کارەساتی ژنێکی ڕەبەن لەنێو کڵێسای کاسۆلیکیەکان ... موحەممەد مەلا مەحمود/ لەئەمەریکا

ژنێک بەناوی ماری دیسبینزا کۆنە ڕەبەنی پەرستگایەکی کاسۆلیکی‌یەو، ئێستاش نوێنەری ڕێخراوێکە بەناوی ( تۆڕی ڕەزگاربوەکان لەدەستدرێژی سێکسی قەشەکانی کاسۆلیک) لەواشنتۆنی پایەتەختی وڵاتی ئەمریکا-دانەری پەرتوکی(منداڵ،  قەشە، گرنگ بکڵێسای کاسۆلیک).

ئەم ژنە لەپەرتوکەکەیدا باسی دەستدرێژی سێکسی قەشەکان ئەکات بۆسەر منداڵان‌و، ئەڵێ: لەم دوایانەدا دەنگێکی گرنگ لەجیهاندا بەرزبوەوە، ئەوێش دەنگی سازمانی گەلانی یەکگرتووبو، دەنگەکە داکۆکی لەو منداڵانە دەکات کەدەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر لەلایەن قەشەکانی کاسۆلیک، هەروەها رەخنەی توند ئەگرێ لەفاتیکان‌و، هەموو مەتڕانەکانی جیهان، بەهۆی کەمتەرخەمیان سەبارەت بەتوندوتیژی‌و، دەستدرێژی سێکسی قەشەکان بۆسەر منداڵان، کەمتەرخەمیشیان بریتیبو لەچاوپۆشیکردن لەو قەشانەی سێکسیان لەگەڵ منداڵان کردووە لەنێو پەرستگاکان، هەموو چارەسەری فاتیکان بریتیبو لەگواستنەوەی قەشەیەک- لەدوای ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ منداڵان- لەکڵێسایەک بۆکڵێسایەکی‌تر، بەبێ ئەوەی ڕاپێچی دادگا بکرێت، بەناوی شاردنەوەی سەرشۆڕیەکان.

ئەم ژنە هێڕشێکی زۆر دژوار ئەکاتە سەر پاپای فاتیکان‌و، کڵێساکانی کاسۆلیک‌و، ئەڵێ: سەرشۆڕی بۆپاپاو، کڵێساکانە، کەتاوانی قەشەکان ئەشارنەوەو، بەهیچ شێوەیەک داکۆکی لەمافی هەژاران‌و، لێقەوماوان نەکردووە، ناشیانەوێ باسی بکەن، بەڵکو پاپا لەئاستی هەموو تاوانە دڵتەزێنەکان بێدەنگی نواندووە.

ئینجا لێرەدا ماری دیسبێنزا دێتەسەر باسی کارەساتی خۆی لەنێو یەک لەکڵیساکانی کاسۆلیک‌و، ئڵێ: ئەنجامدانی کاری سێکسی لەنێو کڵیساکانی کاسۆلیک مێژووەکی دورو دڕێژی هەیە، بەڵام بەهۆی ترسو شەرمەوە پەردە پۆشکرابوو، هەروەها ئەڵێ: من خۆم قوربانی دەستی پیاوێکی ئایینیم، لەوکاتەی کەمنداڵبوم لەتەمەنی ٧ ساڵیدا قەشەیەک بەناوی باووک( جۆرج نێفیڵ روکەر) منی بردە ژوری دانیشتنی خۆی‌و، تەماشای فلیمی دەکردو، سێکسیشی لەگەڵ من دەکرد، لەوکاتەی دایکیشم لەکڵیساکە ئامادەبوو، لەژوری چێشتخانە دانیشتبوو لەتەنیشت ژوری قەشە.

ئەم ژنە ئەڵێ: کارەساتە گەورەکە لەوەدابوو، کەمن ببومە بەندەی ئەم قەشەیە، پڕبەدڵی خۆی سێکسی لەگەڵ ئەکردم‌و، ناشوێرام باسی بکەم، بەجارێ جیهانی بەڕومدا تاریک کردبوو، ئەوەی زۆریش دڵگرانی کردومە، کۆچکردنی دایکمبوو پێش ئەوەی من بتوانم تاوانەکانی قەشە جۆرج نێفیڵ بۆباس بکەم، چونکە لەتەمەنی ١٨ ساڵی توانیم کڵێسایەکەم بگۆڕم لەویلایەتی کالیفۆڕنیا، بەڵام بۆماوەکی دورو درێژ بارمتەی قەش جۆرج نێفیڵ رۆکەر بوم‌و، کەسایەتی منی ویرانکردبوو، بەکورتی نیوەی ژیانی خۆم لەخزمەتی کڵیسای کاسۆلیک بردەسەر، ئینجا بەئاگاهاتمەوەو، زانیم ئەو قەشانە چەند تاوانبارن بەرانبەر مرۆڤایەتی.

لەکتێبەکەیدا ئەڵێ: لەساڵی ٢٠١٣ مەتڕانەیەتی لۆس ئینجلس ١٢ هەزار کێسی ئاشکراکرد، کەهەمووی پەیوەندی بەئەنجامدانی سێکسی دەیەها قەشەوەبو لەنێو کڵێساکاندا، یەک لەو قەشانە جۆرج نێفیڵ ڕۆکەربوو، کەسەرپەرشتی کڵێسا کەی منی ئەکرد لەساڵی ١٩٤٧. ئاشکرابو کەئەم قەشەیە هەر من نەبویمە سێکسم لەگەل بکات، بەڵکو سێکسی لەگەڵ ٣٣ ژنکردووە لەوکاتەی بچوکبوینە. ئەم قەشەیە بۆماوەی زیاتر لە٥٠ ساڵ سێکسیکردن لەگەڵ منداڵان کردبووە پێشەی خۆی، چەندها جار بەهۆی ئەم تاوانانە لەکڵیسایەک گواسترایتەوە بۆکڵێسایەکی‌تر، بەڵام لەساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن کاردیناڵ (ڕۆگەر ماهوتی) لەکڵیسا دەرکرا، لەهەمان ساڵدا دەستگیرکرا لەوکاتەی ئەیویست سەردانی روسیا بکات بەڕێگای دەریا، چونکە توانرا ٢٩تاوانی سێکسی لەگەڵ منداڵە بچوکەکان لەسەر ئاشکرابکرێت، بەڵام دادگای باڵا چاوپۆشی لەهەموو تاوانەکان کرد بەهەنجەتی، ئەوەی تاوانەکان کۆنبون.

تاوانی ئەم قەشانە مێژووەکی کۆنی هەیەو، تائێستاش لەکارەکانی خۆیان بەردەوامن، بەڵام پاپای فاتیکان‌و، کاردیناڵەکان ئەیانەوێ پەردەپۆشیان بکەن، چونکە بەلای ئەوانەوە داکۆکی لەقەشەکان پێویسترە لەمافی منداڵان.

ئەم ژنە لەپەرتوکەکەی خۆیدا داوادەکات لەپاپای فاتیکان، گۆڕانکاریەکی سەرەکی بکات لەگشت کڵێساکان بۆپاراستنی منداڵان لەدەستدرێژی سێکسی قەشەکان، ئەوەش ئامادەکردنی راپۆرت لەسەر هەموو ئەو قەشانەی سێکسیان کردووە لەگەڵ منداڵان، بەڕونو ئاشکرا ڕاپۆرتەکان پێشکەشی دادگای تاوانەکان‌و، سازمانی گەلانی یەکگرتوو( الأمم المتحدة) بکرێ، بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێخراوی( تۆڕی ڕەزگاربووەکان لەدەستدرێژی سێکسی قەشەکان)، کەلەنێو ئەم ڕێخراوە چەندەها پیاوو، ژنی بوێر کاردەکەن، هەرئەوانەش توانیان ناوی قەشەکان ئاشکرا بکەن، هەروەها ئەم ژنە پەنجەی تاوان درێژ دەکات بۆپاپا (فرانسیس) چونکە ئەم پاپایە لەساڵی ٢٠١٣ خەڵاتی پێشکەش بەکاردیناڵ( ماهوتی) کرد، کەئەویش تاوانبارە بەشاردنەوەی تاوانەکانی قەشەکان‌و، چاوپۆشیلێکردنیان.

ئەم بابەتە لە سی ئێن ئێنی ئەمەریکی وەرگیراوە.

موحەممەد مەلا مەحمود/ لەئەمەریکا

  

 

Related Articles