ڕونکردنەوەیەک لە کچی ئەحمەد مختار جاف، بۆ ڕای گشتی

لە ڕۆژی 08/04/2014 لە بەرنامەی لەگەڵ ڕەنج ی ڕاستەوخۆی کەناڵی ڕوداو، کەسێک بە ناوی (یەحیا نەورەز عەلی جاف) کە کاندیتی ژمارە 50 ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە، سەبارەت بەخۆی ووتی : (( کە ئەحمەد مختار جاف لە خاڵوانی منە و من لە بنەماڵەی ئەوانم)) .

ئەگەر هەر کەس بیەوێت درۆ بکات ئەوا ئازادە و ئاکامی درۆکانی بەگەردەنی خۆی، بەڵام ئەگەر بیەوێت بێ بنەما و بە ناو وناوبانگی ئەحمەد مختار جاف و بنەماڵەی عادلە خانم خۆی هەڵکیشێت و بۆ مەرامی سیاسی و خۆبردنەپێشەوە، وە ئەحمەد مختار جاف بکاتە خاڵوانی خۆی، ئەوا من وەک کچی ئەو شاعیرە نیشتمانپەروەرە بە مافی خۆمی ئەزانم کە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئاشکرابکەم، کە ئەم کەسە قسەکانی دوورن لە ڕاستی یەوە و بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن ناو وناوبانگی ئەحمەد مختار جاف بەکاردێنێت.

من ڕزای نابم کەس ناوی ئەحمەد مختار جاف و عادلە خانم بۆ مەرامی خۆڵکردنەچاوی خەڵک بەکاربێنیت و لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا وەک ڕیکلام بەکاری بهێنیت بۆ خۆی وحیزبەکەی.

خەڵکی هەڵەبجە و ناوچەکە باش ئەزانن کە بنەماڵەکەمان چەندە دڵسۆز و بە ئەمەک بوون لە مێژووی دروستبوونی و گەشەسەندنی هەڵەبجە و پارێزگای هەلەبجەدا، هەر بۆیە چیدی ڕێگا نادەین کەس بە سەروەرییەکانی ئەحمەد مختار جاف و بنەماڵەی پاشاوە، خۆڵ بکاتە چاوی میللەتەکەمانەوە، ئە کەسەش پەیوەندی بە ئیمەوە نییە.

.

هیوادارم توانیبێتم پەیامەکەم بە مەخسەدی خۆی بگات. . . .

لەگەڵ ڕێزم

حەمیدە ئەحمەد مختار جاف

10/4/2014

Related Articles