قادری حاجی عەلی گۆڕانە یان گۆڕان کوژ‌! .. مامۆستایەکی زانکۆ

شاری سلێمانی بە درێژایی مێژوو جێگای سەرنجی دۆست و ذوژمن بووە.شارێکی زیندوو بووە وخەڵکێکی ڕۆشنبیری تیا بووە و جەند بنەماڵەیەکی تێدا بووە کە ناسراو و خاوەن پارە و ڕێز بوون .بەڵام نەوە دوای نەوە خۆری ناووناوبانگی زۆربەیان بەرەو ئاوا بوون ڕۆشتووە ئەوەی خەڵکی سلێمانی بێت ناوی ماڵی حاجی عەلی بەگی بیستووە کە باوکی خوالێخوشبوو کاک حەمەجەزای هونەرمەند و کاک قادری حاجی عەلی وکاک عەطا عەلی بوون .بنەماڵەیەکی کورد پەروەرو بوون و هەرگیز خۆ فرۆش نەبوون کە ئەمە بەلای منەوە گرنگە لە پێش هەمووشتێکدا .حاجی عەلی بەگ شەریکی پیاوێک ئەبێت کە ناوی کاک سەعیدە و ناسراوە بە سەعە ڕەش کە باوکی دکتۆر صلاح سعیدە کە ئەم سەرۆکی زانکۆیەی ئێستایە .

خوالێخۆشبوو کاک سەعە ڕەش کۆمەڵێك کۆڕی بەڕێزی بۆ ئەم شارە پێگەیاند کە لە قەساب و ئەفسەرەوە تێدایە تا دکتۆر و خزمەتی ئەم شارەیان کردووە بەڵآم لەگەڵ ئەوەشدا ئەڵێم سەد ئینشاللە وەجاخی کوێر بوایە چونکە کوڕە دکتۆرەکەی ڕەنجی چەند ساڵەی باوکی و خێزانەکەی و ناوبانگی ئەو بنەماڵەیە بەرەو هەرەس دەبات لەم شارەدا .

ئەم دکتۆری شاری سلێمانیە لە زانکۆی موسڵ ماستەری تەواو کردووەو لەسەر ناڕۆم خۆتان ئەزانن کێ لە ماستەر وەر ئەگیرا لەسەردەمی بەعسدا.

دوای ڕاپەڕین بە هۆی قادری حاجی عەلیەوە و بە بەکارهێنانی ناوی ئەم بووە بە حیزبی و بەرەبەرە چووە پێشەوە لە ناو زانکۆدا و هەرچی ئیمتیازات هەبوو هەر بۆ ئەم و نمونەکانی ئەم بوو .

دوای هاتنی حکومەتە کارتۆنیەکەی سلێمانی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت ڕەسوڵ کە لەیەکەم گەیشتنی بۆ سلێمانی لە شەڕی براکوژی پاش دەرکردنیان لە هەولێر هەوڵی دا مامۆستایانی زانکۆ لە خۆی کۆبکاتەوە هەرلەوێدا صلاحی سەعەڕەش وەکو گوڵەبەڕۆژە پشتی لە قادری حاجی عەلی کرد و پشتی کردە کوڕی شارەکەی خۆێ و تەنانەت بێ گوێدانە پەیوەندیە خێزانیەکەش .کۆسرەت کردی بە راگر تا ئێرە ئاساییە بۆ ئەم هەرێمە کە چونە پێشەوە تەنها بۆ کەسە ماستاو چی و مەرایی کەرەکانە .

لە دوای هاتنی بزوتنەوەی گۆڕان قادری حاجی عەلی لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان گیرسایەوە بەڵام صڵاحی سەعە ڕەش هەر بە کۆسرەتی مایەوەو وەعدیان دایە کە بیکەنە سەرۆکی زانکۆ وە کردیان کەوتە چەوسانەوەی هەموو ئەوانەی کە نزیکن لە گۆڕانەوە و دامەزراندنی هەموو ئەوانەی قسە بە نەوشیروان مصطفی ئەڵێن و دژایەتی گۆڕان ئەکەن هاوکات لەڕێگەی پیاوەکانیەوە بڵاوی ئەکردەوە کە ئەم زۆر نزیکە لەگۆڕانەوەو هاتوچۆی کاک قادر ئەکات کەس لە گۆڵ کاڵتری پێ ناڵێت.درێژەی نادەمێ ئەوەی ڕۆژێک بچێت ناو زانکۆ دەزانێت صڵاح و پیاوەکانی چی بە مامۆستا و فەرمانبەر و گۆڕانخوازەکان ئەکەن و تەواوی زانکۆی کردووە بە بەشێک لە دەزگای زانیاری تەنانەت ئینتەرنێتەکەی زانکۆ لە ژێر چاودێری وردی دەزگادایە ..بەس لەم هەفتەیەدا ١٥ مامۆستا هاککران و سەرجەمیان گۆڕان بوون.

یەکێک لە بڕیارە زۆر کاریگەرەکانی قەدەغەکردنی جلی کوردی بوو لە ناو زانکۆ .

هێنانی هێزی دەمامکدار بوو بۆ ناو حەرەمی کەمپی نوێی زانکۆ .دووبارەبوونەوەی چەندین چارەی خۆپیشاندنی خوێندکاران لە ناو زانکۆ و دزینی پارەیەکی یەکجار زۆری ناو زانکۆیە بە هۆکاری جیاواز و شەریکایەتی لەگەڵ چەندین بەڵێندەر بە نهێنی ..

لێرەوە وەکو کەسێکی خاوەن شەهید وبنەماڵەی ئەم شارە ئەڵێم شەرم نیە بۆ ئەم کەسە هەرڕۆژەی لەسەر پەتێکە و دڵنیام تۆزێکی تری پێ بچێت ئەمیش دێتە گۆڕان و گۆڕانە دڵسۆزەکان دەکەونە ژێر ئەمری ئەمنەوەو ئەو محاسەبەی گۆڕان خوازەکان ئەکات .

شەرمی گەورە بۆ قادری حاجی عەلیە کوڕی شارەکە کە پشتیوانی لەم جۆرە کەسانە ئەکات و ئازاری خەڵکی شار وئەکادیمیەکانی نەتەوەکەی خۆی دەدا و ناووناوبانگی حاجی عەلی بەگی بەستۆتەوە بەم چۆرە کەسانەوە .هیوادارم کاک قادرو صڵاحی ئازیزی بزانن کەشاری سلێمانی بە توند و تیژی و چاو سورکردنەوەی کەس نەترساوە و بەکارهێنانی دەستەڵآت هەر کاتیەو صڵاح دەبێت وەکو بەعسیەکان ڕۆبکەیتە بەغداد یان هەندەران .

ئیتر بەسە کاک قادر بچۆ کاسبیەکەت بکە و واز لە پشتیوانی ئەم جۆرە کەسانە بهێنە تا بە سەدان دوکومێنتی ئەم سەرۆک زانکۆ گەندەڵەمان بڵآو نەکردۆتەوە ...

 

Related Articles