سه‌رابێك. . . ؟! ئازاد حه‌مدی

له‌ده‌شتێكی پانو به‌ریندا. .

له‌بیابانێكی لماوی زۆر ووشكدا. .

 به‌ته‌نیایی، ڕه‌ووتم ده‌كرد. .

 به‌پێی په‌تی. .

 سه‌ری قووتی. .

 به‌بێ ده‌لیل. .

 ڕه‌نگ قاوه‌یی. .

 بێئاو. .

 بێسه‌وزایی.

 ته‌مموزاوی، گه‌رم گه‌رم. .

 تینو تینو. . ده‌م ووشك. .

هاوار ئه‌كه‌م، ده‌نگ ده‌رنایه‌. .

هه‌نگاو ئنێم، به‌ره‌و دووایه‌. .

وون وونم، له‌نیو دوو ده‌ریایه‌. .

 *****

ئااااااااااله‌وساته‌ نامۆیه‌دا. .

له‌و هه‌موو بێئومێدیه‌دا. .

له‌ ئه‌وپه‌ڕی نامۆییه‌دا. .

 هاتییییییت. . . . .

له‌ ناكاو یه‌ك سه‌تڵ. .

 سه‌هۆڵاوی سارد ت كرده‌ سه‌رما. . ؟!

ڕاچڵه‌كیم، هه‌ڵ له‌رزیم. .

له‌ قووڵاوی، چاوه‌ كانتا. . .

خۆم بینیه‌وه‌. .            22/1/2014

Related Articles