فڕۆکە مالیز ییەکە چى لێهات ؟. ... بەهرۆز جەعفەر

 

شەوى (7/8-3/2014). فڕۆکەیەکى سەر بەهێڵى ئاسمانى مالیزیی جۆری بۆینگ (777) بە (239) سەرنشینەوە، لەکوالالامپورەوە بۆ پەکین بەڕێ ئەکەوێت . هێشتا نەگەیشتووەتە جێ ؟. حاڵەتەکە بەجارێک هەموو ناوەندە هەواڵگرییەکانى جیهان و دەزگا ڕاوێژکارییەکانى بوارى فڕۆکەوانى و ناوەندە میدیاییەکانى چاو ژیر کردۆتەوە .

فڕۆکە: دەستکردى ئەو مرۆڤانەیە کە تواناى سەرکێشییان هەیە، ئەگەر ئیرادەیەک نەبێت بۆ موجازەفەکردن، هەرگیز داهێنانێکى وا بونى نابێت، لەناو قووچەکێکدا سەدان کەس بە هەزاران مەتر لەزەوییەوە و لەسەرووى هەورەکان، بە چەندین کاتژمێر ڕێگە ببڕن !. هەربۆیەش هەتا مرۆڤ بمێنێت گومانەکان، سەرکێشییەکان، تاوانەکان، دەمێنن .

بێسەروشوێن بونى فڕۆکەکەو بچڕانى پەیوەندیی لەگەڵ وێستگەکانى دەرچوون و گەیشتن، گرفتێک نییە، بەقەد ئەو دیاردە سەیرەى وڵاتە پێشکەوتووەکانى بوارى تەکنەلۆژیاى وەک :ئەمریکا، چین، ڕوسیا، یابان، ئێران . بەدەم دروستکردنى گومان و داخەوە بەمرۆڤایەتى و بە یەکدیش ڕائەبوێرن . ئاسمانى هەر وڵاتێکیان جمەى دێت لەمانگى دەستکردو، ئاسمانى هەموو جیهان و فەزاش پڕ لەمانگە دەستکردەکانى ئەمریکا کەوێنەى هەموو دیاردەیەکى بۆ دەگرن . فڕۆکەکە چى لێهات ؟.

یەکەم: فڕینراوە بەرەو ئێران، بەوپێیەى دوو سەرنشینى ئێرانى بەپاسەپۆرتى دزراوەوە، لەفڕۆکەخانە تێپەڕیون و لە تەیارەکەدا بون ؟. هه‌ردوو تکتی ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌ ئێرانییه‌، دوو ژماره‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌کن و ویستوویانه‌ له‌ کوالالامپور-ی پایته‌ختی مالیزیاوه‌ بچنه‌ په‌ککین-ی پایته‌ختی چین و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئه‌مسترام-ی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا.

 دووەم: فڕۆکەکە کەوتۆتە ئاوەوە، ئەى باشە ئەم جۆرە فڕۆکەیە لەهەرحاڵەتێکى کەوتنە خوارەوەشدا، تواناى هەیە (100) میل ڕێگە ببڕێت، بۆچى فڕۆکەوانەکان بە پەنجەیەک هیچ زەنگ و نامەیەکى ئاگادارکەروەیان نەنارد؟. هەروەکو (3) ساڵ پێش ئێستا فڕۆکەیەک لەبەرازیلەوە بەرەو فەڕەنسا ڕێی بڕیبو، کەوتە ئاوەوە . دواى ساڵێک کەل و پەل و ژمارەیەک لەتەرمییان دەرهێنا .

سێهەم : فڕۆکەکە ئاراستەى گۆڕیووە. بەرەو کوێ ؟ پێیان گۆڕیوە ؟یان شۆفێرەکان لەمەبەستى یاندا بووە. جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مالیزیا رایگه‌یاند که‌ کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی 20 وڵاتی جیهان کردووه‌ بۆئه‌وه‌ی پێکه‌وه‌ هاوکاری بکه‌ن له‌ دۆزینه‌وه‌ی فڕۆکه‌ ونبووه‌که‌دا. هاوکاتیش گومان دەکرێت فڕۆکەکە بەرەو باکورى پاکستان فڕینرابێت بەئەنقەست. وەک چۆن بن لادن لەوێ خۆى حەشاردا بو !. لەلایەن فڕۆکەوانى شارەزاوە ئاڕاستەو شوێنى ڕادارەکانى چاودێریی گۆڕڕابێت .

 نه‌جیب ره‌زاقیش، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ گۆڕینی ئاراسته‌ی فڕۆکه‌که‌ به‌ره‌و ئۆقیانووسی هندی گومانی ئه‌وه‌ دروستده‌کات که‌ ئه‌و کاره‌ به‌ ئه‌نقه‌ست کرابێت.

تەنانەت، دوایین جار له‌ کاتژمێر 1. 30 خوله‌ک له‌ رۆژی 8ی ئازار، فڕۆکه‌که‌ له‌رێی مانگی ده‌ستکرده‌وه‌ بینراوه.

هەموو ڕۆژێکى نوێ دادێت، جگە لەکەسوکارى (239) کەسەکە، حکومەتى مالیزیاوهێڵەکانى فڕۆکەوانى و دەزگا چاودێرییەکان، ناوەندە میدیاییە جیهانییەکان، دەپرسن، فڕۆکەکە چى لێهات . . ؟. هەمووشیان سەیرى ئەمریکا دەکەن تا ئەنجامى کۆتایی یان سۆراخێکیان بۆبکات، لەوبۆشاییە فراوانەى ئاسمان، زیاتر لە (56) مانگى دەستکردى ئەمریکى سەرقاڵى چاودێریکردنن، تیایاندایە، تواناى وێنەگرتن و تۆمارکردنى هەموو حاڵەتێکى هەیە لە دوورى و فراوانى (22000) هەزار کیلۆمەتر لەزەوییەوە . پێدەچێت ئەمریکا هیچ قسەیەک یان هیچ سۆراخێک نەکات، تەنها لەبەرئەوەى ئەم توانایەى کەشف نەبێت .

 

 

 

 

Related Articles