حکومه تی ســـــفره فراوان. . . . . به شی دووه م. . . خدرزوحاك

 

له هه ڵبژاردنی په رله مانی کوردستانه وه بۆ ئێستا کاتێکی زۆر تێپه ڕیووه که به داخه وه ئه بوو هه تائێستا حکومه ت پێك بهێنرابا،به تایبه ت له و بارودۆخه ناوچه ی و ناوخۆی عراق و کوردستاندا وناله باری سیاسی وئابوری یه دا ،
به هه رحاڵ من لێره دا وله وبه شه ی ئه م ووتاره دا ئه مه وێت سه رنجتان بۆ به رنامه ی کاری حکومه ت ڕابکێشم ،له هه مان کاتدا ئه مه وێت ئه وه تان پێبڵێم دره نگ که وتنی ئه م زنجیره ووتاره بۆ کۆنگره که ی گۆران ئه گه ڕێته وه به تایبه ت من به تاسوقه وه چاودێری ئه وبه رنامه یه م ئه کرد که وا گۆران به نیازه بۆ حکومه ت بیخاته ڕوو تا نه بادا هه ڵه م کردبێت ،یان ناهه قیم کردبێت ،به تایبه ت ناونیشانی ئه م زنجیره ووتاره خۆی له خۆیدا دیارده ی پێکهاته سیاسی و عه قڵیه ته کۆمه ڵایه تیه سیاسیه که ی کوردستان و حیزبه کوردیه کان به دیار ده خات.
به رنامه ی کاری حکومه تی هه رێم له کابینه ی هه شت دا.
کاتێك باس له به رنامه کاری حکومه ت ئه کرێت ،مه به ست له و به رنامه سازیه یه که حیزبه کان به رله چوونه ناو هه ڵبژاردنه وه وه کاریان له سه رکردووه و هه ربه هه مان به رنامه شه وه خۆیان کاندید کردووه و کاندیده کانیان به شێکن له و جێ به جێکارانه ی به رنامه ی سیاسی حیزبه که یان ،
حیزبێك له خۆیه وه به رنامه ی کاری سیاسی داناڕێژێت ،به ڵکو به پێ ی ئه و لێکۆڵینه وه و به دواداچونانه ی ئه ندام و لایه نگرو که سانی پسپۆڕی ناو حیزبه که سه باره ت به کێشه جۆربه جۆره سیاسی و ئابوری وکۆمه ڵایه تیه کانی ناوکۆمه ڵگا کردویانه و کێشه کان و داواکاری و چاره سه ریه کانیان گه ڵاڵه کردووه و پێشکه شیان کردووه به گه ل و له سه رئه و به رنامه وکه م وکوڕی وچاره سه رانه گره وی بردنه وه ی هه ڵبژاردن ئه که ن و ماراسۆنی دیموکراتی له نێوان حیزبه سیاسیه کاندا ده ست پێسه کات.
له هه مان کاتدا هاوڵاتیان وئه وانه ی ماڤی ده نگ دانیان هه یه ئه بێت ڕه چاوی ئه وه بکه ن که کام له و حیزب ولایه نه سیاسیانه ئه توانن ئامانجه کانیان به دیبهێنن و له پیناویاندا خه بات بکه ن و نوێنه ری راسته قینه یان بن ئه وا ئه بێت ده نگ به و لایه نه بده ن ،له ڕاستی دا ئه وه ی من باسی لێوه ئه که م ئه کرێت بۆ ووڵاتانی پێشکه وتوو له بواری دیموکراتی و سیستمی سیاسی وماڤه کانی مرۆڤ ئاسای بێت ،به ڵام بۆووڵاتێکی وه ك عراق ئه وه وه ك گره وکردنه له سه رئه سپێکی تۆپیوو ،هه ربۆیه ئه بێت بزانین هاووڵاتیانی عراق به کوردستانه وه که به زه بری ئاسن و ئاگر به عراقه وه لکێنراوه له کۆنداو به ووته کرداری سه رکرده کانمان له ئێستادا ،دیموکراتیه ت ته نها به ووشه و وێنه و هه ندێك سندوقی نامه تێکردنه و هیچی تر ،هه ربۆیه به رنامه ی کاری حیزب بۆ حکومه ت وه ك دیتمان کارکردنه له سه ردوێنێی قاره مانی وخوێن وخه بات وخیانه تی یه کتری و رسوابوونی نه ته وه ی.
ئه وه ی له نێوان ده سه ڵات و ئۆپۆزسێۆندا ده گوزه رێت و ده گوزه را به شێك بوو له و شه ره سایکۆلۆژیه ی که له نێوان کوردو رژێمه که ی به عس دا گوزه را له چه ندان ساڵی رابردووی دا ،به جۆرێك ئۆپۆزسێۆن وده سه ڵات ،حیزب وحیزبێنه به شێك بووه له نانه وه ی ئاشووب ودووبه ره کی و سه نگه رله یه کتری گرتن وچی تر ،به هه مان شێوازی ڕابردوو قسه وباس و به رنامه ی کاری سیاسی دابه شبوونی نێوان ئێران وتورکیابووه و قسه زۆره که له سه ر کورسی و سه روه ت و سامانی ئه م ووڵاته بووه نه ك له سه ر ئامانج و داواکاری و ستراتیژی نه ته وه یمان.
هه ربۆیه به هه مان شێوه ی جاران به رنامه ی کاری حکومه ت بریتی ده بێت له چه ند پرۆژه یه ك و موچه به خشینه وه به ناو ئه ندام و لایه نگرانی حیزب و لایه نه سیاسیه کان و دابه ش کردنی ئه و پاره وپول و سامانه زۆره ی که هه یه له نێوان یه کتری دا وه ك برا به شی ،به ش ئه کرێت ، له دوای ساڵانێکی زۆر حوکمرانی خۆێتی هه تائێستاش له گه ڵ دابێ کورد نه بۆته خاوه نی ئابوری یه کی نه ته وه ی تابتوانرێت گرنگی بدرێت به ئه و ئابوریه و له ڕێگای گه شه سه ندنی به رهه می نه ته وه یمانه وه داهاتی تاك به رزبکرێته وه نه خشه بۆ داهاتووی نیشتمانێکی ئاوه دان و بڕبه رهه م بکرێت ،به پێچه وانه وه له ئێستادا کوردستان بازاری ساغ کردنه وه ی هه موو ئه و کاڵایانه یه که له لایه ن تورکیاو ئێران ڕه وانه ئه کرێت و هاوڵاتی کورد له تاکێکی به کارهێنه رزیاتر هیچی تر نیه و قازانجی زۆریش ئه چێته گیرفانی سه رمایه داری ئێرانی و تورکیه وه ،که ده کرا ئه و قازانجه زۆروزه وه نده ببێته به شێك له داهاتی نه ته وه یمان به هۆی به رهه م هێنانی ئه و به رهه مه هاوردانه له کوردستاندا و ئه کرا حیزب به رنامه ی هه بوایه بۆ گرنگی دان به بووژانه وه ی به رهه م هێنانی خۆماڵی له پێناو ئابوری نیشتمانی و پێك هێنانی ئاسایشی نه ته وه ی مان له کوردستاندا ،که واته به رنامه ی کاری حکومه ت هه روه ك جاران وبه شێوه یه کی سونه تی ئه بێت به بێ گووێ دانه زۆر کاری گرنگ که ده کرا حکومه ت پێناسه ی حکومه تی حیزبی و سوونه تی نه بوایه و حکومه تی یاسا بوایه وحیزب ته نها کۆکه ره وه ی په یامی سیاسیانه ی خۆی هه بوا ،که واته ئه بێت حیزبی کوردی بیر له به حکومه ت بوونی حکومه ت بکاته وه نه ك دیوه خان و ته کیه و باره گای حیزبی که ده کرێت ئه مه ش ببێته ئامانجی سیاسیانه و به رنامه ی کاری سیاسی له جیاکردنه وه ی حیزب له حکومه ت.
له ئێستادا ناوچه ی زه ردو ناوچه ی سه وزو واخه ریکه ناوچه ی شین یان نیللی نه وشیروانیش دروست ئه بێت ،واده مێنێت که کوردستان ببێته ووڵاتێكی دابه شکراوی چه ند ئیداری به ڕێوه بردن و دابه ش بووله نێوان ده سه ڵاته خێڵه کی و شوانکاره یه کانی حیزبی ته قلیدی کوردی ،و عه قڵیه تی عه سکه رتاریزمی که هه موو ئه وانه ش له دایك بوونی حکومه تێکی پڕکێشه یه له ئه مڕۆدا.
به ر نامه ی کاری حکومه ت ئه بێت هه موو لایه نه کانی ژیانی کۆمه لایه تی و ئابوری وسیاسی وپه روه رده ی کۆمه ڵگایه ك بگرێته وه به شێوه یه ك ناکرێت هاووڵاتی سوپاس گوزاری حکومه ت بێت و ببێته کۆیله ی حیزبێك تاکارئاسانی و خزمه ت گوزاری بۆ به دی بێت.
له ئێستادا ئه بێ حکومه تی هه رێمی کوردستان کار بکات بۆ رێك خستنی کۆمه ڵگای کوردی به شێوه یه کی ئه کادیمیانه و سه رده میانه وکاربکات بۆ بنیات نانی ئابوری نیشتمانی کوردستان و دامه زراندنی سه نته رێك بۆ پلان دانان بۆ باری ئابوری و بوژاندنه وه ی به روبومی ناوخۆو گرنگی دان به رێك خستنی بازاری نێوخۆی کوردستان و ساغ کردنه وه ی به رهه مه ناوخۆیه کان،له پێناو به رزکردنه وه ی داهاتی تاکه که س ،له هه مان کاتدا ئه بێت چین و توێژه کانی کۆمه ڵگای کوردی به شێوه یه کی سه رده میانه ریك بخرێت و گرنگی بدرێت به چینی مامناوه ندی له کۆمه ڵگادا ،دیاره به رله هه مو شتێ ئه بێت حکومه ت هه وڵ بدات بۆ ئه نجام دانی سه رژمێریه کی گشتی له کوردستاندا که له ڕێگای ئه و سه رژمێریه وه کاربۆژماره ی دانیشتوان و رێك خستن و جیاکردنه وه ی چین و توێژه کانی کۆمه ڵگابکرێت و ببێته سه رچاوه یه کی رێك خستن و دروست کردنی ئامارو ئه و داتایانه ی که پێویستی ووڵاتێکه له به کارهێنانی له ئابوری نیشتمانی و نه خشه دانانی به رهه م هێنان و راده ی به رهه م و داهاتی تاك دا ،هه ربۆیه ده کرێت ئه گه ر حکومه ت حکومه تی حیزب و گروپ وکه سایه تیه کان نه بێت و حکومه تی خه ڵك و هاووڵاتیانی کوردستان بێت هه موو ئه و کارانه ی که پێویسته بیان کات له ڕێگای به رنامه ی کاری سیاسیه وه ئه توانێت بیان کات و به دییان بهێنێت ،به ڵام ئه بێت ئه وه بزانین که حکومه تی له و جۆره و حکومه تی سفره فراوانی به وجۆره ی ئیستا ناتوانێت حکومه تی سونه تی وحیزبی زیاتر ،حکومه تی خه ڵك نا بێت


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

 

 

Related Articles