ئیسلام هەر ئەوەیە کە (سلێمان)ی بکوژی (دنیا) دەفەرمووێ!!! ... دارا خونچە

 

 

 

(سلێمان زیاب یونس)ی هاوسەری (دنیا) لەو گرتە ڤیدۆییەی خوارێ کە بۆ پەرلەمانی کوردستانی ناردییە دان بەوە دادەنێ کە بە دەستی خۆی (دنیا)ی کوشتییە، زۆر زۆر بێ شەرمانە داوا لەو کەسانە دەکا کە وەک خۆی (شەرەف و غیرەت!)یان هەیە بەرگریی لێ بکەن چونکە دەفەرمووێ ئەوەی ئەنجامی دایە ئەرکی شەرعیی و دینییە و ناکۆک نییە وە شەرعی خودا و ئیسلام و عورفی خێڵ، هەروا دەفەرمووێ پێویستە پیاوانی دینیی بەرگریی لە شەرف و لەو بکەن و ئەوەی بەرگریی لە شەرفی ئەو نەکا شەرەفی نییە!

لینکی ڤیدیۆیەکە:

http://www.youtube.com/watch?v=AHPeazhQ0bc

هەڵبەتە وە پێی (ئایەت و قسەکانی محەمەد) و سەرلەبەری شەرعی ئیسلام سەبارەت وە ژنان و ماف و ئازادییەکانیان ئەوەی ئەو موسڵمانە دڕندەیە ئەنجامی دایە ئەرکەکی شەرعیی و دینییە و وە هیچ جۆرەک ناکۆک نییە دەگەڵ شەرعی خودا و دینی ئیسلام، هەر موسڵمانەکی نەزانیش پێیوایە دین و شەرعی ئیسلام بەو جۆرە نییە ئەوە با بچی ئەو ئایەتانەی خودی قورئانەکەی بخوونتەوە و بزانی ئایە ئیسلام وەک کۆیلە تەماشای ژنان دەکا یان نا: (ئایەتی ٢٤ و ٣٤ و ٥٤ی سورەتی نیساء، ئایەتی ٢٢٣ی سورەت بەقەرە، ئایەتی ٣٦ و ٣٧ و ٥٠ و ٥١ی سورەتی ئەحزاب، ئایەتی ٢٣ی سورەتی نوور، هەموو سورەتی تەحریم، و چەندین ئایەتی دیکە) ئەوە باسی قسەکانی محەمەدیش هەر ناکەین کە زۆر دژەژنترن لە ئایەتەکان بەڵام موسلمانە کەللە رەقەکان لەمێژە ئەوە فێربوونە تا شەرمەزاری مرۆڤ نەبن بیانوو لۆ ئەو قسانەی محەمەد دەهیننەوە و دەبێژن ئەوانە (حەدیسی سەحیح) نین! بەڵام با تەماشای ئەو ئایەتانەی نێو لاپەڕەکانی قورئانەکەیان بکەن بزانن چ کارەساتەکیان وەسەر ژناندا هینایە!

دیارە دڕندەیەکی وەک (سلێمان) کە تا ئێستا کەس نازانی چ بەرپرسەکی پیاوسالار و گەندەڵ حەشاری دایە..هەر لۆ خۆشیی و خۆهەڵکێشان نییە کە ئەو گرتە ڤیدیۆییەی رەوانەی پەرلەمان دەکا، بەڵکە دەزانی پەرلەمانی کوردستان یاسایەکانی لەسەر شەرعی ئیسلامی دژەژن دامەزرانە و دەزانی (سۆران عومەر) ئەندامی ئەو بزووتنەوە ئیسلامییە بووە کە لە هەڵەبجە و خورماڵ وە پێی حوکمی خودا رەشکوژیی ژنان و ئازاداییخوازانیان دەکرد تەنانەت (خۆشەویستیی و باخچە و سەیران و پێکەنین)یشیان لە خەڵک قەدەغە کردبوو..ئێستا ئەو (سۆران)ە ئاخوندە سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤە و وە دەیان کەسی دیکەی لەویش کۆنەپەرستتر لە نێو ئەو پەرلەمانە دان، واتە لە پەرلەمانی پیاوە دینییە پیاوسالارییەکان و ژنانی سەرپۆش وەسەری نێو پەرلەمان رادەبینی وە پێی حوکمی قورئان بەرگریی لێ بکەن و وە لایەنی کەم ئەگەر دادگایی بکرێ سزایەکەی لەسەر سووک بکەن و پاشان وە لێبووردنەکی گشتیی بارزانی ئازادی بکەن!!!

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

 

 

Related Articles