به‌ ئه‌سپایی ... ئازاد حه‌مدی

به‌ ئه‌سپایی، ، ، ، ، به‌ ئه‌سپایی، ، ،

زۆر بە بێدەنگی. . بەئەسپایی. .

بەبێێ چرکە. . بەبێ ترسو لەرزە. .

بەبێ دڵە ڕاوکێ. . بە چەسپاوی. .

سەربەستانە، گوزەر بکە. .

بەناو هەر چوار ژوورەکانی دڵما. . !

بەناو هەمو کوچەکانی. . مێشکو بیرما. .

هەر تۆ یەکە خۆشەویستی و خۆشەویسترینی. . .

عەشق ئاسای جەنگاوەرانی کۆبانی. .

وەک ئەو کیژانەی ـ

 سەنگەریان کردە جێژووان. .

 دژی جەنگلستانی تاریکی. . .

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

Related Articles