ئایا سەرۆکی هەرێم ئەتوانێت داوای سەربەخۆیی کوردستان بکات . . ؟. . کەمال نەجمەدین

 دیارە وەکوو تاکێکی کورد کە هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانیم هەر لە منداڵیەوە پێی پەروەردە کراوم، سەربەخۆیی خاک و نیشتیمانەکەم بە مافی خۆم و نەتەوەکەم ئەزانم وەکوو هەموو مرۆڤێکی ئەم جیهانە بە بێ کەم و زیاد. بەڵام سەرۆکی وڵاتێک کاتێک پەیامێک ئەدات، پێویستە لە هەموو بوارەکانی سیاسی و ئابووری و سەربازی و کۆمەڵایەتی نەتەوەکەی گەیشتبێتە ئەو ئاستە بەرزەی کە بۆ سەربەخۆیی هەموو بوارەکانیان بە میکانیزمە تایبەتمەندیەکان و کارگێڕیەکانی وڵات ئامادە کرابن لەگەڵ بوارەکانی دیپلۆماسیەکانی جیهانی بۆ هاوکاری و پیشتیوانی هەمە لایانە بۆئەم خاک و نیشتیمانە کە چەند سەدەیە کورد بەدەستیەوە ئەناڵێنێت بەدەستی هێنابێ . . ئامادە بن بۆ هاوکاری و گیان فیدایی بۆ خاک و سەربەخۆیی .

ئەوەی جێگای ئەم بابەت و تەوەرەی ئێمەیە، ئایا لەم کاتەدا کورد و سەرۆکایەتیەکەی ئەتوانن داوای سەربەخۆیی بکەن و ئیدارەی باشووری کوردستان بکەن؟! بە بیڕوڕای ئێمە لەبەر ئەم خاڵانەی خوارەوە هەرێمی کوردستان لە باشووری بۆ کاتێکی نادیار تا ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ نەکات ناتوانێت داوا یا ئەگەریش بکرێت ناتوانێت بەرگەی ئابلۆقەی هەمە لایانەی دوژمنان و داگیرکەرانی بێتەوە،  لەبەر ئەم بوارانەی خوارەوە:

بواری سیاسەتی ناوخۆی هەرێم :

ئایا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بواری سیاسەتی ناوخۆی هەرێم توانیویەتی ڕێزی تاکی کورد و ڕێکخراوەکانی سیاسی یەک بخات هیچ نەبێت بۆ بابەتەکانی ستراتیژی یەکدەنگ بن . . .

هەروەکوو هەموومان ئەزانین زۆربەی حیزبەکان لە باشوور ئەبینین جیاوازیان زۆرە لەگەڵ یەک و تا ئێستا نەیانتوانیوە پەرلەمان و حکومەتێک کە نەتەوەکەیان بە دڵێکی فراوانەوە متمانەیان پێداون لە سەر سەندووقی دەنگدان تا ئیستا رێکەون.

واتە نەبوونی میکانیزمی ئیداری و کارگێڕی لە هەرێم فەشەلی هێناوە ونیە یا زۆر نەزانانە و کەمتەرخەمانە هەنگاویان بۆ ناوە، یا زۆر گیرو گرفتی و ناتەبایی و دوبەرەکیان هەیە کە نەیانتوانیوە ئامادەکاری پێشوەقتیان بکردایا بۆ دانانی حکومەت واتە نەبوونی پلانی کاتی و ستراتیژی بۆ ئیدارەی ولات.

 

بواری سیاسەت و دیپلۆماسی :

کورد لەسەر ئاستی جیهان نەیتوانیوە لۆبێکی وا بێنێتە کایەوە کە هەستی جیهان بۆ لای خۆی ڕاکێشێک بۆ کاتی دیاری کراوی سەربەخۆیی و ووردەکاریەکان و ئەگەرەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی و دیپلۆماسیەکان و کارتێکی وا پێبێت کە دوژمان سڵ و ترسیان لێبێتەوە بۆ هەر هێرشێکی ةاڕەوا کە بکرێتە سەری . و پەرچدانەوەیان. ئەوەی ئێمە دڵمان پێخۆشە لە هەرێم کە کۆنسووڵگەری کراوەتەوە ناڵێم نیە بەڵام ئیشی کۆنسوڵیەت ناکەن و زۆربەیان بۆ سیخۆری و ئەرکی ئاسایسیانە و ئەبینین پڕۆژەی ستراتیژیان پێ نەبووە بۆ کورد.

بواری ئابووری :

هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە پلانێکی تۆکمەن دانێت بۆ گەشە سەندنی بواری ئابووری . . نەتەوەکەی و خاکەکەی کە بۆ وڵاتێکی کشت وکاڵی و ئاژەڵداری بەو کەش و هەواوەی کە هەیەتی ئەیتوانی بە ملیۆنها کەسی کورد بخاتە سەر ئەم بەرنامە ئابووریەی و و هاوکات هەنادردە کردنی بەرهەمە کشت وکاڵیەکانی و ئاژەڵ کە لە خۆییدا هیواێکی گشتی ئەدایە نەتەوەکەی لەکاتی هەر قەیرانێکی ئاببوری و ئابلۆقەی خۆراکی.

هەروەکوو ئەزانین هەرێم ناواتێت پەتاتە یاپیازی و نانێکی ڕۆژانەی هاووڵاتیان دابین بکات، هەمووی هاوردە لە تورکیا و ئێران وە دێت . . تا بگاتە مووچەی فەرمەنبەرانی کە ئەم قەیرانەی ئێستا نێوان هەرێم و بەغدا خۆی ئەو ڕاستیە نیشان ئەدات.

بواری سەربازی :

دیارە وەکوو پێشمەرگەێک و برای شەهیدێک ئەم ڕاستیە بدرکێنین کە کورد لە باشوور نەیتوانیوە لە هیچ بوارێکدا یەکیەتی و تەبایی و ڕیزی ماڵی کورد لە کاتی هەر قەیرانێکی سیاسیدا یەکدەنگ بن. تەنیا لە فرۆشتنی نەوت نەبێت . . و دابەشکردنی نەسریە لە هیچ بوارێکی تردا ڕێکەوتن نیە . . ئەوەی جێگای داخە لە بواری سەربازیدا کورد چەند وەزارەتی سەربازی هەیە و بە ناو یەک وەزارەتە . . کە جێگای داخە دوای چەند ساڵ هێشتا هەر وا دووبەرەکی و دوو حکومەتی بە ڕوونی پیوە دیارە. ئەمە لە خۆیدا زیانێکی گەورەی لە کەسایەتی و کات کوشتن لەم کاتەدا داوە و دوژمنی خۆی بە دەستی خۆی پێگەیاند و ماڵی کوردیشتان بۆ کاتێکی نادیار دوور خشتەوە. مووچەی پێشمەرگە کە بۆ باسکردن ناشێت. حکومەتێک نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ وە تا ئێستا نەیتوانی بێت پێشمەرگە وەکوو هێزێکی یاسایی لە عێراق کە خۆیان سوپای عیراقیان درووستکردەوە و بوجەی لە وەزارەتی بەرگری بۆ دانایا . .  ئەبێت پێیان بڵێ چی ؟؟!! کام نەتەوە هەیە کە سووپا بۆ دوژمنی خۆی ڕێکبخات . . ؟؟!!

بواری کۆمەڵایەتی :

ئەم بوارە زۆر گرنگی هەیە و پێویستی بە دەیان پسپۆڕی کۆمەڵناسی هەیە کە پیویست بوو لێکۆڵینەوە و تەوەری و باسێکی زۆر گرنگی تێدابکەن.

ماڵی کورد لە ناوکەسایەتی کوردا وێران کراو ە هەستی نەتەوەیی لاوازوو و کەم بووتەوە و هەستی لێپرسراویەتی بەرامبەر بە خاک و نیشتیمان نیە یا زۆر کەمتەرخەمن بەرامبەر سنووری کوردستان و لە ڕوانگەی تەبایی و یەکیەتی نێوان کەسایەتیەکان و حیزبەکان بگرە تا بگاتە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هیچکەس قسەی ئەویی تر ناخوێنێتەوە و لە زۆر بواردا یاسایش نەماوە . . تەماشای پەرلەمان و حکومەت بکە لە ماوەی چەند مانگدا هێشتا دانەمزراوە. . ؟؟؟!!

 

بەم هەموو ئاڵۆزیەو و دوژمانی و داگیتکەران و کۆمپانیە دزە نیونەتەوەیەکانی نەوت و. . بگرە تا نەبوونی مووچەی مامۆستاێک و فەرمانبەڕیک . . نازانم بە کام لەو خاڵانەی سەرەوە و متمانە بوونی نەتەوەییەوە ئەگەر عێراق بە هەموو کەساسیەوە بڵێ بڕۆن خۆتان بەخێو کەن . . . ئایا سەرۆکی هەرێم ئەتوانێت بە بێ پەرلەمان و حکومەت و هێز وسوپای کوردستان و ئابووری سەربەخۆ و وە بەم کۆمەڵگایەی کە ئێمە هەمانە و بەم هەموو حیزبەنا و ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان و ئەم هەموو سیخۆرەانە لە هەرێم سەربەخۆیی وڵامی بەغدا بێت . .

یا بە کورتی ئایا سەرۆکی هەرێم بەکام میکانیزمی و متمانەوە ئەتوانێت داوای سەربەخۆیی بکات . . ؟؟!!

کە سەربەخۆیی هیوای هەمووکوردێک و دڵسۆزێکی ئەم خاک و نیشتیمانە داگیرکراوەمانە. .

با بە خۆماندا بێینەوە و مێژوومان هەروا بووە لەبەر ئەوە کورد بەردەوام ژێردەستە ماوەتەوە و بە دوژمنان متمانەی هەیە بەڵام بە ڕۆڵەی کورد نا ؟؟!!!

شاعیر ئەڵێت : کورد ئەبد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە . . دوو دڵ و پیسن لەگەڵ یەک بۆیە وا بێ لانەیە

کەمال نەجمەدین ( ئەدەبی کورد )

 

 

 

 

 

Related Articles