پێوەر . . . !!!!! حەمید عەزیز

ژیری و هەستی جوان لەکارو ئامانجە باشەکانی مرۆڤایەتیماندا سەنگی مەحەکی مرۆڤبوونیمان دەردەخات کەجیاوازمان دەکات لەهەموو بونەوەرانی تری سەرگۆی زەوی بەتایبەتی لەڕوی هۆگریی و هەست و عەقڵ و کامڵبوونەوەکەئەمە پێوەرە بۆ مرۆڤەکان لەڕوی کاری هەستیاری یەوە کەجوانیی و سەلیقەی تەواو دەدات بەواتابوونی مرۆڤ و ژیان و دەوروبەری بۆیە دروست بوونی ئەم گەردونە گرنگی خۆی هەیەو ئەم هەستە جوانەی مرۆڤیش واتایەکی جوان دەبەخشێتە ژیان و بوونی ئادەمیزاد بەتایبەتی و هەموو گەردون و بونەوەرانی تر بەگشتی .

جوانترین پێوەر بۆ گەورەیی ڕۆح و ڕەوشت و قەدری خۆت ئەو کارەیە کەزۆر بەسەبربیت بەرامبەر بێ ڕەوشتی و خراپەی بەرامبەرەکەت کەئەم کارە بەدڵنیایی یەوە مرۆڤبوونیی و گەورەیی تۆ دەردەخات بۆیە ئاسان نی یەو زۆر قورسە لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت ئاسان و سوک بێت بۆ مرۆڤی جوان و مەزن بەدڵنیایی یەوە ئەوە گەورەیی مرۆڤەکانە بەرامبەر بچوکی و کەمیی تەجروبەی ژیانی بەرامبەر .

جوانترین هەستێکی مرۆیی ئەوەیە کەژیان دابەش بکەیت بەسەر خۆت و کەسێکی تردا کەعەشقی بوویت یان هەستێکی جوانت بۆی هەیە بەواتایەک کەبوونی تۆ بزانێت کەجوانیی تۆ هەست پێ بکات کەبرینەکانت ساڕێژبێت بەدیداری کەخۆشی یەک هەست پێ بکەیت و هەست پێ بکات کەکاتێک دێنە بەرامبەر یەکتر یان بەخەیاڵ کەلەگەڵی دەدوێیت بەهەمان شێوە دنیای ئارامیی و هیوابەخش بێت بۆ تۆ .

بەدڵنیایی یەوە دنیایەکی جوانە بۆ مرۆڤە مەزنەکان نەک ئادەمیزادە قەزمەکان . ببورن قەزەم لەعەقڵدا .

ئەگەر لەلایەکی ترەوە ژیان بۆت پێ کەنی هەموو گیانی خۆتی تەسلیم مەکە بۆیە ژیان هەتا سەر پێ ناکەنێت . . . !!! . ئاگاداربە ژیان بەگشتی گریان و تاڵی و پەشیمانیشی تێدایە کارەکتەرێکی زیرەک مەبە لەدنیای خراپەدا بۆیە لەتۆ ژیرتر هەیە لەتۆ جوانترو لەتۆ دەوڵەمەندتر هەیەو . . هتد .

ئەی مرۆڤ خۆ تۆ خۆت بەخودات نەوتوە دروستم بکە ئیتر ئەم لوت بەرزی یە چی یە ئەم ڕۆیشتنە ناشرینە چی یە کەپۆز لێ دەدەیت بەسەر خاکدا کەسبەی دەچیتە ژێری کەڕۆژێک هەناسەت لێ ببڕێت بۆگەنت ڕۆژە ڕێگایەک دەڕوات سادە بە گەورەو جوان دەبیت خاکیش خۆی ڕادەخات لەژێر پێتدا . . . !!! .

سیاسەت و خۆشەویستی پەیوەندی بەکاتەوە هەیە مەیەڵە بەرواری بەسەر بچێت بۆیە بەیانی دەنگ و باس جۆرێکی ترە دڵنیابە کاتیش ناگەڕێتەوە تۆش بەرەو فەنای پەیمانەکان و ڕاستگۆیی دەڕۆیت ئەوکات دەڕوخێیت کەڕوخایت بوونت نامێنیت ئیتر تۆ کەسێکی مردویت کەواتە بۆ کەهەیت مردبیت . . . !!!! .

جارێکیتر لەنوسینێکی ترمدا وتومە : دڵ شکان کارەساتی لەدوایە ئاگاداربن دڵە جوانەکان ڕاگرن نەوەکو خۆتان لەلایەکی ترەوە دڵتان بشکێت ئەو کات هیچ شتێک لەبووندادادت نادات هەموو شتێک کەهەناسەش دەدات دەمرێت هەموو شتە جوانەکانی ژیان کەدەیبینیت بینین نی یەو بوونی نابێت هەستی پێ ناکرێت وەکو کەسێکی ئاسایی هەستی پێ ناکرێت چێژی نابێت . . . !!!! .

٢٠١٤-١٠_٢٠

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

Fb : Hamid Aziz

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles