مه کتبه بی سیاسی یه کێتی له به رامبه ر کێشه ی مه ڵبه ندی ده ره وه و کۆمیته کاندا بێده نگی هه ڵئه بژێرێت ...خدر زوحاك

یه کێك له و کێشه ناوخۆیانه ی ڕووبه ڕووی مه کته بی سیاسی یه کێتی نیشتمانی کوردستان بۆته وه له ئێستادا کێشه ی ڕێکخستنه کانی مه ڵبه ندی ده ره وه وهه ندێك له کۆمیته کانی سه ربه ومه ڵبه نده یه ،که هه تاکوئێستاش له گه ڵدابێت مه کته بی سیاسی هیچ جۆره هه ڵویستێکی نیه سه باره ت به و کێشانه ،ئه م بێده نگیه ی مه کته بی سیاسی وای کردووه کێشه کان تابێت به ره و خراپتر بڕۆن ،و چاره سه ریه کان بگه نه بن به ست ،هۆکاری ئه م کێشانه ش بۆ ئه و ده ست تێوه ردانه ئاشکرایه ی مه کته بی سیاسی ئه گه ڕێته وه له کاروباری ڕێکخستنه کانی ده ره وه ی ووڵات ،به تایبه ت له کاتی هه ڵبژاردنی کۆمیته کاندا که به ئاشکراو ڕوونی ئه م ده ست تێوه ردانه ئه بینرێت له دیاری کردن و دانانی ئه و که س و ده ستانه ی که له ڕێگه ی ته که تولاته وه دیاری کراون ،به بێ گوێدانه ئیراده ی ئه ندامان و لایه نگرانی یه کێتی له ناو ڕێکخستنه کاندا .

دیاری کردن و هه ندێك جار یاری کردن به ئه نجامی هه ڵبژاردنه کان به بڕووبیانووی بێ سه روبه ره وڤێڵ کردن و خۆڵ کردنه چاوی ئه ندامان ولایه نگرانی یه کێتی له دیاری کردنی ئه و که سانه دا کێشه کان به شێوازێکی خراپ ئاڵۆزئه کات ،په یوه ندیه کان له به ریه ك ئه ترازێن ،به تایبه ت ئه و ده سته گه ریه ئه گوازرێته وه ناو ڕێکخستنه کان و کتله و کتله کاریه که مه ڵبه ندو کۆمیته و ته نانه ت که رته کانیش ئه گرێته وه .

یه کێك له شانازیه کانی یه کێتی نیشتمانی کوردستان له ڕابردوودا ئه وپه یووه ندیه توندوتۆڵه فکریه بوو که له نێوان ئه ندام و لایه نگره کانی ئه و هێزه سیاسیه شۆڕش گێڕه دا هه بوو ،له ئێستادا به داخه وه ئه و په یوه ندیه له به رژه وه ندی و به رژه وه ندی پارێزی وکوتله و کوتله کاری زیاتر هیچی تر نیه ،و ئێستا یه کێتی نیشتمانی کوردستان له هێزێکی شۆڕشگێری تۆکمه وبووه ته کۆمپانیایه ك بۆ هه ندێ که سانی خاوه ن به رژه وه ندی که به هه موو شێوه یه ك ئه یانه وێت ناوه ندو ئۆرگانه کانی یه کێتی قۆرغ بکه ن و بۆ به رژه وه ندی تایبه تی خۆیان به کاری بێنن ،هه موو ئه و دامه زراندنانه به ناوی هه ڵبژاردنه وه و گوێنه دان به داواو پێشنیاره کانی ئه ندام ولایه نگره دڵسۆزه کانی یه کێتی جۆرێك له دابران و جیابوونه وه و وازهێنان، یان چوونه ناو حیزب و لایه نه کانی تری کوردستان به تایبه ت گۆران ،وای لێ هاتووه که تادێت رێکخستنه کانی یه کێتی لاواز ئه بن و هاوسه نگی خۆێ ی له ده ست ئه دات ،به جۆرێك ئه گه ر بێ ده نگی مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی یه کێتی نیشتمانی به رده وام بێت له سه ر ئه و ته که تول و ده سته گه ریه ی ناو یه کێتی به رده وام بن و یه کێتی ناویه کێتی نه پارێزن ئه وا یه کێتی به ره و ئاشبه تاڵ و له ت بوون وله به ریه ك ترازاندن ئه بات ،له ئێستادا ده رکه وتنی ئه وناڕه زایانه ی ئه ندامان و لایه نگرانی ناوڕێکخستنه کانی مه ڵبه ندی ده ره وه هه روا به سانای کپ نابێته وه و هیچ یه کێك له ناڕازی بووان ئاماده نین له سه ر داواکاری و پێشنیاره کانیان سازش بکه ن هه رچه نده هیچ که سێك له براگه وره کانی ناومه کته بی سیاسی خۆی لێ ناکه ن به خاوه ن و به چاوێکی که مه وه ئه ڕواننه ئه و داواکاری و سه رنج و بۆچوونانه ،ئه م هه ڵوێسته ی مه کته بی سیاسی یه کێتی له ئێستادا مێژووی ئه و کاتی به رله دروست بوونی بزووتنه وه ی گۆڕانم بیر ئه هێنێته وه ،به هه مان شێوه مه کته بی سیاسی هه مان هه لوێستی بێده نگی و خۆلادانی له به رامبه ر کێشه و ململانێ و داواکاری و پێشنیاره کان نیشان دا تا کارگه یشته ئه و جیابوونه وه یه که یه کێتی نیشتمانی کوردستانی کرد به دووله ته وه .

له ئێستادا ئه گه رمه کته بی سیاسی ڕۆڵی خۆی نه بینێت و به زووترین کات کار بۆ چاره سه رکردنی کێشه کان نه کات ئه وا بزووتنه وه یه کی تری گۆران له هه ناوی یه کێتی دا ژانی گرتووه و واخه ریکه له دایك ئه بێت ، ئه وه ی ماوه بۆ کاتی له دایك بوونه که ی کات و شوێنه که یه و به بێ دوودڵیه وه ئه و له دایك بوونه ته نها له ده ره وه ناوه ستێ به ڵکو کوردستانیش ئه گرێته وه ،بۆیه باچیتر خۆمان و به رامبه ره که مان هه ڵنه خه ڵه تێنین به ناوی چاك سازی و گۆرانکاری و کۆنگره وه ئێستاکاتیه تی بۆ چاك سازی و ئاشتبوونه وه ی کشتی و ڕێك خستنه وه ی ناوماڵی یه کێتی ،پاراستن و پته وکردنه وه ی یه کێتی ناویه کێتی له ئه ستۆی هه موانه

 

Related Articles