گرتە ڤیدیۆیەکی عەبدوڵڵا ئویچالان بڵاودەبێتەوە ..گۆمەیی

دوێنێ 6.2.2014 ئەو دوو گرتە ڤیدیۆییەی عەبدوڵڵا ئویچالان لە مێدیاکانی تورکیادا بڵاوبوەتەوە کە لەکاتی گرتنیدا 16.2.1990 لە بەندیخانەی ئیمرالی ئینتەرڤیوی لەگەڵ کراوە, ئەگەرچی من تورکییەکەم هی ئەوە نییە کە دەقاودەق وتەکانی وەرگێڕم بۆ کوردی، بەڵام لە ماڵپەڕیRizgari Online  ئەمڕۆ ئەم چەند تێبینییەم وەرگرت، با ئەو کوردە هێژایانەی تا دوێنێ پاساویان بۆ وتەکانی ئەو پیاوە دەهێنایەوە کە لەکاتی گرتنیدا لەناو فڕۆکەکەدا گوتی "من دایکم تورکەو گەر تورکیا بخوازێت من دەکارم خزمەتی بکەم"، ئەوکات دەگوترا گوایە بێهۆش کراوە، با ئێستا بفەرمون لێرەدا بیبینن ئەو پیاوە بە چجۆرە قارەمانێک‌و چۆن پێشنیار دەکات ڕێگەیدەن ڕۆڵەکانی نەتەوەکەی لەخشتە بەرێت‌و وەکخۆی ملکەچی ڕژێمی تورک‌یان بکات.

ئەوەی مێدیا تورکییەکان بڵاویان کردووەتەوە ئەوەیە کە هاوسەرۆکی پارتی کاری تورکی، حەسەن بارسی ئوێزبای، لە لێدوانیکیدا کاتی خۆپیشاندنێک لە ناوەندی ئیستەنبوڵدا سەبارەت بە عەبدوڵڵا ئویچالان دەڵێت: گەر لەو گرتە ڤیدیۆییەی کامیرەی چاودێرییە بڕوانن کە ساڵی 1990 پلەداری خانەنشینکراوی توک ـ حەسەن ئاتیللا ئۆگور لێپرسینەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئویچالان کردووەو لە ڕۆژنامەی "ئایدنلیگ"دا بڵاوبوەتەوە ئویچالان دەبینن‌و دەبیسن کە دەڵێت:...

• ئەوە کاری دەوڵەت نییە ڕاستەوخۆ بیکات..لەسەر ئێمەی بریکارە کاری بۆبکەین..بە یەک فرمان هەرچی بخوازیت لە کازاخستانی نوێوە بۆ سوریا، گشتی دەخەمە بن دەسەڵاتی تورکیا "ئایدنلک 16 ديسەمبەری 2013"

• بەوەی بۆ دەوڵەت نییە هەندێک شت بکات‌و بۆیشی قورسە کە بیکات..خۆت دەزانیت، دێوێکی وەک ئەمریکا کە لەجیهاندا دەستی باڵای هەیە، ئەویش هەر کەسانی بریکار بەکاردێنێت، ئەوانە دەتوانن کاری قورس ئەنجامدەن."ئایدنلک 16 ديسەمبەری 2013)

• لەتوانای تورکیادا نابێت بەر لە گشتجۆرە ڕاپەڕینێک بگرێت، ئەوە بەو ناکرێت بەڵام بە من دەکرێت."ئایدنلک 16 ديسەمبەری 2013)

• گەر بەگوێی من دەکەن، لەم وڵاتەدا مەترسی زۆرن، بەڵام لەلای من ئەوانە گەمەی منداڵن، لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، وڵاتانی ئەوروپا، ناوەندی ڕوسیا یان هەر شوێنێکیتربێت بۆ من وەکیەکە، ئەوکات ئێوەو جیهانیان دەبینن چی جۆرە کردارێک ڕوودەدات.

تەنها دەخوازم ئەوە بڵێم "ئاپۆ کاری پێدەکرێت، کاری چاک دەکات" ئەوەی ئێوە دەیخوازن بچووکە."ئایدنلک 17 ديسەمبەری 2013)

• ئێستا دەکارم ملیۆنان مرۆڤ گرێدەم بەم دەسەڵاتەوە، هەروەک وەستایەکی کارا دەیانبەستمەوە، ئەو کوردانەی لە پێنج‌و دە وڵاتدا دەژین ببن بە سیخوڕ، زۆر لەو شتانەی بە پارە ناکرێت، من بەبێ خەرجی تاکە قوروشێک دەیکەم."ئایدنلک 17 ديسەمبەری 2013)

ئەمڕۆ هاوسەرۆکی پارتی کاری تورکی، حەسەن بارسی ئوێزبای، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ئیستەنبول وتەکانی بە وێنەی عەبدوڵڵا ئویچالان‌و بەڵگە پشتڕاست کردەوە.

فەرموون ئەو دوو گرتە ڤیدیۆییەی تا ئێستا بڵاوبوەتەوە، لەوانەیە هینی تریشی بەدوادابێت.

گۆمەیی

7.2.2014

بەشی یەکەم ... تکایە لە پێشدا بەشی دووە stop بکە 

{mp4}ocelan1{/mp4}

بەشی دووەم

{mp4}ocelan2{/mp4}

 

 

 

 

Related Articles