ئاشبه تاڵی ڕووح... شعری خدرزوحاك

 بۆکوێم ئه به ن؟
به سه ر ته رمی کامه شه وی پڕحه سره تا !
ڕام ئه کێشن؟
له هه ناوی کامه ده ریای ژه هران خواردوو؟
ئه م خنکێنن!
له کام دۆزه خی پڕپشکۆ
ئه م سوتێنن
بۆکوێم ئه به ن ؟
له کام جه نگه ڵستانی یاساتانا ؟
زمانم ئه بڕن
ده مم ئه درون
چاوه کانم ،
پڕخۆڵ ئه که ن
له کام هه ڵدێر ؟
بۆکام توله ڕێ ی باریك
وه ك بڕیارتان
ڕووه و نه مان
له گه ڵ ته رمی ،هه زاراندا
ئاشبه تاڵی رووحم ،ئه ده ن
بۆ کوێم ئه به ن ؟
ساڵانێکه و
هه رچی ڕێگای شه خته به نده
هه رچواردیواری دڕکاوی
هه موو ژوروقوژبنێکم
زامی گه وره ی دوێنێ یه و
پێکه خوێنی ئه مڕۆتانه
عه یامێکه
گوڵ چاوه ڕوانی به هارو
نێرگز،له جێ ژوانی خوێنه
ووتیان سبه ی
نادووسبه ی
مانگێکی تر
ساڵێك و دوان و
سه دان  ساڵ
نه ورۆزبۆ جێ ژوانی نێرگز
به ڕێوه یه
عه یامێکه و
ئه و په یمانه هه رگووته یه
هه موو ساڵێ که نه ورۆزهات
له بری مژده
دایه پیره ی کوردستانم
بسك سپی
ده ست و په نجه ی خوێن به ندانی
ئه و زه مه نه وه یشوومه یه
جل وبه رگی قه ترانی ڕه ش
ڕه ش وه ك ڕوویان
وه ك بێ شه رمی و ئابڕوویان
له بری نێرگز
له بری به هار
ڕه شبه ڵه کی خوێن و شینه
سه دان ساڵه ،ئه م ووڵاته م
بێ به هارو پێکه نینه
بۆ کوێم ئه به ن ؟
به سه ر کام سنوری ذرکاوی دا
له کام شه قامی به سته ڵه ك
بۆ کام کۆشکی ئێسك و پروسك
ڕام ئه کێشن
له به رده می کام سوڵتاندا
دانه وین و
سوجده ی شه رمه زاریتان برد
سه ری کێتان کرده دیاری
تائه م جاره ش وه کو جاران
سوڵتانی براگه وره
ببێته وه ،
به براگه وره و که سو کارتان ..

Related Articles