وەڵامێک بۆ بانگەشە نادروستەکانی دکتۆرموسەننا .. سەروەت هەڵەبجەیی

مێژوو تێکۆشانی بارزانی نەمرو سەرجەم کادرو پێشمەرگەو ئەندامانی پارتی ديموکراتی کوردستان باشترين و ڕوونترين بەڵگەيه که سەلمێنه ری ڕۆڵی سه ره کی ئەوحیزبەیە لەسه رخستنی بزوتنه وه ی ڕزگاريخوازی گەلەکەمان و له دوای پرۆسەی ئازدی کوردستانيش بۆ بەرده وامی کاروانی خه باتی ئاوه دانی و پاراستنی ده سکەوتەکان. بێ گومان بست به بستی خاکی کوردستان تێکەڵاوی خوێنی ئەو شەھيدانەیه که به خوێنی خۆيان داری تەمەنی کوردستانيان ئاودێری کردووه تائەمڕۆ، دوکتۆر موسەننا و ھاوبيرەکانيان له ژێر سێبه ریدا بحەسێنەوه و به ئازادی که گەورەترين ده سکەوتی خوێنی ئەو شه ھيده قاره مانانەبووه لێدوان بدەن . به ڵام ئێستا که وەرزی بانگه شەی ھەڵبژاردنه کانه بێ گومان ويژدانی کۆمه ڵانی خه ڵکی کوردستان باشترين شاهیدیيە بۆ دەسنيشان کردنی نوێنەرەکانيان بۆ ئه نجومه نی نوێنه رانی عێراق و ئه نجومه نی پارێزگاکانی ھه رێم. ھەر بۆيه باشتر وابوو دوکتۆر موسەننا تۆزقاڵێک ويژدان و ڕاستگۆی بکردايه به ھه وێنی چالاکی و بانگه شەی ھەڵبژاردنی خۆی نەک بۆ بەدەس ھێنانی چەن دەنگێک و پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن تۆمەت ئاراستەی ھێزێکی گەوره و کاريگەری وەک پارتی بکات کەوەک کاراکتەرێکی ئيقليمی دەور دەگێڕێت و لێدوانەکانی سەرۆک بارزانيش ئەوەنده بايەخ و گرنگی ھەيه که ميديا نێو دەوڵەتيەکان هەمووکات به چاوی ڕێزەوه ڕوماڵی دەکەن. بارزانی لەيەکەم وتاری خۆی بەبۆنەی دەست پێکردنی بانگەشەی ھه ڵبژاردنەکان و بۆ سه رجەم ليست و قه واره سياسيەکان و لاينگرانيان جەختی لەسەر پاراستنی ڕۆحی برايەتی و ته بایی و خۆپاراستن له ھەر شێوازێکی ناديموکراتيانه کردووەتەوه بەڵام دوکتۆر موسەننا و ھاوبیرەکانی که ھەڵقوڵاوی ئايدولوژيای ئيخوانەکانن و خۆيان بەحەق و ھەموان به ناحەق دەزانن چەن تۆمەتێکيان ئاراستەی پارتی کردووه که له بنەماوه درۆ و دوورن له ڕاستييەوه .

بۆ ڕای گشتی کوردستان دەڵێم کاروانی ئاوەدانی و پێشکەوتنەکانی کوردستان ئاوازەی ناوچەکە گرتووە و لەپێناوخەبات و تێکۆشانی پارتی و لايەنەکانی ديکه کوردانی ئەو پارچەکانی تری کوردستان نەک تەنيا شانازی به ھەرێم دەکەن تەنانەت کوردستان بووەته شوێنی بەدەست ھێنانی بژێوی ژيانی زۆرێک لەو براو خۆشکه کوردانەی که ڕويان له شارەکانی ھه رێمی کوردستان کردووه .

جەنابی دوکتۆر موسەننا ئێرەکوردستانە که خوێنی شەھيدانمان گەوره ترين بەڵگەيه بۆ تێکۆشانمان و لەھەمان کاتيشدا به ھێزترين چەکی بەرگريمانه , ھەر بۆيه ئەم چەشنه تۆمەت و لێدوانانه نەک تەنيا خزمەت بەبەرژەوەندی گشتی ناکات به پێچەوانەوه ئەبێته ھۆی تێکدانی باری ئاسايش و سەقامگيری هەرێمی کوردستان. سەرەڕای ئەمەش کارنامەی ليستەکان گەوره ترين بانگەشەیە بۆ کانديدەکانيان که خۆشبەختانه له ھەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان پارتی به زۆرينەی دەنگی خه ڵک پێگەی یەکەمبوونی خۆی بتەوتر کردوو ئه مجارەش لێدوانه کانی به ڕێزتان و ناحه زانی ديکه کاريگه ری له سەر دەنگەکانی پارتی نابێت لەبەر ئەوەی که داھاتووی کوردستان و مافی چارەی خۆنوسينی گه لی کورد به ھێزبوونی پارتی به پێويست دەزانێت.

له لايه کی ديکەوه پێناسەی پایتەختی ڕۆشنبيری کەبۆ شاری سلێمانی خۆشەويست دانراوه گوزارشت له بەرزبوونی ئاستی ھۆشياری و ڕۆشنبيری و عيلم و زانستی دانيشتووانەکەی دەکات که به داخەوه جەنابی دوکتۆر موسەننا ئەم ھەموو تايبەتمەندييەی شارەکەی له بەرچاو نه گرتووه و به ھێنانه زمانی ((پارتی به جومله خه ڵکی له سلێمانی کڕيوه بۆ ده نگدان )) له واقيعدا بێ ڕێزی به شارێک نواندووه کە نەک تەنيا کوردانی باشور تەنانه ت کوردانی ئەو پارچه کانيتری وڵاتيش به چاوی حورمەت و بايەخەوه به سلێمانی و دانيشتووانه کەی دەڕوانن.

ئێمه حەز به به رامبەرکێ ناکەين بەڵام تەنھا ئەوەی ئەڵێم که له بانگەشەی هەڵبژاردنەکان پێويسته خۆتان و ليستەکەتان ئەوەش به خەڵکی کوردستان بڵێن که ئيخوانه کان به ساڵێک حوکمڕانی ميسر چييان به سەر دانيشتوانی ئەو وڵاته ھێنا و جيھان شايەتحاڵه که بەدەيان ساڵيتر ئاسەوار و کایگەری ئه و ڕێبازه و ده ره نجامه کانی له بير و ھزری گه لانی ميسر ناسڕێتەوه . ھه رچەن دڵنيام ڕادەی ھۆشياری خه ڵکی کوردستان ئەوەنده بەرزه که پێويست به ئەمەش ناکات .  .  . 

Related Articles