کوردیلەکـانی ئەمڕۆمان . . هیـوای داهاتوومانن . . . رەزا شوان

کوردیلەکانی ئەمڕۆمان . . نەوەی داهاتووی کوردسـتانن . . هیــوا و ئومێدی گەلەکەمانن . . بەردی بنـاغە و کۆڵەکەکـانی کۆمەڵـگای داهاتــووی کوردســتانن . . کوردیلەکــــانمان گرنگترین سامـان و سەرمـایەی گەلی کوردمـانن . . کە لە سـامانی نەوت و زێڕێش زۆر بە نرختر و گرنگترن .

کوریــــلەکانمان، تـۆوی ژیـان و مانـمانن . . دەڕوێن و شـین دەبـن . . ساڵ لە دوای ساڵ گەورەتــر دەبن . . دەبنە نەمامی تەڕ و ناسکی هــیوامان . . تا زیـاتر بەیاخ بەم شــــلکە نەمامانەی ئەمڕۆمان بدەین . . تا زیاتر خزمەتیان بکەین . . جوانـتر دەڕسکێن . . باشــتر چـرۆ و گـەڵا دەکەن . . نایابتر بەر دەدەن . . دەبنە کەڵەداری بەهـێز و رەگ داکوتــراو . . دەتوانن لەبەر لیزمە و رەهێڵە و رەشەبا و زریان و تۆفانی رۆژگارە سەختەکاندا خۆیان بگرن و هەڵنەتەکـێن . . دەتوانن لەگەڵگۆڕانکارییە خێراکانی ئەم سەردەمە جەنجاڵە و، لەگەڵ داهاتووی جەنجاڵتردا دەربەرن . . لە کاروانی خێراڕەوی شارستانی و پێشکەوتن دوانەکەون . . لەگەڵ داهێنانە سەیر و سەمرەکانی رۆژانەی تەکنۆلۆژیادا نابەڵەد نـەبن .

لەم روانــگەیەوە، دەستەبــەرکــردنی دواڕۆژێــکی گەشــتر و شـیاوتر بۆ کوردســتان . . ژیانێکی خۆشتر و شیرینتر بۆ گەلی کوردمان . . هێنانەدی هیوا و خواست و خـەونەکای ئەمــڕۆمان . . دامـەزرانــدنی دەوڵــــەتی سەربەخــۆی کوردسـتان، کە هیــوا و خـواستی هەموومـانە . . هەمـوو ئەم هیــوا و ئـاواتانەمـان، لە سـایەی بیـر و هـۆشی گەش و، بە مەچـەک و بـازووی کوردیلەکـانی ئەمڕۆمـان دێـنە دی.

هەر ئەم کوردیلە چاوگەشانەی ئەمڕۆمانن، لە سبەینـێدا دەبنە شاسوار و شـۆڕەسواری مەیدانی کوردایەتی و مەردایەتی. . دەبنە کورد و کوردســتان پەروەری دڵـسۆز . . دەبنە شۆڕشگێڕی چاونەترس، بە پێشمەرگەی چەک و پێنووس وکوردستان لە داگیرکەرانی رەگەزپەرست رزگــاردەکەن و سەربەخۆیی کوردســتان رادەگــەیەنن . . ئـاڵایپیـرۆز و رەنگینـمان لە هەموو شوێنێکی کوردســتاندا هەڵدەکــەن . . ئەمانن شکۆداری نەتەوە و نیشتــمانەکەمان دەپارێزن. . هەرگیـز سازش لەسەر مــافە رەواکانی گەلەکەمان ناکەن .

کوردیلەکانی ئەمڕۆمانن، دەبنە پاڵـیۆز و بە نوێنەرانی کوردسـتان لە وڵاتـانی جیهاندا . . دەبنە هەڵگری پەیـامی ئــازادی و، چڵە نێرگــزی ئاشتی، بە هەمـوو گـەلانی ئـــازادی و ئاشتیخوازی دنیا پێشکەش دەکەن . . ئەم کـاکەلە رووحسـوکانەی ئەمـڕۆمـانن . . دەبــنە کەڵەپـیاوی مێرخـاس و پاڵـەوان . . دەبنەباوکــانی هۆشــیار . . ئەم خونـــچە گەشــانەی ئەمڕۆمانن، دەبنە شێرەژنی قـارەمان و نـاودار . . دەبنە دایـکانی بە سۆز و میهرەبــان .

کوردیلەکـانی ئەمڕۆمانن لە سبەینێدا، دەبنە دەسەڵاتدار و کارمەند و فەرمانڕەوا. . دەبنە رابەر و سەرکردە و پێشەوا . . دەبنە نووسەر و رۆشنبیر و سیاسەتمەدار و هونەرمەند . . دەبنە زانا و دانا و بیرمەند . . دەبنە پەرپاکەری شۆڕشێکی گۆڕانکاری و چـاکسـازی و نوێـخوازی . . ناهەموارییەکان و گەنـدەڵی و جـیاوازی و نــادادپـەروەری لەبن دێنن .

تا دروستر و پوخـتر و روخـتەتر کوردیلەکـانی ئەمڕۆمان پـەروەردە بکەین . . تۆکمەتر فێریان بکەین . . راستر ئاراستەیان کـەین . . باشتر رێنماییان بکەین . . گەشبینتر دەبین لەوەی کە رەنـج بێـوەر نـابین . . دڵنیا دەبین لەوەی کە نـەوەی ئەمڕۆمــان ئــایندەیەکی باشـیان دەبـێت و . . چارەنـووس و داهاتـووی کـورد و کوردسـتانیش گـەشـتر دەبێـت . . دڵنیا دەبین لەوەی، کەمنداڵانی ئەمڕۆمان دەبنە تاکی بڕوابەخۆ و سوودبەخش. . دەبنە کاریتە و کۆڵەکە بەهێزەکانی کۆمەڵگایەکی خۆشبەخت و بەختەوەر و تەبای کوردیمان .


بۆ هێنانەدی ئەم هیوا و ئامانجانەشمان، پێویستە بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و زاناییەوە، بە ئەوپەڕی بەرپرسێتی و دوورئەندێشەییەوە . . بایەخ بە پـەروەردەکـردن و بە ڕێنمایی و بە ئـاراستەکردن و، بە راهێنان و، بە ئامـادەکردنی کوردیلەکـــانی ئەمڕۆمـــان بـدەین . . پێویستە بە هەستی کوردایەتی و، بە سۆز و خۆشەویستی و ئینتیمابوون بۆ کوردسـتان گۆشیان بـکەین . . ئەمانەش گرنگترین و، پیــرۆزترین ئــەرکی ئەستۆی هەموومـانن . . پێویسترین ئـەرکی نەتــەوەیی و نیشتــمانیمانن . . دەبێـت ئــەم راسـتییەش لەبــەرچـاو بگرین، کە نـەوەی ئەمڕۆمــان، لەگەڵ نەوەی سەدەی بیسـتەمدا جیاوازییەکی زۆریــان هـەیە . . نەوەی ئەمڕۆمان، ئاسۆی بیر و ئەندێشەیان فراوانتر و روونـاکترە . . هیــوا و خـەون و خواستەکانیـشیان، هەمــان خـــەون و خواستی نــەوەی پێش خۆیـــــان نین. . نەوەی ئەمڕۆمان، لە سـایەی جیهانگیریو تـازەگەری و پـەروەردەی نـوێ و، داهێنانە تـــــازەکانی تەکنۆلۆژیادا. . بوونی بە هەزاران کتێب و گۆڤاری وێنەداری رەنگاوڕەنگی هەمەڕەنگەی منداڵانیش لە بەردەسـتیاندان . . بوونی ئینتەرنێت و چەندین ئامێری زەین تيژکردن و زیانیاری دەوڵەمەندکردن . . بوونی دایکان و باوکانی و خێزانانی رۆشنبیر و هۆشیار و بە تەنگەوەهاتووی ئایـندەی کورد و کوردسـتان . . هەموو ئەمـانە بوونـەتە هۆی دروست بوونی نەوەیەکی چـاوکراوەتر و رۆشـنبیرتر و زۆرزانـترن و بلیـمەتر لە نەوەی پێشتریان . . لە رووەشە هەریەکە لە خێزان و قوتابخانە و راگەیاندن و میدیاکان و هەموو ئەو رێخراوانەش کە چاودێری کردنی جێبەجێکردنی مافـەکانی مـنداڵان دەکەن . . رووڵـێکی زۆر گرنگ و کاریگەریان لە پـەروەردەکردنی دروست و لە ئـاراستەکردنی راستی کوردیلەکانماندا هەیە .

ئەگەر بە پێی بنەما راسـت و دروستەکانیپـەروەردەی نـوێ، کوردیلەکــانمان گــۆش و پـەروەردەیـان بـکەین . . بێگومان سەرکەوتـوو دەبـین و دواڕۆژیــکی باشـتر و گەشـتر بۆ کـورد و کورستان مسۆگەردەکەین .

کەواتە دەبێت ئەوە بـزانین، کە چ ئەرکـێکی پیــرۆز و هەستیار و چـارەنووسـازمان لە ئەستۆدایە . . هەر کەمتەرخەمی و ساردی و سڕییەک لە گۆش کردن و پەروەردەکردنیجگەرگۆشـەکانی ئەمڕۆمـاندا بنوێنـین . . بە زیـانی چـارەنووس و ئـایـندەی گەلەکەمــان دەشکێنەوە . . کەسیشمان حەز بە ئاکامێکی نەخوازراوی وا ناکەین .

رەزا شوان / نەرویـج : ٢٥/ ٣ / ٢٠١٤

Related Articles