رژیمی ئێران و هەوڵی هێشتنەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات ... ئارام مورادی

سەرۆک کۆماری سووریە ''بەشار ئەسەد '' لە هەفتەکانی رابردوو رایگەیاند کە هێرشە سەربازییەکانی ئەرتشی ئەو دژی هێزە نەیارەکانی حکومەت تا کۆتایی ساڵی زایینی 2014 کۆتایی پێی دێت و، بە وتەی ئەو تەنها کێشەیەک کە دەمێنێتەوە چارەسەر کردنی کێشەی تیرۆریستە.

ئەم ملهۆرییەی بەشار ئەسەد دوابەدوای لێدوانەکانی حەسەن نەسرۆاللە فەرماندەی حزب اللە لۆبنان کە هەفتەکانی رابردوو وتبووی مەترسی لەناو چوونی رژیمی سووریە بە دەستی نەیارانی ئەو رژیمە بە تەواوەتی نەماوەو لەناو چووە و بەشارئەسەد هەر لە دەسەڵات دەمێنێتەوە.

ئاوەها راو بۆچوونگەلێک گێڕانەوەی چ هەل و مەجێکە؟

ئایا بە راستی رژیمی بەشار ئەسەد لە بواری سترایتژی و هێزی سیاسی سێ ساڵ دوای شەڕی ناوخۆیی و خوێناوی ئەم وڵاتە دژ بە شۆڕشگێڕان و نەیارانی حکومەت لە وەها بارودۆخێک دایە؟

ئایا بەشار ئەسەد رازی بەوە بووە کە تەنها سەرۆک کۆماری چل لە سەدی خەڵکی سووریە بمێنیت و ئەو بەشەکانی دیکەی خاکی وڵاتەکەی وەک خۆی بمێنیتەوە؟

ئەسەد قسەلەسەر بەردەوامی چالاکییە سەربازییەکان تا شکست هێنانی بەتەواوەتی شۆڕشگێڕان دەکات و حەسەن نەسرۆاللە/ش وەک هەموو کاتێک کێشە و گرفتەکان و کشانەوەکان بە دووروویی بە سەرکەوتنی مەزن وەسف دەکات.

 بەم حاڵەش ئەم یەکێتیەی سوووریە و حزب اللە بە رێبەرایەتی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی رابردوو دەستکەوتنی بەدەست هێناوە.

 ئەم دەسکەوتە سەربازییانە لە کۆی بەسیجی هەمە لایانە لە هێزەکانی ئێرانی و سەربازەکانی لایەنگری ئێران لە ناوچەکەیە کە لە سەرەتای ساڵی زایینی دوابەدوای بەرەو پێش چوونی گرنگی هێزەکانی نەیاری بەشار ئەسەد رووی داوە.

 بە بیرورای رژیمی ئێران و تەحلیلێک کە لە نێوان هێزە سەربازییەکانی سووریە لەو کاتە کرا کێشەو گرفتی بەشار ئەسەد کەم بوونی هێزهایەکی سەربازی بەوەفا بوو بۆ دەسەڵاتی ئەو لە نێو خاکی ئەو وڵاتە.

 لەم رووەوە'' سپای قۆدسی ''سەربە سپای پاسدارانی کۆماری ئێسلامی ئیران بە ساز کردنی گۆردانی بەرگری نەتەوەیی دەستی دایە چارەسەر کردنی کێشەکە.

رژیمی ئێران بە کۆکردنەوەی هێزەکانی حزب اللە و شێعەکانی عێراق لەم گۆردانە لە بەرانبەر نەیارانی ئەسەد بەرگری کرد لە بەرەو پێش چوونی ئەو هێزانە.

هەرچەند ئەم بەرگرییە بەو مانایە نییە کە ئەسەد هەر ئەم بەیانییە دەست بگرێت بەسەر تەواوی خاکی سووریە.

بەڵام ستراتژی ئەو تۆند کردنی ئەو ناوچانەیە بە هێزە جێ باوەرکانی خۆی کە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی نەیاری ئەسەد دەریان هێناوە، کە ئەمە ناوچەکانی پایتەخت و شارۆچکەکانی چواردەوری پایتەخت و هەروەها ناوچەکانی رۆژئاوای ئەم وڵاتە لە تەنیشت کەنارەکانی دەریا دەبیت، ناوچەگەلێک کە زۆرینە لایەنگران و هەوادارانی شێعەو عەلەوەی لە خۆ دەگرێت.

هەروەها ئەسەد دەیهەویت لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆی دەست بکات بە بەریوبردنی ''هەڵبژاردن'' بۆ بەردەوامی لە پۆستی سەرۆک کۆماری و بەراگەیاندنی ئەوەی کە زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە مەشروعێت بداتەوە بە خۆی و حکومەتەکەی.

 بەم حاڵەش، وادیتە بەرچاو کە دیکتاتۆری سووریە هێشتا بەرگری کردووە لە روخانی حکومەتەکەی، بەڵام بەم تەقسیم بەندی کردنە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی و ژێر دەستی نەیارانی لە راستیدا بەردەوامە لە کێشە قەومی و فرقەییەکان لە سووریە.

 

Related Articles