کۆنگرە ئاوا ده بيت ... عه تا سالح - سليمانى

 

 

 

پێش هەموو شتێک ئەم نوسینەم بە ئاراستەى بیر تەسکى بەندەدا نیە لەهەمبەر بەستنى یەکەمین "کۆنگرەى نشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان" بەڵکو تێروانینیکى خۆمە بۆ کۆنگرە ى ئەو حیزبە. 

کۆنگرە دەسەلاتێکە کە دەسەڵاتەکان دیارى دەکاتەوە لە چوار چێوەى پرۆسیەکى دیموکراتیەوە لە رێگەى دەنگى ئەو کەسانەى کە لە ئۆرگانەکانەوە بەدەنگ هاتونەنەتە کۆنگرەو پێیان دەوترێت ئەندامى کۆنگرە.
لە کۆنگرەدا حیزب رێکخراو. . . . . جارێکى دیکە بەرگێکى دیکە لەبەردەکات ئیدى بە دووبارە هەڵبژاردنەوەى ئەو کەسانە بیت یان هاتنە پێشەوەى کەسانى نوێ بیت واتە لوبى کۆنگرە نوێ کردنەوەى حیزبە بە پرۆسەیەکى دیموکراتى کە ئەویش هەڵبژاردنە.
یەکەمین کۆنگرەى بزووتنەوەیەکى سیاسى کە لە ماوەى ڕبردوودا خاوەن گووتارێکى رەخنەیانە بووە و بەردەوام لە رێگەى مەکینە ئیعلامیەکانیەوە ڕەخنەى گرتووە لە هەمبەر (سیتەمى حوکم ڕانى ،نەبوونى پرۆسەى دیموکراسى ،حیزبى بنەمالەَیەى ،هاتنە پێشەوەى گەنج ،رەخنەگرتن لە تەقدیس کردنى سەرۆک و بنەمالەَکەى. . . . .  زۆر شتى دیکە کە ئەمە کارکردنى ئەم بزوتنەوەیە بووە بەڵام دیموکراسى کۆنگرەو هەڵبژاردنى ئەندامان و ڕۆڵى بنەمالەَ جێگەى تێرامان بوو.
ئەم بزووتنەوەیە چەندین جار خۆى دورخستوە تەوە لەبەستى کۆنگرە بەو پێیەى لە چەمک و کرداى کۆنگرە تێ گەشتوە کە گەورەترین ترسى سەرکردایەتى بزووتنەوەکە بووە لەبەرامبەر ئەو هەموو ووتانەى کە ڕۆڵى بە ئەندامانى ئەم بزووتنەوەیەداوە کە بزووتنەوەیەکى نوێ یە.
کۆنگرەى بزووتنەوەى گۆڕان کۆبوونەوەیەک بوو کە نمایشى بزووتنەوەکەى کرد وەک ئەوەى حیزبیکى سیاسى هەیە و ناوى بزووتنەوەى گۆڕانە کە ئەم بۆ چوونە بەشیکى بەرچاو لەو سەرکردانە هەیان بوو بەشداریان تێدا نەکرد.
کۆنگرە موخالیف بوو لەگەل ووشەى کۆنگرە لە زانستى سیاسى دا بەوەى کە هەڵبژاردنى تێدان نەکرا ئەمە و ووێراى ئەوەى بەشیکى زۆر لە ئەندامەکانى بە مەرکەزى دانران
کۆنگرە تەقدیس کردنى جارێکى تر کەسانى بنەمالە و کەسانى نزیک لە رێکخەرى گشتى بوو لە ناو حیزبدا کە پێشتر رەخنەى لێ دەگرت بەتایبەت کورەکانى نەوشیروان موستەفا کە وەک دوو کارەکتەرى گەورەى ناو کۆنگرە دەرکەوتن.
بەدەر لەهەموو ئەم تێبینیانەم لەسەر کۆنگرەى گۆڕان تێبینیەکى دیکەى زەق هەیە بەجۆرێک هەموو کەسێکى رۆشنفکر هەستى پێ دەکات ئەویش گۆڕانى گووتارى بزووتنەوەکەیە لە بەرامبەر چەندین پرس کە پێشتر خاوەنداریەتى ڕەخنە گرتنیان خستبوو یە ئەستۆى خویان بەتایبەت پرسى ئاودیوو کردنى نەوت و دواکەوتنى کابینەى نوى ى حکومەت زور بابەتى دیکە. کە بزووتنەکەوە لەبەرامبەر ئەو پرسانەدا چوەتە سوورى مت بوونەوە  

1/12014