حکومەتی هەرێم ساوایە یان شەلەلە؟ ...موحەممەد مەلا مەحمود- لەئەمەریکا

سەردەمانێکی دورو درێژبوو، بەرپرسەکانی حکومی‌و، حیزبە دەسەڵاتدارەکان ، لەوکاتەی ڕەخنەیان روبەڕو ئەبوەوە، ئەیان ووت: حکومەتەکەمان ساوایەو، وەسەرپێنەکەوتووە، لەبەرهەندێ ناتوانین پێداویستیەکانی میللەت دابین بکەین،وەپێویستە میللەتیش چاوپۆشی لەکەموکورتیەکانی حکومەتە ساوایەکەمان بکات.

گومانی تێدانییە لەسەرەتای دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان جگە لەساوابوونی، گیروگرفتی‌تریش هەبوو: ئابوری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئاسایش،نویکردنەوەی جەنگی کۆنی نێوان پارتی‌و، یەکێتی، ئەم گیرو گرفتانە ببونە ڕێگر بۆئەوەی حکومەتە ساوایەکەمان وەسەرپێنەکەوی، بەڵام لەدوای ڕوخانی ڕژێمی سەددامی گۆڕ بەگۆڕ چوو لەسالێ ٢٠٠٣ پەیتا پەیتا گیرو گرفتەکان کەم ئەبونەوە، وەک: کێشەی ئابوری‌و، نەمانی جەنگی براکوژی، بەڵام حکومەتەکە هەرپێ‌ی نەگرت‌و، ئاشکرابوو، کەکێشەکە ساوایی نییە، بەڵکو شەلەلی مێشکی هەیە.

ئەگەر حکومەت توشی شەلەل نەبوایە لەمێژبوو وەسەرپێ ئەکەووت، چونکە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی سەددامی خوێنمژ پارەیەکی لەخەیاڵ بەدەر کەوتە دەست بەرپرسەکانی حکومی‌و، حیزبی، بەڵام نەیانتوانی پێداویستیەکانی میللەت جێبەجی بکەن، وەک: ئاو، کارەبا، تەندروستی، ڕێگاوبان........هتد.

لێرەدا ئاشکرابوو کەکێشەکە ساوایی نەبوو، چونکە ٢٠ ساڵ بەسەر لەدایکبونی‌دا تێپەڕیوە، بەڵێ: کێشە، کێشەی شەلەلە، بەڵام نەک شەلەلی قاچو دەست، بەڵکو شەلەلی مێشکە.نەخۆشی مێشک چارەسەری لەوڵاتە پێشکەوتوەکانی جیهانیش ئەستەمە، بەتایبەت شەلەل‌و، شێرپەنجە،ئەگەر چارەسەری هەبوایە زۆر ئاسانبو -بەو پاەرە زەبەلاحە- بیبەنە نەمسا،یان ئەلمانیا،یان ئەمریکا.......هتد.

هۆی توشبونی حکومەت بەم نەخۆشیە دڵتەزێنە ئەگەڕێتەوە سەرەتای دامەزراندیەوە، چونکە حکومەتەکەمان، بۆ گەلی کورد دانەمەزرا، بەڵکو بۆبەرژەوەندی دوو حیزبی دەسەڵاتدار دروستبوو، ئەم دوو حیزبەش بەڵی خۆیان هەموو شت دابەش دەکەن، بۆئەوەی توشی ڕەخنە ئەیانەوێ حیزبەکانی تریش لەخۆیان ڕازی بکەن، ئینجا بەیاسای پەرلەمان هەموو حیزبێک خاوەنی بەشێکە لەبودجەی ساڵانەی میللەت، بەڵام بەرپرسەکان بیریان لەوەنەکردیتەوە کەئەبێ حکومەتیش خاوەنی بودجەیەکی یەدەکبێ، بۆکارەساتێکی نەخوازراو، وەک ئەم ساڵ کەبودجە دواکەووت لەبەغدا، لەماوەیەکی زۆر کەمە پارە لەبەنقەکانی هەرێم نەما، پێشمەرگەو مامۆستاکان بەبێ موچە مانەوە، بەڵام ئایە بەرپرسەکانی حیزبی موچەیان دوائەکەوێ، نەخێر، چونکە ئەوان خاوەنی پارەوپولن، بەتایبەت، ئەم دوو حیزبە دەسەڵاتدارەی ئێستا کەخاوەنی بودجەی زەبەلاحن.هەڵبەت توشبونی حکومەت بەنەخۆشی شەلەلی مێشک نایەنە هەژماردن.

بەڕای من کەئەو نەخۆشیە چارەسەرناکرێ، کوردستان پێویستی بەلەدایکبونێکی نوێ هەیە، بەڵام ئەم لەدایکبونەش ئاسان نییە، چونکە لەکوردستان حەبی "منع الحمل"دابەشکرایە بەسەر خەڵک بۆئەوەی ڕێگربێ بۆلەدایکبونێکی نوێ، ئینجا ئەبێ ئێمەی کوردی هەژار بۆماوەیەکی دورو درێژ چاوەڕوابین تاحکومەتێکی خەمخۆری میللەت لەدایک دەبێ.

Related Articles