ئەگەر بەدوای کەسێتی خۆکوژەکەی هەولێردادەگەڕێن. . . برایم جەهانگیری

ئەگەر بە دووی خۆ کوژەکەی هەولێردادەگەڕێن، هەرگیز لەوە مەپرسن کە ئاخۆ ژن بووە یان پیاو؟ قەت خۆ بەوە ماندوو مەکەن کە ژمارەی پلێتی ماشێن و سەیارەکەی یان پلاکی ماشێنەکەی هی کوێ بووە؟ خۆتان هیچ شلوێ مەکەن بۆ دیتنەوەی خزم وکەسی خۆکوژەکە! گەمەبە ئابڕووی کەس و کاری خۆکۆژەکە مەکەن، مەچن و مەڕۆن و مەگەڕێن ئاخۆ ئەو ت ن ت و کەلوپەلە چی بووە و کە خۆ کوژ تەقاندنەوەکەی پێ ئەنجام داوە، وەدوای هاریکارانیشی مەکەون. . . . خۆتان ماندوو مەکەن. .

سەرداو دیتنەوەی هاسانە، ئەگەر دەتانهەوێ کەسێتی خۆکوژەکە ببیننەوە بڕۆن و راست دەرگای ئەو مزگەوتانە گاڵەبدەن کە بوونە کارگەی خۆکوژ بەرهەمهێنەر، بڕۆن ئەو مەلا قاتڵ و فەرماندە شاراوە و نیوەشاراوانە بگرن و بیانخەنە کونجی زیندانەوە! ئەوە ئەوانن گەنج و لاوی کورد لە خشتەدەبەن، خۆ کوژ خۆی قوربانی دەستی ئەم دڕندە و جانەوەرانەی سەدەکانی ناوەڕاستە! 

ئەگەر ڕاست دەکەن و دەتان هەوێ خۆکوژەکان ئاشکرابکەن و ماکەی داهات و دەرامەت و ڕاهێنان و پەروەردەیان بدۆزنەوە بڕۆن چرایەکی بچکۆلەی دەستی هەڵگرن و لە قوژبنی تاریکی میحرابی مزگەوتەکاندا بیاندۆزنەوە. . .

نووسەر:
برایم جەهانگیری، لە دایک بووی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی لەدایک بوون، ١ نەورۆزی ١٣٣٥ واتە٢١ی مارچی ١٩٥٦ی زایینی، دانیشتووی کانادا.

تێبینی: ئادرێسەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە جار جارە بە هەڕەشە و گوڕەشە دەیانهەوێ لە دەربڕینی بیر وبۆچوونی خۆم سەبارەت بە ترۆر و ترۆریستە موسوڵمانەکان پاشگەز 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles