نەوت و ئاسایشی نيشتمانى ... بەھرۆز جەعفەر

گرێ دانی نەوت وەک کاڵایەکی گرنگی بازرگانی و ستراتیژيی، بە بابەتی ئاسایشی نیشتمانییەوە دوو ئاماژەی گرنگی تیایە:

یەکەمیان: تائێستا نەوت و غازی سروشتی، سەرەکیترین سەرچاوەی وزەو ھەرزانترین سەرچاوەشە بۆ پیشەسازی سووک و قورس بەھەموو جۆرەکانیەوە، باشترین ئامرازیشە بۆ گەرمکردنەوەو ئیش پێکردنی ھەموو ھۆکارەکانی گواستنەوە لە ئۆتۆمبیل و کەشتی و فڕۆکەو. . . بؤ كؤتايي .

دووەمیان: ئەم جۆرە لە بایەخی نەوت، وایکردووە کە کۆنترۆڵکردنی و بەرھەمھێنانی و دابەشکردنی و دیاریکردنی نرخەکەی، گەورەترین فاکتەری ململانێی سیاسی و سەربازی نێوان دەوڵەتانی جیھان بێت، بۆیە زۆر جاران نەوتی وڵاتێک لەبری ڕەحمەت و خۆشبەختی ئەبێتە ھۆی نەعلەت و کارەساتی گەورە دەخوڵقێنێت. تەنانەت لەماوەی نەوەد ساڵی ڕابردوودا حەوت جەنگ بۆ کۆنترۆڵکردنی عێراق ھەلکیرساوە ھەموویان پەیوەندییان بەنەوتی عیراقەوە ھەبووە.

کوردستانیش وەک ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگ کە نزیکەی ٥٠٠ ساڵە کەوتۆتە بەر یەکەم لێشاوی دابەشکردن و پەرتبوون، خاکەکەی گەورەترین سەرچاوەی نەوت و ووزەى جیھان بووە، ئێستاش لەدوای ڕووخانی دیکتاتۆریەت و پرۆسەی ئازادکردنی عێراق (٢٠٠٣) ەوە کۆمپانیا فرەرەگەزەکان بەلێشاو بۆ دۆزینەوەوبەرھەمھێنانی نەوت روو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن، ئەگەر لەرابردوودا ئاسایشی نەتەوەیی تەنھا لەبوعدی عەسکەریەوە خویًنراوەتەوە، ئەمرۆ گەلیَک لایەنی تری وەک سیاسی وئابوری و تەکنەلۆژی و کۆمەڵایەتی و کلتوری ھەیە، ھەریەکێکیش لەوانە چەندین لقى تری ھەیە، کە لەکۆتایدا خزمەت بەبواری ھێزی ھەر دەوڵەتێک ئەکەن لەرێگەی زەبەلاحکردنی میزانیەی ولاتەکەیانەوە.

 

* نەوت لەگێژەنگى بەرژەوەندیی هەرێمایەتیدا.

دوو جار پێویستمان بەتێگەیشتنە لەئەمریکا، جارێکیان لەسەرەتاى ساڵى (2014) ەوە تاوتوێی ئەوەدەکەن کە ئیدى پێویستى یان بەووزەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕەست و ناوچەدوورەکان نییە، جارێکى دیش تێگەیشتنى کوردانە و عاتفیانە لەئەمریکا پشتگوێ بخەین، سیاسەتى ئەمریکا سیاسەتى دەستگرتنە بەسەر کەوندا (ئاسمان و زەوى و ژێر زەمینەکان). هیچ ناوچەیەکى هەستیارى ئەم سەرزەوییە نییە هێزەکانى ئەمریکاى لێ نەبێت، هیچ پاپۆڕێکى گەورەى ڕێرەوە جیهانییە ئاوییەکان نییە زەخیرەو بەرژەوەندیی ئەمریکاى تیانەبێت . هيج بؤشاييةك لةفةزاو ئاسمانيشدا نيية مانكةدةستكردةكانى ئةمريكا وينةى نةكرن. هەمیشە سەرقاڵن بەوەى چى بکەن تا بۆ سەدەى بیست و یەکیش (تا سەد ساڵى تر) بە زەعیمى عالەم بمێننەوە . قسەکردن لەسەر نەوت یەکسانە بەقسەکردن لەسەر بەهاى دۆلار، قسەکردنیش لەسەر بەهاى دۆلار ڕێک قسەکردنە لەسەر نرخى بیرى لیبراڵیزم و سیستەمى کەپیتاڵیزم لەجیهاندا .

تا ئێستاش (٨٠%) ووزە لەجیھاندا پشت بە نەوتی خاو ئەبەستێت. ھەموو ئامارو توێژینەوە ئەوروپاییەکان ئاماژە بەوەئەکەن کە ئاستی ناوەندێتی نەوتی خاو لەدونیادا بەرەو کەمبونەوە ئەچێت، بەجۆرێک تا (٤٠) ساڵی تر کۆتایی بەنەوتی خاو دێت و چۆڕێکی لێنامێنێت. ، واتە تا ساڵی (٢٠٣٥). نەوتی خاو لەئەمریکای باکوور تەنھا (٩) ساڵی تر ئەخایەنێت. بەڵام لەھەرێمی کوردستان تا (١٣٢) ساڵی تر نەوت دەمێنێت. وە پێی بەڵگەنامەکان (٥%) ی نەوتی جیھان ئەکەوێتە ھەرێمی کوردستان (کەرکوک) بەتایبەتیەوە. نوێترین راکەیاندنی (international energy agency) (IEA) ئازانسی وزەی نیودەولەتی کە لە (cnn) لەمارسی ٢٠٠٨ بلاوکراوەتەوە لەزاری بسپۆری بواری نەوت د:فاتیە بیرول (dr:faith birol) لە داھاتوودا ئەو نەوتەی کە لەژیر زەویدا ماوە بەشی پیداویستیەکانی جیھان ناکات و بەرەو تەواوبوون ئەچیت. وە ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم کەمبونەوەیە بە ٤٠٠ کیلکەی نەوتەوە دیارە لەسەرانسەری جیھاندا. ھاتنی بەخێرایی کۆمپانیا فرە ڕەگەزو زەبەلاحەکانی جیھان بۆ کوردستان گەواھیدەری ئەم ڕاستییە حاشا ھەڵنەگرەن، تا گەیشتە ئەوەی گەورەترین شەریکەی بواری دۆزینەوەو پەرەپێدانی نەوت لەجیھان کە "ئيکسۆن مۆبیل) ی ئەمەریکیە، (٦) گرێبەستى لەگەڵ ھەرێمی کوردستان كرد، بێ ئەوەی گوێ بەحکومەتی ئیتیحادیش بدات، لەکاتێکدا ئەم کۆمپانیایە (٥٠٠) لقی لەجیھاندا ھەیە، (زیاتر لە (١٥) ھەزار کەسی شارەزاو بەتوانای ھەیە، ئەمە جگەلە شەریکەی "تۆتاڵ" کە ئەویش یەکێکە لەکۆمپانیا گەورەکان، ئەمانە کاتێک کەوتنە ململانێ لەگەڵ حکومەتی ناوەندی، کێشەی ھەرێم و بەغدایان گەیاندە ئاستێکی مەترسیداری ھەرێمی و تایەفی، دەنگی لێدوانە ئاگرینەکان گەیشتە ناو ژوورەکانی کۆشکی سپی و پیاوە ڕەشەکەی ھێنایە قسە. بؤيه ئەبێت کورد ئەو ھەقیقەتە بزانێت لەگەڵ ھەموو فشارەکان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان، دواجار "ئەکسۆن مۆبیل" لەبەرژەوەندی ھەرێم و بەردەوامی خۆی بڕیاریدا، ئەمە لەبەر چاوی ڕەشی کورد و ھەڵەبجەو ئەنفال نییە. بۆیە چاوەڕواندەکرێت ئەم گرێبەستە بۆماوەی (٦) ساڵ تا ساڵی (٢٠١٨) ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەھەرێمی کوردستان بگەیەنێتە (٦) ملیۆن/بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا. پرسیاری گەورە لەم توێژینەوەیەی ئێمە ئەوەیە:ئایا ئەم نەوتە چ چارەنوسێک بەکورد نیشان ئەدات. . . ؟ بۆیەکەمجار (4) ساڵ پێش ئێستا، ھەواڵی توانای ناردنە دەرەوەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لەرۆژیکدا لەحکومەتی ھەریمی کوردستانەوە گەورەترین کارتی سیاسی و ئابوری وزەیە. بۆ ئایندەی ئەم ناوچەیەو دراوسیکانی. چونکە ئەو تەکنەلۆژیایەی کەماوەی سەد سالە لەلایەن گشت حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عیراقەوە لەکۆمەلانی خەلک لەھەریمی کوردستان حەرامکراوە ئەمرۆ لەلایەن حکومەتی ھەریمی کوردستانەوە دەبوژینریتەوە.

ھێزی ئابوری کوردستان لەبەرئەوەی پشت بەخۆی نابەستیت، ھێزی سیاسی بۆ پەیداناکات، بەڵام ئەمە لەلایەکی تر ئەبیتە ھۆی ئەوەی کە بەرژەوەندی رۆژئاوا خۆی لەسەقامگیری ئاشتی و ئارامی کوردستاندا ببینیتەوە. کەواتە گرەوکردن لەسەر دامەزراندنی کوردستانیکی بەھیز لە رووی جەیش و عەسکەرییەوە گرەویکی دۆراوە، چونکە ئەم کارە یەکەم دراوسیکانی ئەوروژینی (ئيسارە) ئەکات و دووەم ناوچەکە بەرەو ململانیی تازە ئەبات، بەمجۆرە پیویستە لەسەرکوردستان چاوپۆشی لەئارەزووی بەدەستھینانی ھیزی سوپایی بکات و دەبیت رژێمە سیاسیەکەی لەئایندەدا نەرمیەکی وانیشان بدات کە بەردەوامبونی کوردستانی پێ مسۆگەر بکات، دیارە کوردستان لەم بارەدا تاک و تەنیا نییە چونکە دراوسیکانی ئازەرو ئەرمەن و لورەکانیش ھەمان گرفتیان ھەیەو رەنگە ھی ئەوان دژوارتریش بیت.

ڕونتریش ناوەندى بڕیارى کوردیی، کامیان هەڵدەبژێرێت بەهێزکردنى پێگەى سەربازیی وکارکردن لەسەر (تیۆریی جیۆپۆڵەتیک ) کە کۆى توانا هه‌مه‌چه‌شنه‌کانی وڵاتێک له رووی جوگرافی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، دانیشتوان، ئابوری، که‌لتوری سیاسی، پیشه‌سازی و زۆر بواری تر. لەخۆ ئەگرێت . چۆنیەتى بەرهەمهێنان لەم بوارەدا تاقى دەکرێتەوە . لەڕێگەى بەدەستهێنانى زانیارى ووردو تەواو بۆ پاراستنى ئاسایش وسەقامگیریی و گەشەپێدانى هەمەلایەنە.

یاخود کار لەسەر بەرەو پێشچونى میتۆدى دیموکراتى (زێر لەناو زبڵ) دەکات لەناوچەکەدا، تاوەکو پەنجەى نمونەیی و باشیی بۆ درێژبکرێت . یان ئەوەتا هاوسەنگییەک لەنێوان هەردوولا میتۆدەکەدا ڕابگرێت .

 

• نەوت ئیختراقی ئاسایشی نەتەوەیی ئەکات. . . ؟

 

ڕەنگە لەم سەردەمەدا تەنھا بوعدی عەسکەری و پیشەسازی سەربازی نەبنە لایەنی گرنگی ئاسایشی نەتەوەیی، بەڵکو ئاسایشێکی نەتەوەیی پەسەند پشت بەروئيايةكى ئابوری و سیاسەتێکی پەسەند ئەبەستێت، چونکە لەبنەڕەتدا چەمکەکە بریتی لەوەی کە "تۆ ئەوەندەت ھێز ھەبێت تا لەکاتی ھەڕەشەو مەترسیەکاندا ڕووبەڕووی بەرامبەرەکەت ببیتەوە". ئەم ھێزانە سەرمایەو ھێمای نیشتمانی دەوڵەتن. توانای فکری و عەقڵیەتی تاکی ھەرکۆمەڵگەیەک و ئاستی بەرھەمھێنان و مەسەلەی ئینتماو پاراستنی کلتورو کەلەپورو فڕۆکەخانەو ووریابوون لەتێک نەچوونی باری ئاسایشی خۆراک و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئابوریش ئەگرنەوە، ھەروەک سلکی دیبلۆماسی و قونسڵخانەو سەفارات و کاری چاودێری کردن و جاسوسی بەھەموو شێوازە نوێیەکانو موخەدەراتیش ئەگرنەوە، واتە تەنھا کڕینی فڕۆکەی (f١٦) نییە بەپارەی نەوت. ئەوەندەی ئێمە بەراوردمان کردبێت ھەرێمی کوردستان لە ڕووی ئاسایشی نەتەوەییەوە له حاڵی مەترسیداردايە، نەھێزی سەربازی ڕێکخراوو نیشتمانی ھەیە، نەداھات و ئابورییەکی شەفافی ھەیە، لەخوارەدا تاکەکان وائەبینن ھێزەکانی ئاسایش و زانیاری بۆ چاودێری و گورزلێوەشاندنی ئەوان دانراون، کوردستان لەبەرپێگە ستراتیژییەکەی لەناوچەکە دا وەک مەرکەزی موخابەراتی وڵاتانی بیانی و ئیقلیمی دێتە پێش چاو، لەوکاتەوەی ساڵی (٢٠٠٥) نەوت دەرھێنان خراوەتە گەڕ، کێشەکان لەگەڵ مەرکەز زۆربوون، گەندەڵی و بەتاڵانبردنی داھاتی نەتەوەیی زۆر زۆربوون، کۆچی گەنجان و خۆسوتاندن و خۆکوشتن وڕێژەی تاوان و تێکچوونی باری زمانەوانی و تەسکبونەوەی ئازادییە سیاسیەکان و نەمانی ئینتما بۆ وڵات و تەمەڵی بەئاشکرا دەبینرێن، پشتگوێ خستنی کەرتەکانی تری وەک (کشتوکاڵ و پیشەسازیی و گەشتوگوزار. . . ھتد) و چۆڵکردنی لادێکان و کۆچ بۆشارەکانیش زیادیان کرد. قۆرخکردنی دەسەڵات و بازاڕ و نەمانی چینی ناوەند وەک گەورەترین نیشانەی کۆمەڵگای خۆشبەخت وەک کۆتەرەی سەرئاو دیارکەوتوون.

بابپرسین پارەکان لەکوێن. ؟ . له وتارێکيدا (2) سال بةر له ئيستا . "عەلی ئەسەدی" نوسەرو سیاسەتوانی عێراق بەناونیشانی "عقود نفط کردستان. . سرقە لاسقف لھا ولا قاع". تەنانەت وانیشان ئەدات ئەوەی کاری پێناکرێت یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستانە کە لەپەرلەمانەکەی دەرچووە لە (٦/٨/٢٠٠٧). لەکاتێکدا ئەم نەوتە وا ئەدزرێت و لەخەڵک ئەشارێتەوە، بەپێی باسەکەی ئێمە تەنھا لەشوبات بۆ کانونی یەکەمی ساڵی (٢٠١١) بڕی میزانیەی ھەناردەی پترۆ-دۆلار بایی (٣٣٣٩٣٠٠٠) دۆلار بووە، لەکاتێکدا ئەم نەوتە بەھەموو پێکھاتە (المشتقات) ەکانیەوە وەک (نەوتی سپی و ڕەش و گازوایل و نەفتاین) داھاتەکانیان وونن. لەمەش بترازێت لەکوردستان تەنھا سێ پاڵاوگەی نەوتی فەرمی لە زاخۆ لە خەبات و لە بازیان ھەیە، ڕۆژانە توانای پاڵاوتنی (٦٥) ھەزار بەرمیل نەوتیان ھەیە، کەداھاتەکەی دیارنییە، واوەتر لەمەش (٦٣) پاڵاوگە(مێفی) ی نەوتی ناڕەسمی و ناقانونی ھەیە کە داھاتەکەی ھەر دیارنیییە. جگەلەو سندوقەی بۆژینگە دانراوەو یەک دیناری تیانییە. ھەروەک شیرینی نەوتەکە(comison) و ئەو پارەیەی کە ھەرسەرۆکی کابینەیەک ئۆباڵی دیارنەمانی ئەخاتە ئەستۆی ئەویتر. لەکاتێکدا بەپێی زانیاری و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان (١%) ی دانشتوانی ھەرێمی کوردستان ملیۆنێرن، کەداھاتیان لەسەرو ملیۆنە دۆلارەوەیە. وە ڕێژەی بێکاری بۆ ١٥%) سەرئەکێشێت، (ئەم ڕێژەیە زۆر زۆرە و مەترسیدارە، بۆ سێ پارێزگاو دانشتوانێکی کەم). ھەروەھا (٤%) ی خەڵک لەژێر ھێڵی ھەژارییەوەن، (٥١%) یش مووچە لەحکومەت وەرئەگرن، جگە لەخانەنشینخانە.

 

 

Related Articles