وه‌ک دایره ئه‌مرۆ مالکی و کابینه به وه‌کاله‌ته‌که‌ی به‌بێ نوێنه‌رانی کورد بودجه‌ی ساڵی 2014 یان واژووکردو ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیانکرد .ئه‌وه‌ی گرنگه باسی بکه‌ین ئه‌وه‌یه بودجه‌ی عێراق له % 90 له‌سه‌ر داهاتی نه‌وته.ئه‌و پرۆژه بودجه‌ی ئه‌مساڵی مالکی و شارستانی ئاماده‌یانکردووه هه‌ر به رۆژی روناک به ده‌یان ملیار دۆلار له‌لایه‌ن مالکی و شارستانی له رێگای کۆمپانیای "سۆمۆ "به به‌رگێکی یاسای حه‌په‌لووش ده‌که‌ن ، ئه‌ویش به حسابکردنی فرۆشتنی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به "90 $ "نه‌وه‌د دۆلار .که هاوکات نه‌وتی ئۆپێک له پۆرسه‌ی بازاره‌کانی جیهان به‌رمیلێک به زیاتر له 110 $ سه‌دو ده دۆلار ده‌فرۆشرێت .
* له پرۆژه‌ی موازنه‌که‌ی عێراق دانراوه رۆژانه "3400000 "سێ ملیۆن و چوارسه‌د به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بکات .
* نرخی یه‌که به‌رمیل نه‌وت به "90 $ "نه‌وه‌د دۆلار دانراوه ، به‌ڵام نه‌وتی ئۆپێک له پۆرسه‌ی جیهان به "110 $ "ده‌فرۆشرێت .
ئه‌گه‌ر هاتو به تێکڕا نه‌وت به "105 $ "بفرۆشرێت ئه‌وا کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی "18615000000 $ "هه‌ژده ملیار و شه‌سه‌دو پانزه ملیۆن دۆلار حه‌په‌لووش ده‌کرێ.
* ئه‌و نه‌وته‌ی له پرۆژه یاساکه‌دا هه‌رێمی کوردستانی پێ ئیلزامکراوه هه‌نارده‌ی بکات "400000 به‌رمیل "له رۆژێکدا .کۆی داهاتی ئه‌و چوارسه‌د هه‌زار به‌رمیله له ساڵێکدا به نرخی پۆرسه‌ی جیهان ده‌کاته "000 ، 000 ، 330 ، 15 $ "
پانزه ملیار و سێ سه‌د و سیی ملیۆن دۆلار "به‌ڵام به نرخی بودجه‌ی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ "000 ، 000 ، 140 ،13 "سیانزه ملیار و سه‌د و چل ملیۆن دۆلار ده‌کات .که‌واته ته‌نها له نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان زیاتر له دوملیار دۆلار دیار نامێنێت .هاوکات له نه‌وتی عێراق که 3 ملیۆن به‌رمیله له رۆژێکدا زیاتر له شانزه ملیار دۆلار و نیو دیار نامێنێت.