کۆمیته ی ئه ڵمانیای یه کێتی نیشتمانی کوردستان کڵاو ده خاته سه ر ڕێکخستنه کانی و خۆڵیش ئه کاته چاوی خه ڵکه وه. خدرزوحاك

 

 

 

یه کێتی نیشتمانی کوردستان وه ك حیزبێکی سۆشیال دیموکرات ئه بوو به شێوازێکی سۆشیال دیموکراتانه کاری کردبا وبه شێوازێکی مۆدێرنانه تر و ئه کادیمیانه تر خۆی ئاماده کردبا بۆ کۆنگره ی چواره م ،که زۆر دڵنیانین ئایه ئه م کۆنگره ئه به سترێت یان نا ،گرنگ ئه وه نیه یه کێتی نیشتمانی کوردستان کۆنگره ئه به ستێت ،گرنگ ئه وه یه یه کێتی نیشتمانی کوردستان چۆن کۆنگره یه ك ئه به ستێت وبه چ شێوازێك پرۆژه بۆ کۆنگره ی چواره می یه کێتی ئاماده ئه کرێت ؟ ئایه ئه م پرۆژانه ی که گه ڵاڵه کراون و پێشکه ش به کۆنگره ئه کرێن کام لایه نی چاك سازی و پاك سازی ئه گرێته وه ؟
ئێمه ی ئه ندامان و لایه نگرانی یه کێتی چۆن یه کێتیه کمان قبوڵه ؟و یه کێتی چۆن له ئێمه ئه ڕوانێت ؟ئایه به هه مان پێوانه ی به رپرسه کانی ده ره وه ی ڕێکخستنه کانی یه کێتی نیشتمانی کوردستان ئه پێورێین ؟ یان به وپێوه ره ی که به شێك له براگه وره کان دایان مه زراندووه بۆ دانانی عه یاری یه کێتی بوون پێوانه کردنی ؟
ئیمه و مانان چۆن چۆنی پڕۆژه و تێڕوانینه کانمان ئاراسته ی کۆنگره بکه ین و کێ به رپرسی و گره نتی ئه وه مان پێ ئه دات که ئه م پرۆژانه زینده به چاڵ ناکرێن ؟ یان له و لا به ناوی چه ند براگه وره یه ك ناو نانرێن؟ ،له ئێستادا هه موو شتێك ئه کرێت ڕووبدات به تایبه ت له بوونی که سانێکی زۆری کوردی نه زان ونه خوێنده وار له ناو ئۆرگانه کانی یه کێتی دا ،ئه کرێت ڕه چاوی کاری له م جۆره ش بین ،به ڵام ئه بێت ئێمه ی ئه ندام و لایه نگرانی یه کێتی که که س حیسابمان بۆ ناکات و له کوله که ی هیچ عه تارێك دا باسمان ناکه ن چۆن چۆنی هه وڵه کانی خۆمان چڕ بکه ینه وه ؟،وه ك پێده چێت یه کێتی و ئۆرگانه کانی به پێ ی بیروبۆچوون و تێڕوانینی که سیانه ی به رپرسه کاندا هه ڵسوکه وت له گه ڵ گۆرانکاری و پرسه گرنگه کان و کێشه و ململانێکانی ناو یه کێتی ئه که ن وده سته وده سته گه رای سه رکردایه تی سیاسی یه کێتی له هه موو ئۆرگانه کاندا ڕه نگیان داوه ته وه وهه موو ئه وکه سانه ی که بێ پشت وپه نای براگه وره کانی ناوئه وسه رکردایه تیه سیاسیه ن ، کورد گووتنه ی هه ربیخولێنه وه ،
به کوردی و به کورتی ئه گه ر سوێند خۆرو پیاوی یه کێك له وبراگه وره سه رسپی وریش سپیانه ی ناو سه رکردایه تی یه کێتی نه بیت ،حاڵت حه لوه لایه تی و که س نه ك گوێت لێناگرێت هه ر حسابی پوش برنجێکت بۆناکات.
له و کاته دا هه قی خۆیه تی بپرسین و بزانین سۆشیال دیموکرات بوونی یه کێتی له کوێ دایه ؟ پێناسه ی سۆسیال دیموکرات بوون لای یه کێتی و ئه ندامه ده ست ڕۆیشتووه کانی یه کێتی له ده ره وه و ناوه وه چی یه ؟ تۆ بڵێت ئه وانه ی به ته له فۆن و دۆست وناسیاوی لیژنه پێك دێنن و ناوی لێ ئه نێن ،چۆن چۆنی له و یه کێتی و سۆسیال دیموکراتی بوونه ی تێگه یشتبن ؟
ئه و پرسیارانه و سه دان پرسیاری تر له هه ناوماندا په نگیان خواردۆته وه که نازانین به چ کلۆجێك و چۆن جۆنی وه ڵامی ئه وپرسیارانه وه ربگرین و ڕووی ده مان بکه ینه کێ ی و له کوێ و که ی ؟
له و کاته ی ئێمه له ووڵاتی کارل مارکس و رۆزا لۆکسه مبورگی باس له و حیزبه ئه که ین که به ناو سۆسیال دیموکراته ،له هه مان کاتدا بۆ دامه زراندن و ده ست نیشان کردنی لیژنه ی ئه نجومه نی کۆمیته ،له ئاماده کردنی پرۆژه بۆ کۆنگره ی چواره می یه کێتی نیشتمانی کوردستان ،ئه و کۆمیته یه به بێ گوێدان و گه رانه وه بۆ ئه ندامان و دۆست و لایه ن گرانی یه کێتی له سنووری که رته کان له ده ست نیشان کردن و چڕوپڕگفتووگۆکردن له سه ر کێشه هه نووکه یه کانی ناویه کێتی نیشتمانی کوردستان وگه ڵاڵه کردنی سه رنج و بۆچوونه کانی ئه ندامانی ناوڕێکخستنه کان بۆ کۆنگره ی چواره می یه کێتی وبه بێ گوێدانه هیچ یه ك له یاسابنچینه ییانه ی که ڕێکخستن و یه کێتی و ئۆرگانه کانی له سه ردامه زراون له ناو په یره وپرۆگرامی یه کێتی دا ،کۆمیته بڕیاره عه نته ریه که ی خۆی ئه دات و ئه ندامه کانی ناو ڕێکخستنه کانی یه کێتی نه ك هه ڵده په سێرێت به ڵکو پشت گوێیان ئه خات و سڕیان ئه کات ،وه ك ئه وه وایه که یه کێتی نیشتمانی کوردستان له و ووڵاته ی ئه ڵمانیادا ته نها پێك هاتووه له کۆمیته و هیچی تر ،ئه و بڕیاره تاك ڕه ویانه ی کۆمیته و بڕیاربه ده سته کانی کۆمیته کڵاو خستنه سه ر ڕێکخستنه کانی یه کێتیه له سنوره که دا و خۆڵ کردنه چاوی ئه ندام ولایه نگرانی یه کێتیه له ناوخۆو ده ره وه دا ،به تایبه ت له و کاته ی ئه و بڕیاره قه ره قوشیانه ی کۆمیته و به شێك له ئۆرگانه کانی یه کێتی له ده ره وه ی ووڵات ئه و ئیمپراتۆره عه نته رانه ئاشکرائه کات که چۆن چۆنی وبه ناوی کێ ی وکێ پله کانی ناو ئۆرگانه کانی یه کێتی کونترۆڵ ئه که ن و به که یفی خۆیان موزایه ده به یه کێتی و ڕێکخستنه کانی یه کێتی و تێکۆشه رانی یه کێتی ئه که ن ،هه ربۆیه ئه گه ر له داهاتوودا بزووتنه وه یه کی تر له هه ناوی یه کێتی دا له دایك بوو بۆ گۆرانی ئه قڵیه تی به شێك له سه رگه وره کان و ئیمپراتۆره کانی ناو ئۆرگانه کانی یه کێتی ،ئه وا به هیچ کلۆجێك خیانه ت نیه و سه نگه رگرتن نیه له یه کێتی و مێژووه دێرینه که ی، به پێچه وانه وه ئه بێت هه موو تێکۆشه ره کانی ناویه کێتی ئه مه بزانن که به شێك له و ئه قڵیه ته ی یه کێتی به زۆری زۆرداری قۆڕغ کردووه و به که یفی خۆی به چکه ئیمپراتۆری تێدا جێگرئه کات،ئه و ئه قڵیه ته به رپرسه له هه موو کاردانه وه یه ك ، باشتر وایه ئه و سه رگه وره و ده سته باڵایه جارێکی تر ئاوڕ له مێژووی خۆیان و یه کێتی بده نه وه و چی تر ڕیکخستنه کانی ده ره وه ی یه کێتی به ده ردی کۆمیته ی رێکخستنی به ریتانیای نه به ن ، ئه گه ر نا ئه وا ئه وان به رپرسن له و له ت بوونه ی ڕێکخستنه کان و جیابوونه وه ی به شێکی زۆری ئه نداو کادیری ناوڕێکخستنه کان له و کۆمیته یه ی ئه مڕۆ که به زۆری زۆرداری بڕیاره کانی خۆی ئه سه پێنێ و کڵاو ئه خاته سه رمان،با ناچارمان نه که ن له به رامبه ر پارێزگاری کردنی بیروبۆچونه کانمان و ئازادی بیروڕاکانمان په نابۆ شه یتان به رین

 

 

 

 

Related Articles