گەشتێک بەناو ژمارەی سیمکارتی موبایلەکەمدا ... نجم الدین احمد شوان

زۆر دەمێک بوو بەنیاز بووم

ژمارەو ناوی کۆچکردۆکانم بسرمه‌وه‌

لەجێی ناوی ئەوان

چەند ژمارە وناوێکی نوێ تۆمار بکەم

کاتێ گەرام بەناو تۆمارگای سیم کارتەکەمدا

تەماشامکرد کۆمەڵێک ژمارە و ناو شایانی سرینەوەن

سەرەتا دەستمپێکرد

بەسرینەوەی ژماره‌و ناوی مرۆڤە بێوەفاکان

ژمارەیان زۆر زیاتر بوو لە ژمارەی مانگەکانی ساڵ

پاشان کەوتمە سرینەوەی ژمارە و ناوی مرۆڤە دوورووەکان

ژمارەی ئەوانیش زیاتر بوون لە ژمارەی رۆژەکانی مانگ

هەر بۆیە ژمارە و ناوی مردووەکانم لە سیمکارتی مۆبایلەکەمدا نەسرییەوە

ئەو ژمارانەیئێستا ماونەتەوە لە گەڵ ژمارەی کۆچکردۆکاندا

ژمارەیان زۆر کەمترەلەو ژمارانەی سریانمەوە

ئێستا سیمکارتی مۆبایلەکەم

وەکو دڵم تەنها چەند ژمارەیه‌کی تێاماوە

هەتا ماووم لەژیاندا ژمارەو ناوی نوێ

لە سیمکارتی مۆبایله‌كه‌مدا تۆمار بکەم

جارێکیتر پڕنابێتەوەنابێتەوە

کوردستان

١/١١/٢٠١٣

Related Articles