ئەی داستانی کەژاوەی مەرگ ئەی کۆبانی ... باوکی دوین

ئەی کۆبانی

ئەی قوربانی

سیاسەتی

گرو ئاسن

ئەی شاری

نەمریی بەرخودان

ئەی شارەکەی

خەم گشت جیهان

ئیوەن

 سیمای پێشمەرگەو

پاراستنی

 گەل و خاکن

ئێوەش

ئەی پاشماوەی

خێڵی تەتەر

ئێوەی بەد فەڕ

 لە بێناو

حوری بەهەشتە

بەرامبەر بە

 ئێمە دەجەنگێن

بەڵام ئێمە

حۆریەکانمان

لە ڕیزی جەنگە

دەجەنگێن

حۆریەکانمان

یان گەریلان

یان پێشمەرگەن

شان بەشای

سوپای وڵات

خەبات دەکەن

شەهید دەبن

رۆحی شادیان

دەبێتە

پەپولەیەکی

 باڵ نەخشین

بەدەوری خاکە

دەگەڕێن

خەیالتان خاوە

دوژمنان

ئێمەی کورد

شەهید دەبین

بەلام هەرگیز

سنووری خاک

جێ ناهێڵین

هەرگیز هەرگیز

نابەزین

ئەی کۆبانی

ئەی شارە

بێ باوانەکەم

لەوەتەی هەم

لە چوار لاوە

دەسوتێم

لە چوار لاوە

لە خاج ئەدرێم

لە لایەک

گوشار ئەدرێم

لە لایەک

وێران دەکرێم

قورقۆشم

دەخنە

قوڕقوڕاگەم

ئەگەر ها ت و

 بڵێم کوردم

لە لایەک

چۆلەکەی مەرگم

پەتی سیدارەم

ماج دەکەم

لە وەتەی هەم

بوون نەبوونم

قەدەرە

مان و نەمانم

قەدەرە

ژیا ن و مەرگم

قەدەرە

ووشەی

یەک پارچە بوونم

بڤەیە هەم خەتەرە

منی

 دلێکی بێ هیز

تاکەی بەرگەی

خەمت بگرم

داخۆ ئەوانەی

شەوان

پاسەوانی

 گیرفان دەکەن

وەک ئێمە

خەو لە چاویان

ئەتۆرێ

بیر لە ئازارت

دەکەنەوە

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

Related Articles