شەڕڤانان قارەمانێتی ئێوەمان بیرناچێت ... ئاوات مستەفا حەمەڕەش

 

 

 

زۆر خۆشحاڵ نیم بەوەی لەباسی قارەمانێتی ئێوەدا بەکورتی بنوسم چونکە ئەوەی ئێوە کردتان و ئێمەش کردمان بەرامبەرتان زۆر لەیەکتری جیاوازە،

لەو دەمەی ئێوە بەھێزی بازوی خۆتان ڕۆژئاواتان لەدەستی یەکێک لەداگیرکەرانی کوردستان ڕزگارکرد ئێمە لەھەرێمی کوردستان ھیچ کارێکمان بۆتان نەکرد ھیچ ھاوکاریەکمان نەکردن ھێزمان ڕەوانە نەکرد بۆ ئەوەی ھاوکارتان بن لەدژی چەتەکانی داعش چەکمان بۆتان نەنارد بەگشتی ھیچ کارێکمان نەکرد بۆتان مێژوویی بێت بەلاتانەوە و لەبیری نەکەن بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەوەی ئێمە کردمان بۆتان تەنیا لەمپەرمان بۆتان دروست کرد دژایەتیمان کردن خەندەکمان لەنێوان باشور و ڕۆژئاوا ھەڵکەند درزمان خستە ناو خاکی کوردستان پارتمان دروست کرد بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەزمونی پەنجا بە پەنجا لای ئێوە دووبارە ببێتەوە ئێوەش وەک ئێمە تووشی قەیران بن و شەڕی ناوخۆ لای ئێوەش دووبارە ببێتەوە ئەوەی ئێمە کردمان بۆتان کەمکردنەوەی ڕۆڵی شەڕڤانان بوو تۆمەتمان بۆتان دروستکرد ئێوە ھاوپەیمانی بەشار ئەسەدن ئێوە ناتانەوێت ئەسەد بڕوخێت،.

ھەرچەند ئێمە خاوەنی سێ سەرۆکایەتین بەڵام کارێکمان نەکرد بۆتان ئێوە لەبیری نەکەن خۆ ئێوەش لەشەڕدابوون لەکۆبانێ و زۆربەی شارەکانی تر چەکتان وەک پێویست نەبوو بەگشتی لەھەموو لایەکەوە سنورتان بەسەردا داخرابوو لای ئەسەدەوە سنور داخرا تورکیا کردیەوە بەڵام ئێمە سنورمان بەسەر ئێوەدا داخست،

شەڕڤانانی ھێژا

وەک ھاوڵاتیەکی ئەم کوردستانە و ڕۆژگارێک بەندەش لەدژی ڕژێمی داگیرکاری بەغداد چەکم لەشان بوو

ئێستاش بەڕۆحیەتی پێشمەرگایەتیەوە خەبات دەکەم و بەدڵ خۆشحاڵم کەئێوە وەک ئێمە نەبوون،.

ئێوە خراپەی ئێمەتان بەچاکە وەڵام دایەوە!

ئێمە حەزمان نەکرد برایەتیتان لەگەڵ بکەین بەڵام ئێوە بەئێمەتان گووت ئێمە برای دڵسۆزی ئێوەین لەکاتی پێویست ئاراممان نامێنێ و بەرگریتان لێدەکەین،.

شەڕڤانانی ھێژا:

زۆر بەخێربێن بۆ ماڵی خۆتان بەخێربێن بۆ تۆمارکردنی مێژوو بۆ پارێزگاری کردن لەخاکی کوردستان،

بەکورتی ئەڵێم ھاتنی ئێوە نواندنی ڕۆڵی قارەمانێتی و ئازایانەی ئێوە ھیچ کات بیرناکرێت و نەوە دوای نەوە ئەبێت بەگەورەیی باس بکرێت و لەمێژووی زێڕینی باشوری کوردستان جێگایەکی بەرز ئەمێنێتەوە،

 

 

 

 

Related Articles