خـوێـن بە خـوێـن وڵامــێــک بۆ مالیکی . . ؟ . . کەمال نەجمەدین

لەسەر كوشتنی رۆژنامەوانەكەی بەغداد لەلایەن فەوجێكی پاسەوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە،  سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالیكی لەو بارەیەوە رایگەیاند،

( خوێنی‌ " محەمەد بدێوی‌" لەئەستۆی‌ شەخسی‌ ئەو دایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە بکوژەکەی ڕادەستی کەن وتویەتی، ئەو رەفتارە بەهیچ شێوەیەك جێگەی قبوڵكردن نییە‌و جەختیشی لەوەشكردەوە كە بكوژی‌ شەمەری‌ دەكوژرێتەوە‌و "بەخوێن وەڵامی‌ خوێن دەدەینەوە") 

ئەم نوسینەم وەکوو خۆی لە قسەکانی هێنایەوە کە ناخیدا دەری بڕیەوە ئاگادارێکی و بیرێکی یەکجار ترسناکە لە کەسایەتیەکانی دەسەڵاتی یەکەمی ئێستای گۆڕەپانی عێراق و بە تایبەت مالیکی و داروودەستەکەی. . . کە نیشان ئەدات چەندە بە پەرۆشەوەن بۆ ئاڵۆزی و گرتنە دەستی دەسەڵات و دژایەتی نەتەوەی کورد بە گشتی و قین تۆڵەیان لە نەتەوەکەمان ئەگەر ئەم کەسە شێعەی عەرەب بوایا وای ئەکرد . . ؟؟؟!!!

لە زۆر ڕووەوە من ناچەمە ناو کوشتنی ئەم کەساوە و چۆنیەتیەکەی . . ئەوەی گرنگە مرۆڤێک گیانی لەدەست داوە بەداخەوە . . بەڵام ئەبینین لە ڕۆژدا هەزاران کەس بێ تاوان ئەکوژرێت کەس دەنگی لێوە ناێت،  ئەما کەسێک لە ناکاو دا هەموو ئەبنە کەس وکاری و تۆڵە سەندنەوە و تا بگاتە سەرۆک وەزیرانی وڵاتێک بە هێزەوە خۆی بچێتە مەیدان . . ئەمە پرسیارەکەیە ئایا ئەم هەموو هێزە و پۆلیس و دادوەروو و هێزە ئەمنیە هەیە، ئایا پێویستی بەم هێزەی سەرۆک وەزیران ئەکرد کە خۆی برواتە مەیدان ؟؟!!

ئایا سەرۆک وەزیران وڵاتێک ئەوەندە بێ ئیشە و بۆ گیانی کەسێک خۆی ئاخاتە ئەو بابەتەوە. . یا ئەبێت ئاشتی و تەبایی و ئاسایشی وڵاتی لەلا گرنگ بێت یا وشەی تۆڵــە سەندنەوە . . لە سەر بیر وهۆشی بێت.

ئەوە وڵامێکە ئەبێت بزانین و ئەمە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم و هەموو کوردێک بە جێ دەهـــێـــڵــــم . .

ئەوەی گرنگە لە پەیامەکەیدا کە ناخی دڵ و توڕەیەوە سەرچاوەی گرتووە و ڕاستیەكێکە کە دەری خست کە چەندە ناحەز و دوژمنی کوردە تا بگاتە ئەوەی وشەی خوێن بە خوێن بێتە تۆڵەسەندنەوەی بیر و هۆشی وای ئەزانی لە ژێر خەیمەی عەشاییرەکاندا دانیشتووە ؟.

 زۆر لام سەیر بوو ؟ خۆی وا زوو ڕووی شاراوەی خۆی نیشان دا . . چون عەرەب هیچکات ناخی دڵیان دەڕنابڕن تا بگاتە کاتی خۆی و دەسەڵاتیان بێت ئەوکات وڵامت ئەدەنەوە وەکوو باوکە گەورەیان سەدام وڕژێمەکەی بەرامبەر نەتەوەی کورد کردیان. . . لە ئەنفال و زیندان وبەند کردن و کیمیایی شارەکانمان و دژایەتی راستەوخۆ وناڕاستەوخۆی هەمە لایانە تا بگاتە ژینگەی کوردستن بە گشتی ماڵوێرانی هێنایە ناو ماڵی کوردەوە کە بەدەیان ساڵ ناگەڕیتەوە ڕەورەوەی ژیانی یاسایی خۆی کە تاوانیکە خۆیان بە کۆمەڵکوژی و جنۆساید ناویان بردوە و بە فەرمی دانیان پیوەناوە کە شەقی زەمانە پێی کردن و ئێستا پەشیمانن لێی .

ئەگەر کوشتنی مرۆڤەکان بۆ مالکی ئەوەندە گرنگە بۆ لە ساڵەکانی ٢٠٠٣ وە تا ئێستا هەزاران هاووڵاتی عەرەب بەدەستی گروپەکەی خۆی لە حیزبی الدعوە و داروودەستەکەی کوژراون . . . ؟؟!!! ئایا ئەوانە مرۆڤ نەبوون . . . ؟؟!! ئەگەریش وشەی خوێن بە خوێن بەرامبەر نەتەوەێکی تر بەناویی کوردەوە بەکار دێنێت . . ئەبێت بزانێت یەکم جار نەتەوەی عەرەب باجی گەورەی ئەداتەوە . . لەبەرامبەر داگیرکردنی خاک و وڵاتی کوردستانیەکان و شەهید کردنی ١٨٠ هەزار مرۆڤی بێتاوان بە ناویی بەدناوەکەی ئەنفال و ٨٠٠٠ بەرزانی و زۆرتر لە ١٢٠٠٠ تا ٢٠٠٠٠ هەزار لە خالکی بێتاوانی هەلەبجە بە چەکی کیمیایی تا ئێستا و بەردەوامە و بە هەزاران کەس لە بەند و زیندان دا شەهید بوون تەنیا و تەنیا تاوانیان کورد بوون بووە . . عێراق و عەرەب ئەبێت لەبەرامبەر هەر تاکێک کورد و مرۆڤایەتیدا شەرمەزاری بێت.

کورد بەرگری لە داگیرکردنی وڵات و خاک و نیشتیمانیان و ئازادی و کەرامەت و شەرەفیان واتە خاک کردوە و شەهید کراون . . داگیرکەران وڵامی چیان هەیە بۆمان،  یا کورد ئەبێت داوای کام قەرەبوو و تۆڵە بکاتەوە ؟ بە رامبەر ئەو تاوانانەی کردویانە بەرامبەریان تا وشەی وڵاتێک بە ناویی عێراق ماوە ئەبێت باج و قەرەبووی کورد بدەنەوە.

خوێن بە خوێن . . وڵامی کورد نەبوو بۆ عەرەب و داگیرکەران بەڵام ئەمڕۆ ئێمەیش داوای خوێنی ڕۆڵەکانمان و قەرەبووی لە عێراق ئەکەینەوە و بۆ هەموو بوارەکانی ژیانی مرۆڤەکان و ئابووری و ژینگە و سامانە سرووشتیەکان و کاولکردنەکانیان لەم وڵاتە داگیرکراوەمان . .

قەرەبووی ئەو هەموو تاوانانە بەم شیوەی خوارەوە پێشنیاز ئەکەین:

1-  ئەو ئەفسەرەی کە گیراوە پێویستە حکومەتی هەرێم کوردستان بە یاسا پارێزەروو وداوای دادگایی کردنی ڕوون و ئاشکرا بکرێت ڕاستەخۆ لە تەلەڤیزیۆن بڵاو بکرێتەوە و کامێرای چاودێری ناوچەکە هەیە بۆ پارێزگاری لە کەیسەکەی تا مافی پارێزراو بێت . . و ڕۆڵەی کورد بزانێت نەتەوەێک لە پشتیەتی بۆ مافەکانی لە هەموو کاتێکدا. .

 

2- بۆ هەر شەهیدێکی کوردستانی . . مانگانە ٥ ملێۆن دینار بابەتی قەرەبووی شەهیدان بکرێتەوە لە بوجەی گشتی عێراق  دوای ١٧% هەریمی کوردستان بخرێتە سەندوقی شەهیدان بۆ کارووباریی بنەماڵەی شەهیدان و ئەنفالکراوان .

 

3- بابەتی وێرانکاری مال و ژیان و ژینگە و ئابووری کوردستان ساڵانە ١٠ ملیارد دولار دوای ١٧% وەکوو قەرە بوو بدرێتە کوردستان تا ١٨٠ ساڵ ئەمەیش بخرێتە سەندوقی ئاوەدانی ناوچە کانی کوردستان .

 

4- بۆ بەرگری لە ژیانی و پاراستنی هەر کوردێک لەم کاتە بەو لاوە لەبەرامبەر هەر هاوڵاتێکی کورد عێراق ئەبێت سزای یاسایی بدرێت بەو خاڵانەی سەرەوە. . بۆ پاراستنی کەسایەتی کورد لە هەر پلە و پایەیەکدا بن .

 

لێرەدا ئەو قەرەبوونەیە مافی یاسایی و شەرعی و مافی مرۆڤە بۆ کەسایەتی کوردە لە دوژمنی بکەیتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی ڕەوانی و سیاسی و کۆمەڵایەتی تاوانباریان بۆ مێژوو بمێنێتەوە و نەتوانن جاڕیکی تر کورد کوژی لە مێشکیاندا بیری لێکەنەوە. . داوا ئەکەین بە یاسا رێکبخرێت و لە پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی بخرێتە ئەجندای لیژەکانی پەرلەمانی بۆ جێبەجێ کردنیان وەکوو داواکاریەکەی وەزارەتی شەهیدان.

بەداخەوە خوێن بە خوێن وشەیکی عەشاییری و خێڵەکیە و لە م سەردەمەدا لە دەمی کەسێک وەکوو سەرۆک وەزیرانی وڵاتێکدا بیبیستی لەسەدەی ٢١ دا جێگای سەرسووڕمانە و کارەساتە . . . ؟؟؟!!! بەڵام عەرەب هەر خێڵەکیە و لە ژێر خەیمەدا گەورە بوون و بیر و هۆشیان هەر خێڵەکیە و عاقڵ نابن ئەگەر دکتۆر و ئەندازیار و فیلسۆف بن. .

خوای گەروە قورئانی بە عەرەبی نارد کە عاقڵ بن بەڵام لەوە ئەچێت تا ئێستاهەر عاقڵ نەبووبن (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ). . تەماشاین کەن هەر همەە ولاتی عەرەبی چۆنن و چی ئەکەن . . خۆ ئەگەر تەکنەلۆژیا نەبوایا هەر خۆیان بە مەلایکە و ئەسحابەکان ناو ئەبرد کە بۆمان نوسراونەتەوە. . ؟؟!!

ئەمە بەرێوەبەری و عقل و مەعرەفەو بیر و هۆشی و فەلسەفەی سەرۆک وەزیرانەکەی عێراقی فیدراڵی بێت . . بۆ کارێکی وا بجووک لە وڵاتێکی وەکوو عێراق دا . . . کە مردن و کوشتنی کارێکی زۆر ئاسایی ڕۆژانەیەی مرۆڤەکانە. . ئەبێت لە خوارەوە ئەم کەسەوە چـــۆن بیرکەنەوە بۆ خاکی کورد و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان . . . ؟؟؟!!!


 

Related Articles