بانگەوازێک بۆ جەماوەری کوردستان ... فازیل شەوڕۆ

    وەک دەبینین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دوژمنانی خاک و نەتەوەی کورد،  بەو پەڕی ستەمکاری و وەحشییەتگەرییەوە پەلاماری شاروگوند و زێد و نیشتمانەکەمان دەدەن و هەڵوێستی و پشتیوانی هێزی هاوپەیمانانی دژە تیرۆر زۆر لاواز و خەمساردانەو تەمومژاوییە بەرانبەر هێرشەکانی داعش و ئەوانەی پشتگیرییان دەکەن.

    جا بۆئەوەی کورد فشار بخاتە سەر هێزی هاوپەیمانانی دژە تیرۆر تا جەرگسۆزانەتر بەهانای ئەو میللەتە زوڵملێکراوە بێن، کە ئەوان دەتوان بە چەند هێلیکۆپتەرێکی شەڕکەر هەر لە چەند رۆژێکدا پارسەنگی بەرەکانی شەر بگۆرن، وەک دەبینین وا داعشەکەن خۆیان بۆ پەلاماری کەرکوک ئامادەدەکەن. داوکارم کە کوردان لە هەموو شارو گوندێکی کورستانی گەورەدا مانگرتینێکی سەرتاسەری رابگەێنن تییدا، ڕۆژیک بۆ ئەم مانگرتنە دیاری بکرێت و تییدا:

1.  بۆ ماوەی رۆژێک بازارو فەرمانگەوە هاتووچۆ لە هەموو کوردستان ڕابگیرێت.

2.  خۆپێشاندانی سەرتاسەری بکرێت بۆ بەردەم بارەگاو وبەردەرگای سەفارەتی وڵاتە دەسەڵاتدارەکان .

3.  نامەو یاداشتنامە بۆ هەمو دەزگا و رێکخراوەکانی نیودەوڵەتی بنێردرێت.

4.  کوردانی وڵاتانی ئەوروپا و جیهان لە هەمان ڕۆژدا مانگرتنی یەک ڕۆژە رابگەێنن و بە رۆڵی نەتەوەی خۆیان هەڵسن.

داوکاری ئەم بانگەوازە: (مامۆستا فازیل شەوڕۆ- شاعیرو نووسەر و هونەرمەند)

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles