چه ند دێڕك و قسه یه ك له سه ر ڕۆژی سیاسی ئه و ڕۆی یه کێتی ... ستارکوڵه جۆیی

کاتێ سیاسه ت ئه بێته یاری منداڵان و وڕکی ناسیاسی تێده که وێت ئیتر هیچ ماناێه ك بۆ سیاسه ت نامێنی وه کو سیاسه ت ، ئه وه ی ئاسه واری ڵۆژیك و زانسته سیاسیه کان ون ده کات له ناو گه مه سیاسیه کاندا ، بوغزو کۆنه قین و تۆڵه کردنه وه یه ..

ئه م جۆره نه ریت وکردارو بۆچوون وهه ڵوێسته و هه ڵس و که وتی نا سیاسی وناشارستانیه له کایه سیاسیه کانی نێوان سه رکرده ی ئه حزابه سیاسیه کانی ڕۆژهه ڵاتی ناویندا ، هه رده م حزوری هه بووه و هه یه هه تا وه کو ئه مڕکه ش، ئه م ڕه فتارو کرداره نا سیاسیانه له کۆڕو کۆبوونه وه وململانێ سیاسیه کاندا زۆر به ڕوونی ئاشکرا ئه بینری و ئبیسترێت هه م له گوتارو هه م له ئیمای دموچاوه سیاسیه کانی نێو دانیشتن و کۆبوونه وه و دانوستانه کاندا ..

کێ بڕکێکانی نێوان باڵه کانئ ناو یه کێتی زاده ی هه مان سه رچاوه ی بیرکردنه وه و کردارو هه ڵوێست ناسیاسیانن ، که نوغربووی کۆنه قین و ڕه ‌ق و بوغزه که له ئه نجامی دژایه تیه کی نا مۆراڵانه ی نێوان باڵه کاندا دروست بوه ، ئه م به شرعی کردنه ی ئه م خوڕه وشته سیاسیه ی ، ناو ڕیزه کانی یه کێتی بۆ زیاتر به ده ستهێنانی پشکی زۆرتری ده سه ڵات وکۆکردنه وه ی زیاتر نفوسه ، نه ك کێبڕکێ نایاب بێت له برنامه و ناخشه ی سیاسی بۆ به ره وپێشبردنی ڕۆژی سیاسی و ڕێخراوه ی یه کێتی .هه ر بۆیه کێشه کانی ناو یه کێتی شه ڕی پشکی شێر مسۆگه رکردنه له ناو یه کێتیدا له م کێبڕکێ نا عه قڵانیه دا ، دژایه تیه کان ته رازاوه بۆ کینه ی شخسیه نه ك پێشبڕکێی تیۆری وپراکتیکه کردنی نه خشه ی نوێ سیاسی بێ بۆ نوێژه ن کردنه وه ی ماڵه که یان له ژێرخانیه وه تاده گاته بان خانه که ی ..

ئه م سێ باڵه ی ئه مڕۆ که ته ماحی میراتی کورسیه که ی تاڵه بانی شێت وهاریانی کردوه و که وتونه ته گیانی یه ك ، ئه و سێ باڵه بون له کاتی خۆیدا له یه ک جه سته دا کۆکرابوونه وه ، واتا خۆیانیان له جه سته ی تاڵه بانیدا ئاوێته کردبوو ، له سه رده می دژایه تی نه وشێرواندا ، موێ به بینیاندا نه ده چو، له دژایه تی کردنی کاك نه وشێرواندا یه ک ده ست ویک دڵ و یه ک باوه ڕ بون له دور خستنه وه و که مکردنه وه ی ڕۆڵی کاکه نه وه له ناو یه کێتیدا ..

ئه گه رکاك کۆسره ت و دکتۆربه رهه م له گه ڵ گۆڕانکاری و چاکسازو پاکسازی بونایه له ناو ڕیزه کانی یه کێتیدا ئه وه پشتی کاك نه وشێروانیان به رنه ئه دا له کاتی خۆیدا، ئه م پاشا گه ردانیی ناویه کێتیش ڕووی نه ئه دا که ئێستا هه یه ، ئه گه ر کاتی خۆی ئه م دوه له گه ڵ ئه و داوایه ی کاک "نه وه "بوونایه که ده یویست ڕۆڵ و ده سه ڵاته کانی تاڵه بانی وه کو سکرتێری گشتی دیار بکری و سه روه ت سامانی یه کێتی له ژێر ده ستی غه یبیدا ئاشکرا بکرێ و له و ته مو مژیه دا ده ر بهێنرێت و یه کێتیه کان بزانن سه روه ت وسامانی حزبه که یان چه نده چۆنه و له کوێیه و له ژێر ده ستی کێیه و چۆن خه رج ده کرێت ، ئه وه ئێستا یه کێتی ڕۆژی نه ده گه یشت به ئه مڕۆ که تێدا ڕه زیل و فه زیل بووه ..

 کاتی خۆی ئه م دو زاته ! که ئێستا کێشه یان هه یه له گه ڵ هێرۆ خاندا، تاڵه بانی به پۆست و ئه متیازات له واژۆکانیانی پاشگه زکردوه ، که بۆ دیاری کردنی ده سه ڵاته کانی سکرتێری گشتی کردو بوویان .بۆیه نه به رهه م نه کۆسره ت جێگای باوه ڕو متمانه نین که یه کێتیه کان باوه ڕو متمانه یان پێ بکه ن ئه م دوه چاکسازی و ڕیفۆرم و نوێسازیان پێ ده کرێ و به لایانه وه ، مه به سته نه ك تکتیک ، سنگ کوتانی ئه م دوه له خۆشه ویستی حوسێن نیه بڵکو بۆ هه لیسه که یه ..

هێرۆخان وسیاسه ت ! .

له نا سیاسی بونی هێرۆ خان که س ناتوانێت نکۆڵی بکات ، دیارترین شکستی سیاسی مه ڵبه ندی سلێمانی گه واهی ئه و ڕاستیه ئه دا که هێرۆ له سیاسه تدا نه زانه ونا به ڵه ده .به ڵام به حوکمی ئه وه ی ژنی تاڵه بانیه و وارسی شه رعیه له میراتگه ری پول و پاره و مه قامه تی تاڵه بانیدا، به و پێیه بۆی هه یه شوێنه که ی تاڵه بانی بۆ ئه وه بێت یان بۆ یه کێ له کوڕه کانی بێت ."کۆسره ت ڕه سوڵ و به رهه م ساڵح "به خۆ جیاکردنه وه یان له باڵی ڕیفۆرم و نوێسازی وچاکسازی وپاکسازی له ناو یه کێتیدا ، که کاك نه وشێروان سه رکردایه تی ئه م باڵه ی ده کردو له هه وڵی ئه وه دا بو که یه کێتی له هه ڕه شه ی کردنی به حزبی بنه ماڵه قورتار بکات .ئه م دو ئاغایه ی ئه مڕۆ که ناڕازین بیعه تیان تازه کردوه بۆ تاڵه بانی و بنه ماڵه که ی ..

 ئێستا کۆسه ره ت و به رهه م خۆیان له ناو یه کێتیدا کردوه به مه هدیه زه مانه که ی شیعه کان و خۆیان به فریاد ڕه سی یه کێتی پیشان ئه ده ن ئه یانه وێت یه کێتیه کان دوای که ری ده جال نه که ون دوای ئه م دو مه هدی فریاد ڕه سه بکه ون .ئه گه ر دکتۆر به ره هه م وای له خۆی نه کردایه ئه و به ره هه م له هه مو ڕووه کانه وه کواڵه فای بو بۆ شوێنه که ی تاله بانی به رهه م هه مو ئه و توانا سیاسی و دبلۆماسی و زمان زاناو په روه رده ی دونیای ڕۆژئاوای و خاوه ن بڕوانامه ی به رزو ته مه ن گوناج و گه لێ مواسه فاتی که ش هه یه که خودی تاڵه بانیش نیه تی به ڵام دکتور به رهه م نه یتوانی خۆی له گه نده ڵ و گاڵته جاڕیه ناسیاسیانه بپارێزێ هه مو تواناو که سایه تی خۆی بۆ پل وپۆست خۆ نزیککردنه وه ی له تاڵه بانی کوشت ..

کۆسره ت ڕه سوڵ بۆ به ده ستهێنانی شوێنه که ی تاڵه بانی له هیچ ڕوویه که وه کواڵه فای نیه نه باری تندروستی یارمتی ده ریه تی نه توانای سیاسیش ، ڕۆژی کۆسره ت ڕه سوڵ له ئاینده ی یه کێتیدا له ئاوا بوندایه ، به ڵام مێژویه کی پڕ له داستانی وه کو سه رکرده یه کی شڕڤان و قاره مان تۆمارکردوه له مێژوی یه کیتیدا ئه و خۆشه ویستیه شۆڕشگێڕانه ی ده مێنێت له ناو پێشمه رگه دێرنه کانی یه کێتیدا ..

 ئه وه ی من ویستم بیڵێم لێره دا شه ڕی نێوان هێرۆخان و کاك کۆسره ت و دکتۆر به رهه م ئه م شه ڕه شه ڕێ نیه له سه ر ئه وه بێت کێ زیاتر دڵسۆزی یه کیتی و کێ لای گرنگه یه کێتی له م دۆخه ناهمواره قورتاربکات تێکه وته وه به تایبه تی دوای تاڵه بانی ، بڵکو شه ڕه له سه ر ئه و کورسیه میراتییه که تاڵه بانی دوای خۆی هه مویان به گژدا داوه .بۆی له م شه ڕه دا هیچ شه ڕێکی جدی بۆ نێوسازی و چاکسازی و به ره و پێشه وه چوون و به مۆدرنه کردنی یه کێتی تیدا نه بینرێ بڵکو له حشمه تی کورسێ میراتیه که ی تاڵه بانیدا که وتونه ته گیانی یه ك ..

Related Articles