چه ژنی نه وڕۆز له سه ڕۆک به رزانی و کاك نێچیر پیرۆز ده که م ! ... ستار کوڵه جۆیی

میدیاکانی سه رده می حزبی به عسی له ناوچوو له هه موو بۆنه ومناسبه ته کاندا خه ڵکیان ڕاهێنا بوو له هه ر لێدوان وچاو پێ که وتنه کانیادا، سه ره تا ڕێزوسڵاو ستایشیان بۆسه ڕۆکی فه رمانده( سه دام ) بنێرن هه ربه چه شنی قورئان خوێندن ئه بێت له ( بسم الله الرحمن الرحیم ) ده ستی پێ بکه یت ئه گینا قورئان خوێندنه که ت ناجایزو گوناهو کفره، هه مان شێوش بێ پێش خستنی ناوی سه رۆك خوا بیپارێزێ تاوانێکی گه وراو گوناهێکه، که سزاکه ی ته نها له ناو جه هه نمدا پاک ده بێته وه گوناهبار.

ئه م سوکه دێڕه، هه موعێراقیه کان له ناوی خۆیان زیاتر له به ریان کرد بوو (خوا بی پارێزێ و سڵاوم و ڕێزی بێ پایانم هه یه بۆ سه رۆك) بۆیه هه ر کاتێ ته له فیزیون یان ڕۆژنامه، عێراقیه کان به ڕێکه وت یان به مه به ست موقابه له ی هه ر که سێکیان بکردایه، به م سوکه دێڕه ده چووه ناو موزوعه که وه جا ئیتر له چی پایه و مقامێ بوایه ئه و که سه ی که موقابه له ده کرا ( وه زیر یان گزیر، سه رباز، ئه فسه ر، پله دار بێ پله، که سی ئاسای پرۆفیسۆر، دانیشجوو، جوتیار، کرێکار هه مووان، له م تیته ڵه وه ده چونه ناو باسه که یانه وه.

پرۆڤه کردنی میدیاکانی پارتی بۆ کردنه به سونه تێکی کۆمه ڵایه تی گشتی ئه و خۆ ڕه وشته بعسیزمه، ساڵانێکه له میدیاکانیانه وه خه ریکن . ئه وه تا له پرۆڤه کردنی ئه م ڕه وشتی بعسیزمه بوونه ته وه له نمایش کردندان . له م سه رو به نده ی ئاهه نگی نه ورۆزو ئه م هه ڵبژاردنانه ی کوردستانا، تیڤیه زمانحاڵه کانی پارتی و ڕووداو که یه کێکه، له میدیا سێبه ره دیاره کانی پارتی له ناو پارک و شێونی گه شتیاری و گه شت و گوزاریه کاندا به دوای ئه ندام لاینگیران پارتیه وه بوون خێرا خێرا ده که وتنه ختوکه دانی لاینگیرانیان و پێان ده گوتن په یامی پیرۆزبایتان بنێرن بۆ دۆست و خۆشه ویسته کانت بێ سێ دوو ئه وانیش سڵاوو ڕێزی بێ پایانیان ئاراسته سه ڕۆك به رزانی و کاکه نێچیریان ده کرد .

پارتی له زۆنی خۆیدا نه ک هه ر وێنه ی مه لا مسته فای به چه شنی وێنه کانی سه دام که له کاتی خۆیدا وێنه کانی له هه موو سوچ و قوشبنێکدا ئه بینرا، وێنه ی مه لا مسته فایش به چه شنی وێنه کانی سه دام، له په رله مان و وه زاره ت و دامو ده زگا فه رمیه کاندا مه رجداریان کردو هه ر به وه یشه وه نه وه ستاون له پاڵ وێنه ی مه لا مسته فادا وینه ی مسعودو نێچیریانیش مه رجدارکردوه .

ئه و ترسه ی به ڕێوه یه و ئه بێت به هه ڕه شیش له ئاینده دا، ئه م پراکتیزمه کردنه ی ڕه وشتی بعسیزمه که له تاک و ته نها بوونی قودره تی ده سه ڵاتدا نمایشی خۆ ده سه پێنێت، ئه ویش ئه م به یه ك سه ڕۆك و یه ك بنه ماڵه حوکم کردنه یه له کوردستانا، که له مڕۆدا، بنه ماڵه ی به رزانی پیاده ی ده که ن له و زۆنه ی ده سه ڵاتی ڕه هایان هه س .              

 

Related Articles