لە نێوان هەواڵنێری و دەستەپاچەییدا. . تۆزقاڵێك زانیاری ... ئومێد پشدەری

هەموو رۆژێك لە دەوروبەرماندا ڕووداوگەلێك ڕوو دەدەن كە قابیلی بوون بە هەواڵن، چونكە تایبەتمەندی و ڕەگەزەكانی هەواڵیان تێدایە و بە شێوەیەكی گشتیش لە پێناو پێدانی زانیاری بە وەرگردا، دەشێ بینەر و بیسەر و خوێنەریان لێ ئاگادار بكرێتەوە، ئەركی هەواڵنێران و رۆژنامەنوسانیشە لەو ساتەدا و لە ڕێگەی ئامرازە جۆراوجۆرەكانی پەیوەندییەوە، ئەو ڕووداوانە بۆ وەرگران بگوازنەوە، لێ پێویستە ئەو پرۆسەیەش لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی كۆمەڵایەتی و پیشەییانەدا ئامانجی خۆی بپێكێت.

هەواڵ هەر لەو پێنج ڕەگەزانەدا شی ناكرێتەوە كە لە میدیاكاندا باوە (ڕەگەزی: كەی و چی و لە كوێ و بۆچی و چۆن)، بەڵكو زۆر تایبەتمەندی و رێسا و ئاراستەی دیكەی هەیە. بۆ نموونە هەندێك جار هەواڵ ئەو سیفاتانەی سەرەوەشی تێدایە، بەڵام چونكە بۆ توێژێكی كەمی دیاریكراوە، ناشێ لە میدیاكاندا ئاماژەی پێ بدرێت، جگە لەوەش تایبەتمەندییەكی هەواڵ ئەوەیە كە بۆ ژمارەیەكی زۆر لە وەرگران سەرنجڕاكێش بێت و بایەخی پێ بدەن.

بەو پێیەش كە هەواڵ گوزارشتە لە ڕووداوگەلی واقیعی ئەمڕۆ، دەكرێ هەڵوەستەی زیاتری لەسەر بكرێت. ئەو كاتە هەواڵ پتر بایەخی لای وەرگر هەیە كە خێرایی لە گەیاندن و ڕاستگۆیی لە دەربڕیندا ڕەچاو كرابێت، بێگومان نابێ ئەوەشمان بیر بچێت كە ناوەڕۆكی هەواڵ پێویستە وەرگر بە تەواوی لە ڕووداوەكان تێر بكان. چونكە هەر ئەوەندە بەس نییە بۆ وێنە بڵێین: لە بازاڕی نیشتمان دوو كەس بووە دەمەقاڵییان و یەكیان چەقۆیەكی وەشاند و دوو كەس بریندار بوون، بەڵكو پێویستە بابەتیانە و بێلایەنانە هۆكاری پشت ئەم گرژی و شەڕانەش بگوازیتەوە.

زۆر جار هەواڵنێر بۆ خۆی كاراكتەری نزیك و بینەری رووداوەكانە، بۆیە ئەركی سەر شانیەتی چاوەكانی وەك زوومی كامێرا بەكار بهێنێت و رووداوەكان بەڤیدیۆ بكات، تا متمانەی زیاتری وەرگر بەدەست بهێنێت و ناپاكیش لە پیشەكەی نەكات.

هەواڵنێری شارەزا یەكەم كاری بەوێنەكردنی ڕووداوەكەیە، تا دواتر هەم خۆی و هەم ئەو دەزگا و دامەزراوەیەش كە كاری تێدا دەكات، میسداقییەت لە دەست نەدەن، ئەوانە لە لایەك، لە لایەكی دیكەشەوە ئەركی هەواڵنێرە مانشێتی سەرنجڕاكێش و لید بۆ هەواڵەكانی بنووسێت، چونكە گومان هەڵناگرێت نووسینی مانشێت و لید بارگرانی لەسەر ئیدیتەر و مۆنیتەر و چەندین كاراكتەری دیكەش لادەبات.

تاكە شتێكیش كە لەبیرمان نەچێت ئەوەیە، ئاساییە كە لە هەواڵێكدا ڕای چەند شارەزا و كەسانی پەیوەندیدار بەو هەواڵە وەربگرین، بەڵام هەرگیز ناشێ ڕای هەواڵنێر تێكەڵی هەواڵ بكرێت، راستە لە هەندێك باردا (بە تایبەت لە ڕاپۆرت و ریپۆرتاژ)دا پەیامنێر بۆی هەیە تەنیا پرسیار بخاتە ڕوو، بەڵام لە نووسینی هەواڵدا دەبێ بڵێین ئەوە شتێكی مەحاڵە.

قسەی ئیمە بە گشتی لەسەر چاپەمەنییەكانە، بۆیە پێویستە ئاماژە بەوە بدەین كە دەبێ لە رۆژنامە و گۆڤار و چاپەمەنییەكاندا بە گشتی، چەند فلتەرێك هەبن و چەند جارێكیش هەواڵەكان شەنوكەو بكەن، ئینجا بڕیاری كۆتایی بدەن.

ئەوە تەفسیرێكی زۆر كورتی هەواڵە، قسەی زۆر زیاتر هەڵدەگرێت. لە نێوان هەواڵنێری و دەستەپاچەییدا. . تۆزقاڵێك زانیاری

ئومێد پشدەری

ئەوە تەفسیرێكی زۆر كورتی هەواڵە، قسەی زۆر زیاتر هەڵدەگرێت.

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

07504302755

Related Articles