تابلۆی عه‌شق و جوانی. . . ئازاد حه‌مدی

مه‌وله‌وی ئاسا. .

 هه‌رمانگێك نوێ بێت

 حا ڵم په‌شێوه‌ن. .

هیلال چوونشێوه‌ی

 ئه‌برۆی تۆیی پێوه‌ن. .

منی گیرۆده‌ ش. .

به‌ عه‌شقی خۆشه‌ویستی. .

 تۆی ئه‌وپه‌ڕی. .

 جوانی. . . . .

 هه‌ر ئێواره‌یه‌. . .

 كه‌ نوێ بێته‌وه‌. . ؟؟1

 منی: تینو. .

 به‌ ئاو، به‌شه‌ربه‌ت، به‌ مه‌ی. . .

 پیاڵه‌ی:سه‌رمه‌ست بوون
 به‌رز بكه‌مه‌وه‌. . ؟؟

 كه‌ بینێمه‌ سه‌ر لێوه‌وه‌. . ؟

شێوه‌ی تۆی. .

 زێده‌ ئازیز. .

 زێده‌ جوان و نازدار

بیر ناچێته‌وه‌،

دێته‌وه‌ یادم. .

له‌گه‌ڵ مژینیدا. .

له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانیدا. .

له‌گه‌ڵ نۆشكرینیدا. .

تابلۆی. . جوانه‌كه‌ی. .

 تۆی تێدا ئه‌نوێنێ. .

 ئه‌وینی مه‌ستو

 سه‌رخۆشیم. .

 پێئه‌به‌خشێنێت.                                                    

 /پووشپه‌ڕ 2014

Related Articles