نه بوونی يه کڕيزی و کۆده نگی نيشتمانی له ستراتژيه تی (پەیەده) دا ... سەروەت هەڵەبجەیی

به درێژای سه ده ی ڕابردوو ئه وه نده ی ئه م چه ن ساڵه ی دوای شۆڕشی گه لانی وڵاتانی عه ره بی ناسراو به به ھاری عه ره بی ده رفه ت و ھه ل و مه رج بۆ به ئاکام گه يشتنی داخوازيه ڕه واکانی گه لی کورد له بار نه بووه . ھه ر بۆيه ھه موان شاھيدی ئه وه ين له م چه ن ساڵه دا پرسی کورد زۆرتر که وته به ر باس و خواستی ئيقليمی و نێوده وڵه تی و ته نانه ت ھه ندێ جار به ڕاشکاوانه به رپرسه باڵاکانی کورد پرسی ڕاگه ياندنی ده وڵه تی سه ربه خۆی کورديان وروژاند و بەبروای من وڵاتانی ناوچه که ش به تايبه ت عێراق که له ئێستادا ھه رێمی کوردستان وه ک به شێک له فيدراڵيه تی ئەو وڵاتە دادەنرێت ھه ستيان به وه کردووه که ده وڵه تی کوردی له خه ونه وه به ره وڕاستی ده ڕوات و کاردانه وه ی تونديان به رامبه ر به م مه سه له يه نه بووه . دوای ده ستپێکردنی شۆڕشی سوريا که به زووترين کات به ره و ئاقاری شه ڕی ناوخۆيی ڕۆيشت کوردانی ئەو وڵاته سه رکه وتنێکی باشيان به ده س ھێناو دوای ڕێکخستنی ھێزه کانيان به رگرييان له خاک و نيشتمان کرد و ھه رێمی کوردستانيش به ميوانداريه تی سه رجه م ھێز و لايه نه سياسيه کان بۆ که ڵک وه رگرتن له م ده رفه ته مێژوويه نێوه نگێری ئه وانيان کردو له ئه نجام دا ڕێکه وتننامه ی ھه ولێری لێ که وته وه که ئه گه ر به پێی خاڵ و بڕگه کانی مامه ڵه يان له گه ڵ يه کتریدا بکردبا بێ گومان ھێزی کوردانی ڕۆژئاوا ئه وه نده ئه بوو که ھيچ که س و لايه نێکی ناحه ز نه يده توانی ماڵ و سامانی ھاونيشتمانيان بخاته به ر ھه ڕه شه و مه ترسييه وه . به ڵام به داخه وه سه ره ڕای ھه وڵ و تێکۆشانی سه رۆکايه تی ھه رێم بۆ جێ به جێ کردنی ڕێکه وتننامه ی ھه ولێر, (په يه ده) ھه موو ده سه ڵاته کانی ڕۆژئاوای به بيانووی شه ڕی چه کداری له دژی گروپه تيرۆريستيه کان قۆرخ کردووه و موڵه تی خۆنواندن و کاری حيزبی و خۆ ڕێکخستنيان به ھيچ لايه نێک نه داو وه ک ھێزێکی پاوانخواز و به دوور له ھه موو پرنسيپه کانی ديموکراتيه ت به شێوازێک خۆيان سه پاندووه به سه رته واوي ڕۆژئاوادا. ئه مه له کاتێکدايه که په يه ده و حيزبه کەی دايکی واته پەکەکە ھه مووکات بانگه شه ی کوردستانێکی گه وره و يه کگرتوو به به شداری ھه موو ھێز و لايه نه کان ده کەنه وه که چی له کاتی به کرداری کردنی دروشمه کانيان ھه موو شتێکيان له بير ده چێت و نمونه ی زيندووی ئه م بيرۆکه مانه له سه روبه ندی به ستنی کۆنگره ی نەتەوەييدا بينی که چلۆن پەکەکە بۆ به ده سھێنانی چه ن کورسييه کی زياتر ھه وڵه کانی به ستنی کۆنگره يان په کخست. له ئێستادا په ژاکيش وه ک ھێزێکی ديکه ی سه رچاوه گرتوو له و حيزبه ھه مان تێڕوانينی به رامبه ر به ڕۆژھه ڵات ھه يه و خۆيان به ڕەواو لايه نه کانی ديکه به سازشکار و. . . داده نێن. له ئيستادا و دوای ته قينه وه کانی ساڵی ڕابردووی ھه ولێر که تيرۆريستان ھه ڕه شه کانيان بۆ سه ر ھه رێمی کوردستان چڕتر کردووه ته وه و باری ئه منئ ڕۆژئاواش ئه وه نده له بار نييه , مافی ھه رێمی کوردستانه بۆ پاراستنی دۆخی ئه منی و خاوه نداريه تی له ده سکه وته کانی خۆی که به رھه می خوێنی ده يان ھه زار شه ھيد و کيمياباران و ئه نفالکراوه به ھه موو ھێزێک و ته نانه ت به ھه ر شێوازێک ڕووبه ڕووی تيرۆريستان بوه ستێته وه , ھه ر بۆيه حکومه تی ھه رێم له م قۆناغەدا بيری له ھه ڵکه ندنی خه نده ق له سنوری باشورو ڕۆژئاوا کردووه ته وه به ڵام پەیەده شه ڕی ھێناوه ته به رده م ماڵی کوردان و به په ره پێدان به ناکۆکيه کان ئاژاوه و بشێوی خه ڵات به کورد کردووه و به داخه وه ھه ندێ لايه نی سياسی باشوريش بۆ پڕوپاگه نده ی ھه ڵبژاردنه کان به پێچه وانه وه ته عبير له وه زعه که ئه که ن و ئه توانم بڵێم که له ئێستادا پەیەده ھۆکاری داڕمانی ماڵی کورد و دڵخۆشکه ری دوژمنانی گه لێکه که سه دان ساڵه له چاوه ڕوانی ئاوه ھا ڕۆژێکه که مافی چاره ی خۆنوسين به ده س بێنێت و نه خشەی دوا ڕۆژي خۆی دابڕێژێت. 

Related Articles