وەزارەتی ئیتلاعات و خەڵک . . ئارام مورادی

رۆڵی دامودەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتە دیکتاتورییەکان و تۆتالیتارەکان و نیزامە داخراوەکان وەک یەکێتی سووڤیەت لە دەورانی کۆمۆنیست یان ئاڵمانی نازی لە بارەی کەم دەرخەمی بە مافی مرۆڤ و مافی شارومەندان زۆر یان کەم روونە .

هیچ بنەمایەکیان بۆ پێشێل کردنی ماف، نە بووە و ناشیان دەبێت، جیاواز لەوەی کە خویان بە مەسڵەحەتی نەزانن، ئەوەش تەنها لە بواری سوباتی ئەمنییەتی .

بەڵام کە بە لای حکوومەتە لێبراڵەکان و دیموکراتەکان دەڕۆین بارودۆخەکە هێندێ ئاڵوزترە، بە پێچەوانەی لایەنگرانی ئارمان گرای لیبراڵیزم کە باوەریان پێیەتی، شکڵ گرتنی سیستەمی ئەمنییەتی تایبەتی نیزامی لیبراڵ یا دیموکراتیک، یەکێک لە بەرهەمەکانی شکڵ گرتنی سیستمی لیبراڵ، یان دیموکراتیکە.

 ئەم سیستمە ئەنجامی گەیشتن بە جۆرێک لە باڵانسی نێوان مانای ئازادی و ئەمنییەتە .

 بەواتای وردتر، بە پێچەوانە ئەوەی کە هێندێک لە مێژوونووسانی لیبراڵ دەڵێن، شکل گرتنی دەوڵەتی لیبراڵ رۆحی ئازادی خوازانەی دەوڵەتدارانی لیبراڵ نییە .

 کەم یان زیاد لە پشتی هەر بزووتنەوەی لیبراڵی رزگاری دەر، لە بزووتنەوەی ئازادی بازرگانی لە دەورانی ''مرکانتالیستە کان'' لە سەدەی 17و18 لە ئۆرووپا، تا بزووتنەوەی رزگاری خوازانەی رەش پێستەکان لە ئەمریکا لە دەورانی '' ئابراهام لینکلن'' جۆرێک نیازی بوورژوازی بە شکل پێدانی لۆژێکی رەکابری بازار یان ئیلزامگەلیک بۆ سازکردنی بارودۆخێک بۆ کۆنترۆڵ کردنی دەوڵەت لە قروقێکی شاراوە لە پشتی بازاری بە رەواڵەت ئازادی رەکابری بوونی هەیە.

 شکڵ گیری فەنی حکوومڕانی لیبراڵ یا دیموکراسی لیبراڵ پێویستی خۆڵقاندنی هاوکاتی ئازادی و ئەمنییەتە.

 لە بیرمان نەچێ کە بە هێزترین سیستمی مۆدێڕنی ئەمنییەتی لە دواکاتەکانی سەدەی نوزدەهەم و لە سەدەی بیستم لە دوو وڵاتی بریتانیا و ئاڵمان شکڵ یان گرت کە ویستگەی دوو شێوە ئارمانی حکوومڕانی لیبراڵ بوون ئەم سیستمی پراتیکی بریتانیایی و لیبراڵیزمی ئاڵمانی کە دواتر کەسانێک وەک ''هایک'' ئەوەیان نەزەریەمەند کرد و لە ئەمریکاش بە دوایدا چوون.

 نەزەرمەندانێک وەک ''فۆکۆ'' و شوومپیتر'' شەرحێکی زۆریان لەم سیستمی خۆڵقاندنی ئازادی و ئەمنییەتیان دا بە دەستەوە.

 خۆلقاندنی ئازادی بەو مانایە کە بە پێچەوانەی باوەڕمەندان بە دەرکی رۆمانتیکی ئازادی بیردەکەنەوە، گەیشتن بە ئازادی ئەنجامی پێویستی بورژوازی بە شکل دانی تاکی کۆمەڵگایە.

''چامسکی'' کە روانگەیەکی ''ئانارشیستی'' بە حکوومەت هەیە نیشانی داوە کە حکوومەتهایەک وەک ئامریکا بە چ شێوازێک بە پەرەپێدانی تاک گرایی بە شێوازی گۆڕاندنی شارومەندان بە زەرەرهایەکی جیا لە یەک ئیمکانی سازماندەیی پراتیکی کۆمەڵگای بە لەبەر چاوگرتنی کۆمەڵگا لە گەڵ کێشە رووبەروو کردووە .

 لەم سیستمانە نیزامی ئەمنییەتی زیادەلە کارکردەکانی نیزامی ئەمنییەتی لە حکومەتی کلاسیک لیبراڵ، ئەرکی بەرگری لە ئیحساسی نیاز بە رێکخستن گەلێک وەک بزووتنەوەی کریکاری ئەنجام دەدات .

 لەم سیستمانەدا، سیستمی ئەمنییەتی رۆڵی رێنمایی لە شکل گرتنی پڕۆپاگەندا هەیە کە بە وێنەی جۆڕێک سیستمی درۆ وتنی شارستانیانە بە شارومەندانێک عەمەل دەکەن کە لە رەواڵەت لە ئازادی رەسانەیی بەشدارن .

بە وتەی ''چامسکی''، پڕوپاگەندە لە نیزامی لیبراڵ و خاوەن دیموکراسی هەر ئەو کارە دەکەن کە فاڵانژەکان و هێزی سەرنێزە لە نیزامە دیکتاتۆرییەکان و تۆتالیتارەکان دەیکەن.

ئەو شتەی کە لە شکڵ گرتنی نیزامی ئازادی و ئەمنییەتی لیبراڵ و هەر جۆرە نیزامی دیموکراسی جێگای بایخە، دوو دەرکی یاسای سەربەخۆیە، لە دەوڵەت و هێزی دادی سەربەخۆ .

لە سەر ئەساسی ئەم دوو هۆکارە سیستمی لیبراڵ یا دیموکراسی دەرکێک شکڵ دەدات بە ناوی زۆر بوونی داواکاری دادوەری، بە پێی ئەم سیستمە هەموو بەشەکانی سیستمی دادوەری لە دوو بیرو را دا سەر بە خۆن .

 یەکێک لە سەر حکوومدانی دژ بە رای حکوومەت و دووهەم دەنگ دان بە پێی نیزامی مافی سەربەخۆ لە حکوومەت .

بەشی تەواکەری ئەم سیستمە ساز کردنی هەستی دڵەراوکێ بۆ شارومەندان لە رێگای رۆژنامە و رەسانەکانە .

لە وڵاتی ئێران رەسانە لە چاودێری حکوومەت کە دەتوانی زامنی دیموکراسی بێت، ئەو جۆرەی باوە ئاماژە دەکرێت .

بەڵام ئەم تایبەت مەندییەی رەسانە کە هەر رۆژ دڵەراوکیهایەک بۆ شارومەندان ئاشکرا بکەن ئەوەندە ناسراو نییە، ئەمە یەکێک لەو وجهانەیە کە لە پرۆپاگەندەی حکوومەتی ئێران وەک رەشکردنەوەیەک بە جۆرێک لە جورم کراوە .

مانای دڵەڕاوکێ ساز کردن ئەوەیە کە شارومەند بۆ کرداری هۆشیارانە لە برانبەر چاوەروانی دڵەڕاوکەێک فێردەکرێت کە بە ئەوە زیاد بوونی داخوازی دادوەری دەگوترێت.

 لە سەرتای ساڵەکانی دوای شۆڕشی گەلان لە ئێران نیگەرانییەک لە شکڵ گرتنی سیستمی ئەمنییەتی دیکتاتۆر پەسەند وەک ساواکی شاە لە نێوان شۆڕشگێڕان بوونی هەبوو کە خەریکی وتووێژ سەبارەت بە یاسای ئەساسی کۆماری ئیسلامی بوون .

 وتووێژەکانی خیبرەگانی یاسای ئەساسی بە روونی ئەو راستییەمان بۆ دەردەخات، وتووێژەکان بە نیوەوناتەواوی هەر مایەوە و لە نیهایەت رێگا چارەیەک دەنگی هێنا کە لەسەر ئەساسی ئەو دەڵێت کە وەزیری ئیتلاعات دەبێ مەلا بێت تا هەم عادڵ بێت هەم شارەزا بێت لەسەر یاسا و ریسای شەرعی دا تا بەرگری بکات لە زۆڵم بەرانبەر بە ئەو کەسانەی کە رێگەیان دەکەوێتە وەزارەتی ئیتلاعات .

بەڵام بە کەردەوە ئەم تەدبیرە بوو بە کورتە رێگایەک بۆ دەرکردنی وەزارەتی ئیتلاعات لە ژێر دەستی سیستمی دادوەری.

شیکاری فایلگەلێک وەک زۆرینەی لە سێدارەدانەکانی دەیەکانی رابردوو و قەتڵە زنجییرەیەکانی دەیەی هەفتای هەتاوی، تا جێگایەک کە بە فەرمی وتراوە، نیشان دەدات کە وەزارەتی ئیتلاعات لە رێگای بە کار گرتنی دادوەری جێگای متمانەی خۆی یان شوورای بڕیار دان کە بڕیاری دادوەری دەدەن، لە راستیدا هەموو ئەو کەردەوانەی کە وەزارەتی ئیتلاعات بە پێی یاسا پێویستی بە بڕیاری دادوەر هەیە، لە رێگای دادوەری خۆی دەیکات و ئەوە وەک پشتڕاستییەکی شەرعی کەردەوەکانی خۆی بە ئەو بەرپرسیارەتییانە و ئەو مەلایانە پیشان دەدات کە جێگای هاتووچۆی کەسانیکە کە لە لایەن ئەو وەزارەتەوە زۆڵمیان لێکراوە.

ئەم کەردەوە نا مرۆڤانەیە تەنانەت لە دەورانی ئیسلاحاتیش هەر بەردەوام بوو، ئەگەر چی لە رەواڵەت هێندێک لە تۆندییەکەی کەم کراوەتەوە .

ئەم تواناییەی دامودەزگای ئەمنییەتییەی کۆماری ئیسلامی ئێران بووەتە هۆکاری ئەوەی کە دامودەزگای دادوەری ئێران بە کەردەوە هیچ بەرپرسیارەتییەکیان لە بەرانبەری کردەوەی وەزارەتی ئیتلاعات و دامودەزگا ئەمنییەتییەکانی دیکەی چالاک لە ئێرانیان نەبێت .

دامودەزگاگەلێک کە هەموو ئمووری خۆیان لە رەواڵەتێکی ساکار لە پیشێلکردنی مافی خەڵک لە ئێران کەڵک وەرگرن.

ئەمەی کە کەسانێک وەک ''عەلی مۆتەهەری'' لە بکار گرتنی دەزگای گۆیگرتن و جاسووسی لە دەفتەری کاری خۆی شکایەت بکات پێش ئەوەی کە نیشاندەری کارێکی غەیری عادی لە ئیران بیت ئەوەیە کە لە ئەنجامدا کەسانیک لە حکوومەتی ئێران ئەوەیان قەبۆڵ کردووە کە بڵێن کرداری وەزارەتی ئیتلاعاتیش دەبێ لە ژێر چاودیری یاسا و سیستمی دادوەری وڵاتدا بێت.

 گوێگرتن لە ژووری کەسانی ناو حکوومەت لە ئێران بە دامودەزگا سیخوورییەکان کەردەوەیەکی رۆژانەیە .

ئەو کردارە بە شێوازی بەربەڵاو و نایاسایی لە ساڵەکانی دوای دەوڵەتی ''هاشمی'' و دەورانی دەوڵەتی ''خاتەمی'' دژ بە سیاسەتوانان و کاربەدەستانی حکوومی بەکار براوە .

لەم شێوازە وەزارەتی ئیتلاعات لە رێگای ساز کردنی فایلهایەک بۆ کەسەکان، ئەوانە بە شێوازی نا فەرمی یان فەرمی لە ئەگەری پێویست بە شێوازی فەرمی هەرەشەیان لێدەکری یان لە کار لا دەبرین.

ئەوەی کە لە ئەنجام خەڵک بگەن بە ئەو ئەنجامەی کە دەبێ چاودێرێک ببی بە سەر وەزارەتی ئیتلاعات، وەزارەتێک کە زیاتر لە هەر وەزارەتێکی دیکە خەڵکی ئێران بتوانن بۆ بەرگری کردن لە مافی یاسایی خۆیان بەسەر ئەو وەزارەتە چاودێریان هەبێت، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئاوەها شێوازێکی چاودێری لە حکوومەتێکی وەک ئێران بە چ شێوازێک ئیمکانی هەیە ؟

Related Articles