خۆزگه‌. . ئازاد حه‌مدی

 خۆزگه‌ی خواست. . .

شا عیرێكی ئینگلیزی. .

هه‌موو ده‌ریاكانی جیهان. . ببووبوو نایه‌ به‌یه‌ك. . !

هه‌موو داره‌كانی. . جیهان ببوونایه‌ به‌یه‌ك. . !

هه‌موو مرۆڤه‌كانی. . جیهانیش ببوونایه‌ به‌یه‌ك. . !

ئه‌م مرۆڤانه‌، ئه‌ودارانه‌یان، به‌یكجار. . فڕێبدایه‌ته‌ ناو ئه‌و ده‌ریایه‌. . ؟!

ئاخۆ چه‌ شڵپو هۆڕێكی گه‌وره‌یه‌یان لێپه‌یدا ئه‌بوو. . ؟؟!

هه‌رله‌و ڕووانگه‌یه‌وه‌. . .

هه‌موو فرمێسكی منداڵه‌ كانی:. . .

كیمیابارانی هه‌له‌َبجه‌ و،

ئاواره‌و ئه‌نفالكراوه‌ كانی كوردستانه‌كه‌م. .

ئاواره‌و برسیه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا. .

ده‌ربه‌ده‌كان سوریا، فه‌له‌ستین. .

فه‌تواكانی ده‌ستی داعش له‌ موسڵ. .

هه‌موو منداڵان و لێقه‌وماوانی ده‌ستی زاڵمان. .

ئه‌مانه‌ هه‌موویان ببوونایه‌ به‌یه‌ك. . . . ؟!

وه‌ لافاوی كۆكراوه‌یان. . ده‌بووه‌ چه‌ ده‌ریایه‌ك. . ؟!

ئاخۆ نزاو هاواریان ده‌گه‌یشته‌ كوێ؟؟؟؟؟؟!!

كامه‌ شڵپو و هۆڕه‌ كه‌یان. . ؟؟

كوا هه‌موو دنیایان نه‌هه‌ژان؟؟؟!!!

خه‌رمانان 2014

 

Related Articles