بۆچی گرینگ بارزانی وەڵامی قەرەیلان بداتەوە ... دیاری محمد

 

 

 

وەڵامەکەی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ بانگەوازەکەی موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە زۆر لەجێگادایە و ئەرکی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانە لەئێستادا ڕۆڵی مێژوویی خۆی بگێڕێت چونکە ئەبێت سەرۆکایەتی ھەرێم لەسەروی کێشەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان پەیەدە بیربکاتەوە و ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت بۆ یەکڕیزی لەنێوان پارتەکانی ڕۆژئاوا چونکە لەئێستادا دۆخێکی نائارام بەھۆی بوونی چەکدارانی داعش زۆرینەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی کێشەی ئەمنی بونەتەوە و دانیشتوانەکەیان ئاوارە دەبن،

کاتێکیش قەرەیلان داوا لەبارزانی دەکات کە گەمارۆی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ھەڵبگیرێت سەرۆکایەتی ھەرێم وەڵامێکی ئەرێنی دەداتەوە ئەوا مرۆڤ بیری بۆ لای ئەو ڕاستیە دەچێت کەسەرۆکایەتی ھەرێم بەڕۆڵی خۆی ھەڵدەستێت و کورد بەرەو یەکڕیزی زیاتر دەبات.

ھەروەھا بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتێک لەمیدیاکانی نزیک لەپەکەکە کاریگەری نێگەتیڤی نابێت لەسەر ئەوەی کە سەرۆکایەتی ھەرێم ھەڵنەستێت بەڕۆڵی مێژوویی خۆی ھەڵنەستێت،

دەشێت ئەم وەڵامەی سەرۆکایەتی ھەرێم کورد نزیک بکاتەوە لەھەنگاونان بەرەو دەستپێکردنەوەی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەئەمە دەبێتە دەستپێکی بناغەی سەربەخۆی کوردستان و ئەم کۆنگرەیە نەک بۆ باشور بەڵکو بۆ پارچەکانی تریش جێگای بایەخ دەبێت و دەتوانێت دوای بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی ڕۆڵە مێژووییەکەی ھەرێمی کوردستان گەورەتر و فراوانتر دەبێت و ئەوکاتە بەھەبوونی دوو دامەزراوەی کوردی وەک سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان چارەسەری لەپارچەکانی تری کوردستان ئاسانتر دەبێت و ڕێگە لەناکۆکی سیاسی نێوان پارتەکان دەگرێت.

شەوی ڕابردوو موراد قەرەیلان ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەمیانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی ڕوناھی تیڤی پەیامێکی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد و ووتی موراد کارایلان لەبەرامبەر ئەو ھێرشانەی گروپە چەتەکانی داعش بۆ سەر ھەرێمی کۆبانێ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە مەترسی کۆمەڵوژی لەئارادیە و بەتایبەتیش بۆ بەرێوەبەرایەتی ھەرێمی باشووری کوردستان ووتی :"بەتایبەتی بانگەوازیم بۆ بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی باشووری کوردستان ئەوەیە ؛ ئەم دۆخە کێشەکانی رۆژئاوا PYDو ئەلپارتی تێپەراندووە .کێشەی رۆژئاوای کوردستان ئیدی کێشەی نەتەوەییە .دەبێت ئیدی لەوێ ھەڵوێستێکی نەتەوەیی نیشان بدرێت .ئەگەر سبەینێ لەکۆبانێ بەسەدان کەس یانیش ھەزاران کەس بمرێت ، ئەوا وێژدانمان قبول ناکات .لەو باوەڕەدام ویژدانی ئەویش قبوڵی ناکات .بۆیە دەبێت ئابڵوقە لەسەر رۆژئاوای کوردستان ھەڵگرن .دەبێت ئیدی ئەو ئاستەنگیانە لەنێوان رۆژئاوا ــ باشوور نەمێنن .ئیدی خاوەنداری لەو گەلە بکەین .دەبێت ھەموو پارتەکان ببنە یەک و بەیەکەوە بەرێوەبچن .ئەوەی پێویستە لەسەر ئێمە خاوەنداری لە بەرخۆدانە پیرۆزە بکەین ."

 

 

 

 

Related Articles