سەگی سەگباب ... بەهرۆز جەعفەر

 

 

 

لەمێژووی ئەدەب و فۆلکۆری کوردیدا، زۆرجار جنێودان دیوێکی گەش و پڕشنکداری کوردە، هەرگەلێک کۆمەڵێک پەندی جنێوئامێزو نوکتەبازیی هەیە، میسرییەکان لەم بارەوە پێشەنگن. کوردیش بەدەر نییە لەمە، لەنوسینەکانی مام هەژارەوە، تادەگاتە "ڕشتەی مرواری" مامۆستای گەورە عەلائەدینی سوجادی، هەروەها شێخ ڕەزای تاڵەبانی کە لەهەجوودا، جێ دەستی دیارە، وەڵامی بارودۆخی زەمانەی بە شیعری جنیۆئامێزو هەجوو داوەتەوە، لەبەروارێکی تازەشدا، دووهاوڕێی نوسەرم پێ شک دێت، یەکێکیان هەر لەتەمەنی هەرزەییمدا، لەدەستمداو، بۆئەبەد جێی هێشتین، ، چیرۆکنوس و ڕەخنەگرو ئەدیب و کەڵەژنی ڕچەشکێنی کورد "ئەحلام مەنسور". . هەموو قسەیەکی "حیز" ێکی لەگەڵ بوو. ئەویتریش "فەرهاد پیرباڵ". . لەشوێنێکدا ئەنوسێت: بەعس حیزە. .

هەندێکجاریش، پیاوی قسە نەستەق و خۆش مەشرەب لەهەر ناوچەیەکدا هەبووە، کە ئینسان تەنانەت سوکنایی بە جنیوەکانیشی هاتووە، جاری واش هەیە، تێبینیم کردووە، بەتایبەت لەناوچەی کەرکوک، ئەم دابونەریتە هەرماوە، کەسێک، هاوڕێیەکی یان خزم و ئەحبابێکی دەمێکە نەدیووە، ، ها. . هەی سەگی سەگباب. . نەنک. . ئەوە لەکوێی. بەهەرحاڵ وەڵامی غوربەت، یان کەموکورتییە سەیرەکان، بە جنیۆێک دراوەتەوە.

وێڕای ئەوەی بەشی هەرە زۆری میدیاکارانی نوسراو، بینراو، بیستراو، لەکوردستان، دەناسم و هاوڕێمن، لەنزیک و دوورو ناوەندەوە ئەیانناسم، هەست ناکەم تەلەفزیۆنێ، یان ڕۆژنامەو گۆڤارێک، سایتێک، شک ببەم بابەتێک دەو سەد یان چاوپێکەوتنێک، لێدوانێکی منی لەئەرشیفەکەیدا نەبێت. ئەوەی جێی سەیرە بەلامەوە، باسێکی (1200) ووشەییم، سەبارەت بە "کوردایەتی چییە؟" کوردایەتی لەهەناوی " دەوڵەت-نەتەوەو" دەوڵەتی مۆدێرن" دا، ئامادەیە، 2 رۆژە هەر بۆ تاقی کردنەوە بیر ئەکەمەوە، ئەها. . ڕۆژنامەو گۆڤارێک چییە شک نابەم سەربەخۆ بێت، یان بیەوێ بایەخ بەم شتانە بدات، (باوەڕیش ناکەم زۆربەیان شتی من ڕەت بکەنەوە) . شەش حەوت مانگە دێرێکم لەمیدیای نوسراو نییە، مەگەر ئەو بەڕێزانەی خۆیان نوسینەکان ئەبەن. بۆ مەبەستێک. بەهەرحاڵ من ڕەنگە پێویستم بەوەش نەبێت. چونکە بەباشترین ڕێگە دەنگم ئەگاتە خەڵک. بەڵام مەعقول نییە وڵاتێک میدیایەکی نیشتمانی نەبێت، تا تاکەکان کەی ویستیان قسەبکەن، بیکەن. !. تەلەفزیۆن و ڕۆژنامە هی خەڵکە، تەنهاو تەنهاش بۆئەوەیە وەک وەسیلەیەک دەنگت بگاتە جەماوەر، پەیامی ڕاستی بگەیەنێت. جاک سەر لەکلاواتەکانیان دەرئەکەم، ئەوانه خەریکی بەهەمهێنانی جەهل و بەخش کردنی نەزانین، میدیا لەکوردوستان بی فکرو بێ ستراتیزە. هەندیکیان خەریکی لوعەباتی ئەمنین لەڕیکەی میدیاوە.

 

 

 

Related Articles