تەنها ئاشکرابونی دادگایی سەنگاوی ڕاستیەکان دەردەخا, دروشمێک بۆ ناڕەزایەتیەکانی دژی تیرۆری کاوە گەرمیانی ... ئاسۆ کەمال

 دوای دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵ مەحمود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینەلەسەر کەیسی تیرۆری کاوە گەرمیانی ،ترسێکی جدی لە یاریکردنی یەکێتی بەم دادگایی کردنەوەهەیە.ئەم ترسە واقعیە چونکە هیچ کەس ئاگاداری چۆنیەتی لێکۆڵینەوە و بڕیارەکانی دادگا نیە.دادگایەک کە کاوە دەیویست فریای بکەوێ و ڕزگاری بکا لەتیرۆرکردنی نەیتوانی هیچ بکاو ئێستاش لەژێرفشاری ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی کوردستان و دەرەوەدا ناچار بەگرتن و لیکۆڵینەوە لەتاوانبارکراوەکان بوە.ئەم دادگانهێنیە بەو مێژوو و پێکهاتەی هەیەتی و بەو هەیمەنەیەی یەکێتی بەسەر دادوەرەکاندا هەیەتی هیچ چاوەڕوانیەکی دادپەروەری لێ ناکرێ .ئەوەی دەتوانێ دڵنیایی بدا بە خانەوادەی کاوە گەرمیانی و خەڵکی کوردستان ئاشکرابوونی دادگاییەکە و پرۆسەی لێکۆڵینەوەکان و ئامادەبونی ڕاگەیاندنەکانە لە هۆڵی دادگا تاکو ڕاستیەکانی دەوری ئەم تاوانە و دەوری تاوانبارکراوان لەو ڕوداوەدا بۆ خەڵکی ڕۆشن بێتەوە.

ناکرێ سەرجەم خەڵکی کوردستان کە شاهیدی تیرۆری کاوە گەرمیانی بوون و ئاگاداری کارەڕۆژنامەگەریەکانی ئەو بوون، کە بوەتە جێگای ڕق و هەڕەشەی دەسەڵاتدارانی یەکێتی لەناوچەی گەرمیاندا،پرۆسەی لیکۆڵینەوە ودادگایی کردنی ئەو بەرپرسانە لەو خەڵکە بشاردریتەوە و لە کۆتاییدا یەکێتی لەڕێگای دادگاوە بە سیناریۆیەکەوە بێ تاوانی ئەو تاوانبارکراوانەی خۆی بسەلمێنێ.

خاڵێکی تریش کە گرنگە و خەڵک دەیانەوێ پێی بگەن ئەوەیە کەبەچ شێوەیەک دادگایی و لێکۆڵینەوە لەسەر تیرۆری ئازادیخوازان دەکرێ و دەسەڵات و دادگاکانی چەند دەوریان لە دوبارەبونەوەی ئەم تیرۆرانەدا؟ دەوری ئەو دەستە مافیایانەی ناو دەسەڵات لەم تیرۆرانەدا چیە و چۆن تۆڕی کوشتن و تۆقاندن سازدەدەن؟ لەم دادگایەدا دەبێ ڕێگە بە پارێزەرەکانی کەیسی کاوە و خانەوادەکەی بدرێ کە پرسیاروبە ڵگەکانیان ڕوو بە تاوانبارکراوان بخەنەڕوو وە دادگاکردنەکە بە زیندوویی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە پەخش بکرێ.ئەمە تەنیا زانیاری خەڵک لە سەر جۆرو شێوازی دەسەڵاتی کوردستان ناخاتەڕوو بەڵکوگۆڕینی سیستەمی قەزایی ئەم دەسەڵاتە دەکاتە ئامانجێکی تری ئەم ناڕەزایەتیانەی ئێستا.چاوەڕوان هێشتنەوەی خەڵک بەدیار بێ لایەنی دادوەرەکانەوە بێ هودەیی و خۆشباوەڕیەکە کە لەکۆتاییدا بەقازانجی یەکێتی و سی ستەمی قەزایی دەسەڵاتی میلیشیایی و مافیایی کوردستان تەواو دەبێ .هەربۆیە ئاشکرابوونی ئەم دادگایە ئەوە نیشانی خەڵک دەدا کە چۆن لەم پرۆسەیەی دادگاییەدا دەوریان هەبێ و بەفشارهێنان بۆ دادوەران و دەسەڵاتی تەنفیزی دەتوانن ڕێرەو و بڕیارەکانی دادگا بگۆڕن .هەرچۆن ئەگەر ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان نەبوایە سەرانی دەسەڵات ئامادەی چونە بەردەم دادگا نەدەبوون و دەسەڵاتی دادوەری ناچارنە دەبوو بڕیاری گرتنی سەرانی دەسەڵات بدا ودەسەلات لەم تیرۆرەش وەک تاوانەکانی پێشوو بێ ئارەق دەربازدەبوو.

بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەم داوایەی خەڵکی کوردستانەوە بۆ ئاشکرابوونی دادگایی کردنی مەحمود سەنگاوی و تاوانبارکراوەکانی تر لەلایەن دادگا و دەسەڵاتەوە ملی پێ نەدرێ ،ئەوا گومان و بێ باوەڕی بەم دادگایی کردنە هەیە و ئەنجامەکانی ئەم دادگایی کردنە نهێنیە هیچ ڕەوایەتیکی نابێ لەلای ڕای گشتی خەڵکی کوردستان .بەڵام ئەمە تەنیا خۆی نابێتە فشارێکی جدی لەسەر دەسەڵات ئەگەر هاوکات ئەم ب ێ متمانەییە بە دادگایی نهێنی لەڕێاگی ناڕەزایەتیەکانەوە نەگۆڕێت بە دادگاییکردنی ئاشکرای سەنگاوی و تاوانبارانی ئەم تیرۆرە.هەربۆیە شیعاری دروستی ئێستای ناڕەزایەتیەکان سەبارەت بەدۆسیەی کاوە گەرمیانی ئاشکرابوونی دادگایی مەحمود سەنگاوی و تاوانبارانی ترە و ئەمە دەتوانێ ڕاستیەکانی پشتی ئەم تاوانە بۆ خەڵک ئاشکرابکا و ناڕەزایەتیەکان لەو ئامانجە ڕەوایەی خۆی نزیک بخاتەوە کە تیرۆری کاوە دوا یەمین تیرۆری ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنوسان بێت بەدەستی مافیاکانی دەسەڵات.

 

ASO KAMAL

00447760131203

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

Related Articles