ئێرانییه‌كان به‌رده‌وام مێژوو چه‌واشه‌ده‌كه‌ن! ... ئاریتما موحه‌ممه‌دی

 تێبینی؛ ئهم كورتهڤیدۆیهلهو پێنج موومیایی كراوهگیراوهكهلهگۆڕێكی مێژووییدا لهنزیك شاری سنهدۆزراونهتهوهو یهكێكیان بهڕێز دیاكۆ دامهزرێنهری دهوڵهتی ماد و یهكهمین پاشای دهوڵهتی كورد بووه‫.

بهپێی ههواڵێك كهڕۆژنامهی هاوڵاتیی چاپی باشووری كوردستان بڵاوی كردووهتهوه، كۆماری ئیسلامیی ئێران سروودی نهتهوایهتییهكهی لهسروودی نهتهوایهتیی كۆریای باشوور وهر گرتووهو لهڕاستیدا سروودی ئهو وڵاتهی چهواشهكردووه، ئهمهیهكهمیجار نییهكهئێرانییهكان چهواشهكاری دهكهن و ناسنامهی وڵاتانی دیكهچهواشهدهكهن، پێشتریش مێژووی ڕۆژههڵاتی نێوهڕاستیان چهواشهكردووهو مێژووی نهتهوهی كوردیان كردووهتهمێژووی خۆیان و ناسنامهیهكی خهیاڵییان لهژێر نێو

ی ئێران و ئێرانییهكان داتاشیوه.داتاشینی ئهو مێژووهش بهپێی پلانی لهپێش داڕێژراوی چهند وڵاتێكی ئهورووپی و لهڕێگای چهند كهس و چهند زانكۆیهك كهبڕێك پارهی زۆر لهسامانی سرووشتی ئێرانیان دهست كهوتبوو، بهڕێوهچووه، هاوكات بهئهنجام گهیاندنی ئهو پلانهش لهبهرامبهر دهست ڕاگهییشتن بهسامانهسرووشتییهكانی نهتهوهكانی بندهستی ئێران بووهو بڕێكی زۆر لهسامانهكانی ئهو نهتهوانهی بندهستلهپێناو چهواشهكردنی مێژوو بهفیڕۆ دراوه‌.

بهداخهوهبهشێكی زۆریش لهخهڵك باوهڕیان بهو چهواشهكارییههێناوهو فارسهكان بهنهتهوهیهكی خاوهن مێژوو و كولتوور پێناسهدهكهن، بهڵام ناپرسن باشهئهو مێژوو و كولتوورهبۆ هیچی دیار نییه، بۆ تاكوو ئیستاش سكهیهكی سهردهمی هاخامهنشییهكان نهدۆزراوهتهوه! بۆ تاكوو ئیستاش لهشیراز نهبێ، ئیتر لههیچكام لهوڵاتانی ناوچهكهئاماژهیهك بهبوونی هاخامهنشییهكان و كورووش نییه! باشهئیمپراتوورییهك وهك دهڵێن و خهونیان پێوهبینیوهئهگهر ئهوهندهگهورهو مهزن بووبێت بۆ لههیچ كوێ بهدهر لهشیراز ئاسهواری دیار نییه.لهبهر چی تێكڕای ئاسهوارهمێژووییهكانی ئێران پتر ڕهنگ و بۆی یوونانی بهخۆیانهوه‌‌دهبینن تاكوو ڕهنگ و بۆی ‪«ئێرانی ‪» یانخود پارسی! ههرچهند بۆ مێژووناسان ڕوونهكهئهو مێژووه خاوهنی كێیهبهڵام پێویستهگهلیش ئاگادار بێت.بهپێی زانستی مێژوویی و ئهو ئهندازیارانهكهچوونهتهسهر پاسارگاد و تهختی جهمشید و لێكۆڵینهوهیان كردووهو لهڕازهحهشار دراوهكانی ئهو ئاسهوارهكۆڵینهتهوه، بۆیان دهركهوتووهو ڕوون بووهتهوهكهههردوو بهشی تهختی جهمشید و پاسارگاد ئاسهواری مێژوویی نین و نوێن و لهماوهی ١٥٠ ساڵی ڕابردوودا درووست كراون و تهنانهت لێكۆڵینهوهیان لهسهر بهردهكانیش كردووهكهههر كام لهشوێنك هێنراون و پهیوهست بهتهختی جهمشید و پاسارگاد نین و پهیوهندییان بهیهكێ لهسهردهم و قۆناغی مێژووهوهنییه.

لهپاش دزرانی چهندین بهردی مێژوویی و ئاسهواری كۆن لهكرماشان و كوردستان پاش نزیك به٧٠ ساڵ دهركهوت كهئهو بهردانهلهدرووست كردنی تهختی جهمشید و پاسارگاددا بهكار هێنراون، لهكرماشان و بهشێك لهناوچهكوردستانییهكانی ڕۆژههڵاتی كوردستان دزراون و بردراون بۆ شیراز.ئهو ههوڵهش لهسهردهمی بنهماڵهی پههلهویدا و لهسهردهمی ڕژیمی پاشایهتیی ڕۆخاو بهئهنجام گهییشتووه.بهدزینی ئاسهواری كۆن و مێژوویی كوردستان مێژووێكی نوێ و خهیاڵیی و چهواشهكارانهیان بۆ فارس درووست كردووه.ویستوویانهكهبهو چهشنهفارس بهنهتهوهیهكی خاوهن كولتوور و ناسنامهپێناسهبكهن كهپشتئهستوورهبهڕووداوهكانی مێژوو و تۆماركردنی مێژووی زاگرۆس و ڕۆژههڵاتی نێوهڕاستی بچووك، ئهوهش بهواتای ئهوهدێت كهئهو نهتهوهشایانی ئهوهیهكهببێتهملهووڕ و دهسهڵاتداری بهشێك لهنهتهوهكانی ناوچهكهو هاوكات مێژووی ناوچهكهش داگیر بكات.ئهوهڕاستییهكی حاشا ههڵنهگرهكهلهماوهی چوار یانخود پێنج سهدهی ڕابردوودا چ لهئهورووپا و چ له ڕۆژههڵاتی نێوهڕاست نهتهوهكان و حوكوومهتهكان بهدوای ئهوهدا بوونهكهبنهچهو مێژووێك بۆ خۆیان ساز بكهن و لهو ڕێگایهوهخۆیان بهمێژوو و ڕووداوهكانی ببهستنهوه.ئهم چهواشهكاری كردنهی مێژووی كورد و داتاشینی شتێك بهنێوهی ئاریایی و ئێرانی دهچێتهههمان چوارچێوهی خۆ زهق كردنهوهی مێژوو و ڕووداوهكانی مێژوو.

بۆیهنووسینی ئهو چهشنهلهمێژوو و دانانی تیئۆری لهو چهشنهبهرههمی زانستی مێژوو و لێكۆڵینهوهلهڕووداوهكانی مێژوو نهبووهو نییهو ههڵقووڵاوی بیروهزری تاكی كۆمهڵگای ئهمڕۆیهكهمێشكی بهدوای چهواشهكارییهوهیه، ههروهها سیاسهت و ئیستراتیژی سیاسیی وڵاتان كاریگهری لهسهر ئهو ڕووداوهنوێیانهداناوهو لهزۆر قۆناغی مێژووییدا لهژێر كاریگهری بهرژهوهندی سیاسیی و ئابووری چهواشهكاری هێناوهتهكایهوه.بهڵام لهو دۆخهدا كهلهوڵاتی ئێمهئهو مێژووهچهواشهكراوهخهڵكی ڕۆژههڵاتی نێوهڕاست و بهتاییبهت ئهو جوگرافییایهكهههنووكهنێوی ئێرانی لهسهر دانراوه، كۆمهڵگایهكی ڕووناكبیر و هۆشیار نهبوونهو چهواشهكردنی مێژوو ئاسان بووه، بهڵام ئهمڕۆكهكۆمهڵگا هۆشیارهو دهرفهتی ئهوهههیهكهلهچهواشهكردنی مێژوو ئاگادار بكرێنهوه.لهبهر ئهوهتێكڕای ئهو بهڵگانهی كهلهبهردهست دان چهواشهكردنی مێژووی كورد و نهتهوهكانی دیكهلهئێران دهسهلمێنێت و پێچهوانههیچ بهڵگهلهبهر دهستدا نییهكهتیئۆری ئاریایی و ئێرانی بسهلمێنێت و ههمووی لهچوارچێوهی دهربڕینی بۆچوون جێی دهبێتهوه‌.

لهپاش چهندین دهیهلهدزرانی كۆمهڵێك بهردی مێژوویی كوردستان بهڕێكهوت بهشێك لهئاسهوارناسانی كورد لهكاتیسهردان كردنی پاسارگاد و تهختی جهمشید گومان لهو ئاسهوارانهدهكهن و دواتر و بهپێی ئهو ئاماژانهكهپێیان بووهبۆیان دهردهكهوێت كهههمان بهردی كوردستانن كهدهیان ساڵ پێش لهناوچهكانی ڕۆژههڵاتی كوردستان دزراون و لهفارسستان بهكار هێنراون و ئهو مێژووهچهواشهكارانهیان لێ ساز كردووه.دیارهنهك ههر لهكوردستان بهڵكوو لهزۆر شوێنی دیكهی ئێران كهلهخاكی نهتهوهبندهستهكان پێك دێت ههمان چهواشهكاری كراوهو ئاسهواریان دزیوهو لهكۆشكهكانی دهستكرد و ڕۆخاوی پاسارگاد و تهختی جهمشیددا بهكاریان هێناوه.ئهوهش ههر ههمووی ڕژیمی پاشایهتی و بنهماڵهی پههلهوی ئهنجامیان داوهو بنهمایهكی مێژوویی لهتوێی چهواشهكارییدا بۆ فارسهكان ڕێك خستووه.بهڵام بهپێی ئهو دهسهڵاتهی كهلهماوهی دووسهد ساڵی ڕابردوودا فارسهكان لهناوچهكهههیانبووهو ههمیشهزلهێزهكانی جیهان پشتیوانییان لێكردوون، دهبووایهكهئهو مێژووهچهواشهكراوهباشتر و ڕێكوپێكتر ساز كرابایه، بهڵام لهبهر ئهوهكهپهلهیان كردووه، درزی چهواشهكارییهكهیان زووتر لهكاتی خۆی دهركهوتووهو ئهگهر كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لهسهر دهسهڵات نهمێنێت، بێگوومان ههموو ڕاستییهكانیش بهبهربڵاویی بۆ ههموو لایهك ڕوون دهبێتهوهو جێبهجێ كهرانی ئهو كارهش ڕووڕهشی مێژوو دهبن.

ههروهها لهماوهی دهیان ساڵی ڕابردووشدا دهیان تۆژینهوهلهبهشێكی زۆر لهو ئاسهوارانه كراوهكهلهو ماوهیهدالهڕۆژههڵاتی كوردستان دۆزراونهتهوهو بهپێی ئهو زانیارییانهی كهڕوون بووهتهوه، مێژووی ناوچهكهپێویستی بهوهههیهكهسهرلهنوێ بنووسرێتهوه، چوونكهئهوهی كهئهمڕۆ لهقوتابخانهكاندا لهڕۆژههڵاتی كوردستان و لهوڵاتی بهنێو ئێراندا دهخوێنرێت و باوهو خهڵك لهبارهیهوهدهدوێن پێچهوانهی ڕاستییهكانی مێژووهو بهزانستی مێژوویی نهسهلمێنراوه، بهڵكوو ئهوهكاریگهری سیاسیی و هێزهكانی فارس و بهرژهوهندی بهشێك لهزلهێزهكانی جیهان بووهكهئارهستهی مێژووی بهو چهشنهگۆڕیوهو مافی بهشێك لهنهتهوهكانی كاریگهر لهلاپهڕهكانی مێژوو ژێرپێ ناوه.مێژووناسێكی نوێی بریتانی كهدهساڵ پێش شۆڕشی گهلانی ئێران لهو وڵاتهدا خهریكی تۆژینهوهبووهلهوڵامی پرسیارێكدا كهئارهستهی دهكرێت كهگوایهئهوهی كهلهو ماوهیهدا بۆت ڕوون بووهتهوهچی بووهو بهچی گهییشتووییت! دهڵێت ئهگهر ئهوهی كهلهو ماوهیهدا لهخاكی بهشێك لهڕۆژههڵاتی كوردستاندا دۆزراوهتهوهو ئیزنی بڵاو كردنهوهی پێ بدرێت، ئهوهی كهتاكوو ههنووكهجێگای شانازی بووهههڵدهوهشێتهوهو ئاڵوگۆڕی بنهڕهتیی لهم مێژووهچهواشهكراوهدا پێك دههێنێت، مهبهستی لهمێژووی چهواشهكراو ههمان مێژووی درووستكراوی ئێران و فارس و تیئۆری ئاریایی بووه‌.

ههروهها كۆماری ئیسلامیی ئێران لهماوهی تهمهنی ٣٥ ساڵهی خۆیدا كۆمهڵێك چهواشهكاری كردووهو ههوڵی دزینی مێژووی كورد و ئاسهوارهكانی مێژوویی لهكوردستان داوه، ههنووكهزۆربهی ناوچهمێژووییهكان و ئهو دهڤهرانهی كهئاسهواری مێژووییان تێدایه، لهلایهن باندهكانی سپای پاسداران و دهسهڵات بهدهستانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانهوهههڵكێنراون و بشكێنراون و بهشێكی زۆر لهئاسهوارهكانی كوردستانیان دزیوه.ئهوهش خهسارێكی مهزنی لهمێژووی كوردستان داوهو كهلێنێكی قووڵهكهمێژووی كورد و ئاسهوارهكانی كوردستان بهخۆیهوهدهیبینێت.بهداخهوهلهو ههوڵهی كۆماری ئیسلامیی ئێران و دژبهرانی كوردستاندا كۆمهڵێك نیشتمان فرۆش و خۆفرۆشی كوردیش بهشدار بوونهو ڕێنوێنی داگیركهرانیان كردووه.ئهم ههوڵهی داگیركهران تهنیا بهڕۆژههڵاتی كوردستان سنووردار نهكراوه، بهداخهوهبهشهكانی دیكهی كوردستان لهباكوور و ڕۆژئاوا و كاتی خۆی باشووری كوردستانیشی گرتبووهوهو داگیركهران ئهو پهڕی ههوڵی خۆیانیاندا بۆ ئهوهكهناسنامهی نهتهوهیی كورد بشێوێنن، بهخۆشیهوهنهیانتوانی كورد لهناسنامهكهی بێوهری بكهن و دابڕێنن، بهڵام بهداخهوهكهلێنێكی قووڵیان خستهنێو مێژووی كورد و بهشێكی زۆر لهئاسهوارهكانی كوردستانیان شێواند و لهنێو برد.ههروهك لهسهرهوهئاماژهم پێداوهلهماوهی تهمهنی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا ئهو لێكۆڵینهوانهی كهلهئاسهوارهكانی كوردستان كراون، تاكوو ههنووكهئهنجامیان بڵاو نهكراوهتهوهو ههر بهنهێنی ماوهتهوه، هۆكهشی ئهوهیهكهههموو بهڵگهكان پێچهوانهی تیئۆری ئاریایی و ئێرانین، ئهوهش لهباییخی مێژوویی ئهو چهواشهكارییهكهم دهكاتهوه، هاوكات مهزنایهتی كورووش و پارس دهخاتهمهترسییهوه.بێگوومان ئهگهر بهڵگهیهكی مێژوویی بدۆزرێتهوهو ئاماژهبهو چهواشهكارییهی پان ئێرانیست و فارسهكان بكات، ئهوهبێ یهك و دوو بڵاوی دهكهنهوهو جێژنی بۆ دهگرن و ئیتر پێویست ناكات وهك ڕابردوو لهڕێگای بهفیڕۆدانی سامانی گهل چهواشهكاری بكهن و ڕای گشتیی بهلاڕێدا ببهن، بهڵام مێژوو ئهوهنییهكهدهنووسرێت، لهڕاستیدا مێژوو ئهوهیهكهڕوو دهدات و ڕووی داوه، بۆیهئهوهش ئهستهمهكهچهواشهكاری تێدا بكرێت و ههر ههوڵێكیش لهو پێوهندییهدا بدرێت لهئاكامدا سهركهوتوو نابێت و بۆ ههموو لایهك ڕوون دهبێتهوه‌.

پێنج ساڵ پێش لهجادهی حهسهن ئاوای سنهلهڕۆژههڵاتی كوردستان، پێنج پهیكهری موومیایی كراوییان دۆزییهوهو پاش ئهوهكهلایهنهپێوهندیدارهكانی لێ ئاگادار دهكهنهوه، دهستبهجێ هێزهكانی ڕژیم ناوچهكهداگیر دهكهن و ئیزن بهخهڵك نادهن كهلهنزیكهوهپهیكهرهموومیایی كراوهكان ببینن، بهڵام پێش ئهوهكههێزهكان بگهن كۆمهڵێك خهڵك وێنهو ڤیدۆیان لهتهرمهكان گرتووهو بڵاویان كردووهتهوه.بهپێی زانیارییهكان پهیكهرهموومیایی كراوهكان پهیوهندییان بهسهردهمی دهوڵهتی مادهوهههبووهو وهك دهگووترا كهیهكێ لهو پێنج پهیكهرهبهزێڕ و زیوو داپۆشرابووهو چهندین بهڵگهی گرینگی لهگهڵدا بووه، هاوكات بهخهتی بزماری چهندین نووسراوهلهسهر زێڕ و زیوهكان ههڵكنرابووهو یهكێ لهپهیكهرهكان هی دامهزرێنهری دهوڵهتی ماد بهڕێز دیاكۆ بووه.ههروهها لهگهڵ ئهو پێنج تهرمهموومیایی كراوهدا چهندین كهرستهی زێڕین و مێژوویی دۆزراوهتهوه‌.

بهڵام لهپاش ئهوهكههێزهكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران دهستیان بهسهردا گرت، ئیتر لهلایهن ڕژیمهوهشاردرانهوهو ئاسهوار و كهرهستهو تهرمهموومیایی كراوهكان بێ باییخ دانران و باسیان لهسهر نهكرا و كهسیش بهدواوهچوونی بۆ نهكرد و ئهوانهش كهویستیان زانیاری لهسهر كۆكهنهوهلهلایهن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانهوهڕێگرییان لێكرا.من پێم وایهفاشیستانی فارس و چهواشهكهرانی مێژوو جارێكی دیكهمێژووی نهتهوایهتی كورد و كوردستان چهواشهدهكهن و ئهو ئاسهوارهمێژوویی و پهیكهرهموومیایی كراوانهكهلهكوردستان دۆزراونهتهوهو پهیوهندیان بهدهوڵهتی كۆنی كوردهوهههبووهلهیهكێ لهناوچهفاسنشینهكانی ئێران دهنێژن و پاش چهندین ساڵی دیكهههواڵی ئهوهبڵاو دهكهنهوهكهگوایهئهوهتهرمی كوروش دۆزراوهتهوه، یانخود بهچهشنێ لهچهشنهكان بهمێژووی فارسهوهپهیوهستی دهدهن و بهو چهشنهجارێكی دیكهمێژوومان دهدزرێتهوهو دواتر ههرخودی خۆمان لهو مێژووهچهواشهكراوهپارێزگاری دهكهین و بهمڵكی ‪«ئێرانی مهزن‪»پێناسهی دهكهین!

بۆیهدهڵێم كورد لهڕۆژههڵاتی كوردستان پێویستی بهشۆڕشێكی كولتووریی و مێژوویی و سیاسیی و كۆمهلایهتیی ههیهكهتێكڕای بۆچوونهكانی ئێرانی لهنێو ببات و مێژووی ناوچهكهوهك خۆی بنووسێتهوهو ئهو مێژووهكهدزراوهو چهواشهكراوهبۆ خاوهنی بنهڕهتی خۆی كهنهتهوهی كوردهبگهڕێنرێتهوهو هاوكات گوێ لهبۆچوون و لێكۆڵینهوهی مێژووناسانی كورد بگرین و باییخ بهبۆچوونی مێژووناسی دهرهكیی نهدهین.تێبینی؛ ئهم كورتهڤیدۆیهلهو پێنج موومیایی كراوهگیراوهكهلهگۆڕێكی مێژووییدا لهنزیك شاری سنهدۆزراونهتهوهو یهكێكیان بهڕێز دیاكۆ دامهزرێنهری دهوڵهتی ماد و یهكهمین پاشای دهوڵهتی كورد بووه.

 

 

 

{mp4}diako{/mp4}
 

 

 

 

 

Related Articles