ئەی. . . . . . . نیشتمان .. باوکی دوین

کە دەمزانی

تەنها هەر تۆی

دەرمانی دەردی

دڵمی

کە دەمزانی

تەنها هەر تۆی

شایانی

باخچەی گوڵمی

کە دەمزانی

تەنها هەر تۆی

سروەی هەناسەی

ژینمی

 

هیچم نیە

لەدەستی دەم

چگە لە خاک و

لە تەمەن

هەمووی سووتا

بەئاگریك

کاتێک تۆ

سومبلم بووی

 زەمن بوو بە

ئەستێرە ی بەخت

لە ئاسمانە

شۆڕبووەوە و

چوو بە ناخە

کە چی لە نەغمەی خەزانە

تەنها تۆ بولبولم بووی

دیمەن بوو بو ڕستەی شیواو

ماڵی دڵم بە قوڕ گرت

هێشتا هەر تۆ پاسەوانی

دەرگای دڵیت

کێ دەتوانێ ؟

ئەم ژیانە

شیتەڵ بکات

ئەزموونی ئەم نهێنیە

دیاری بکات

دەمێک لە پاڵ

شەرو شۆڕو دەردەسەری

دەمێک ژینی کولە مەرگی

وائیستاکە دەروازەی

هەرەس ڕووخا

وەک باڵندەیەکی

ئاوارە

گەرمیان و کوێستان دەکەم

بەڵام هەر تۆلە دڵمی

Related Articles