەخنە، چونکە ئەرکەکەیان تەنها لەوە دا کورتکردۆتەوە .

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles