چاك سازی سیاسیانه یان پیرۆزکردنی که سایه تیه کان ... خدر زوحاك

یه کێك له کێشه دیاره کانی کۆمه ڵگای کوردی کێشه ی پیرۆزکردنی مرۆڤه کانه به تایبه ت سه رکرده و شێخ و ئاغاو به گله روهتد که دیاره ئه و کێشه یه به شێکه له عه قڵیه تی شوانکاره ی و خێڵه کیانه ی کۆمه ڵگاو تاکی کورد، که تائێستا نه توانراوه خۆی له و جۆره عه قڵیه ت و تێڕوانینه ڕزگاربکات، به جۆرێك کاریگه ری کردۆته سه ر تاکی کورد که واناتوانێت بێ ئه و پیرۆزکردنه حیزبایه تی یان سیاسه ت وته نانه ت ژیانی نێوخێڵ و عه شره ته که شی به سه رببات .

له ئێستادا سه رکرده کانی کورد واپێناسه ئه کرێن که وا، ئه وانن هه مووپیرۆزیه کان و ئه بێت هه موو تاکێکی کورد خۆی به قه رزاری ئه و سه رکرده کوردانه بزانێت و باس لێوه کردنیان هێڵی سووره و به شێکه له و حه رامه ی که نزیکه پیاوان ته ڵاقیان پێ ی بکه وێت، هه رئه و تێڕوانینه شوانکاره ی یه خێڵه کیانه یه وای کردووه ئه بێت بۆ چاك سازی و پاك سازی نێو حیزبه کانیش له و په ڕی راسته وه تائه و په ڕی چه پ، پیاوێکی ناودار یان تفه نگ چیه ك و پیاوکوژێکی باش سه رکردایه تی بکات، گرنگ نیه ئه و پیاوه یان ئه و سه رکرده یه چی ئه زانێت و چی پێیه، تاچه ند له گه ڵ ئه و گۆران کاری و چاك سازیه یه دایه، گرنگ ئه وه یه که ئه و ناسنامه یه ئه توانێت جه ماوه ر له خۆی کۆبکاته وه وژماره ی ئه ندامان و لایه نگران زیاد بکات، به جۆرێك له و کۆمه ڵگای کورده واریه دا به ده یان پیاوی زاناو داناو به توانامان هه یه له هه موو ڕووه کانه وه چ له بواری زانستی سیاسی یان فه لسه فی یان ئابوری و کۆمه ڵایه تی هتد له گه ڵ ئه مه شدا ئه بێت له دیوه خانی پیاو ماقوولان و سه رکرده تفه نگ له شان و شێخ و ئاغاو به گله ره کاندا چای بگێڕیت و گوێ بگرێت، یان له دوای ئه وسه ره ك خێڵانه وه بڕۆن که له ئێستادا سیاسی و ده مراستی کوردن، بێگومانیش له کۆنیش دا هه ربه م شێوه یه بووه هه رئه مه شه وای کردووه که کورد نه بێته خاوه نی ناسنامه ی نه ته وه ی خۆی، به تایبه ت ئه و سه رکرده کوردانه هه رکات کارگه یشتبێته ئه وه ی هه ڕه شه ی کورسی و ده سه ڵاته ناوچه ی یه که یان لێ ئه کرێت ئه وا نه ته وه یان کردووه به قوربانی ئه و کورسی و ده سه ڵاته .

زۆر جاران که جیابوونه وه و له به ریه ك ترازاندن له نێو حیزبه کاندا ڕوویداوه ئه وابه بێ سێ و دوو به سه رکردایه تی پیاوێکی به ناوبانگی و سه ره ك خێڵێك یان پیاوێکی تفه نگ چی و پیاوکوژ بووه، هیچ کات ڕۆشنبیری کورد نه یتوانیوه ئه و ڕۆڵه بگێڕێت ئه مه ش به شێك بووه له ره وشی سیاسی هه رله به رئه وه شه که له لای کورد سیاسه ت هونه ری ئه کرێ ببێت بووه یان به عه ره بیه که ی السیاسه فن المکن پێناسه کراوه یان واباس کراوه، چونکه سیاسه ت له دیوه خانه کان دا داڕێژراوه، چ له کۆن و چ له ئێستادا .

له و کاته ی که نه وشیروان مسته فا له یه کێتی جیابۆوه که دیاره یه کێك له هۆکاره کانی سه رکه وتنی نه وشیروان توندڕه وی و پیاوکوژیه که ی بوو نه ك زانست و تێڕوانینه سیاسی و فه لسه فیه کانی بۆ داهاتووی نه ته وه ی کورد، هه رئه مه ش وای کرد له ماوه یه کی که مدا نه وشیروان و ره وته که ی که خودی کاکه نه وه ش نازانێ چ جۆره تێڕوانینێکی هه یه ئاوابه م شێوه یه پێش بکه وێت، کارگه یشته ئه وه ی که مه لا کرێکارێکی تیرۆریست و تاوان باربه خوێنی شه هیدانی خێڵی حمه، بانگه واز بۆ لیسته که ی نه وشیروان بکات و بڵێت من تا هه شت ساڵی تریش ده نگ ئه ده م به گۆڕان، که دیاره ئه و بانگه وازه ی مه لاکرێکار له به ر ئه و ئیسلامیانه بوو که له ئێستادا له ناوگۆراندا بوونه کاربه ده ست و ریش سپی گۆڕین و به دل کردنه که ی کاکه نه وه .

به بڕوای من زوو گه شه سه ندنی ره وته جیابۆوه که ی نه وشیروان په یوه ندی هه بوو به و پیرۆزکردنه وه که وا له عه قڵیه تی تاکی کورددا هه یه، به هه مان شێوه ش حیزبه کانی تری ساحه ی سیاسی، له ئێستادا باشتر ئه و پیرۆزکردنه به دیارئه که وێت که کاتی هه ڵبژاردنی ئه نجومه نی پارێزگاکان و په رله مانی عراقه .

باشتر وایه له ئێستادا باس له و چاك سازی و پاك سازیه بکه ین که هه ریه ك له ئێمه ئه مانه وێت بیکه ین له نێو ده زگاکانی حیز ب و دواتریش ده زگا کانی حکومه ت، ئایه ئێمه ش به هه مان شێوه پێویستمان به یه کێك له و سه رۆك خێڵانه یان تفه نگ چی و پیاوکوژ و پیاوه پیرۆزانه هه یه تا بیان که ین به باوك و براو ڕێبه رو سه رکرده مان و خه ونه کانی خۆمانیان بخه ینه ژێر پێ یان یان ئێمه خۆمان ئه و ئاماده یه مان تێدایه ئه و چاك سازیه بکه ین و به بێ ئه وه ی که س پیرۆزبکه ین تاڕاده ی په رستن .

ئه گه ر ئێمه نیازمانه به راستی چاك سازی نێو حیزبێك بکه ین که به خوێنی خۆمان دروستمان کردووه و گه شه مان پێی داوه و له ئێستادا له لایه ن چه ندکه سێکه وه ئه و حیزبه کراوه ته کۆمپانیایه کی په یداکردنی دۆلاروده زگایه کی چاوزه ق کردنه وه و هه ڕه شه و ده رکردن و چه ندئاغائاساو به گزاده و کوێخایه ك به ڕێوه ی ئه به ن و له سه ر دابه شکردن و گیرفان پڕکردن و به هێزکردنی ده سه ڵاتی زیاتر به شه ڕدێن و ئه یانه وێت ئێمه ش لایه نگیریان بکه ین و ببینه پیاویان، وه ك یاساوڵه کانی به رده م ماڵه کانیان چڵکاو به رماوه ی داوه ت و خوانه کانیان بخۆین و ده ستی نزاو پارانه وه به رزبکه ینه وه بۆ خواوه ند و دوعای خێر و به زیادبوونیان بۆ بکه ین، ئه واباشتروایه له مرۆڤ بوونی خۆمان پاش گه زبینه وه، وه ك زنجیره دراماکۆریه کان پێویسته بڕیاری شۆڕش کردنی کۆیله بوونمان بده ین و چیتر ئه و یاساوڵ بوون و پیرۆزکردنه ی خانه دانه کان و به گزاده و ئاغاکانمان قبوڵ نه که ین، به پێچه وانه وه له ئێستادا کاتی ئه وه هاتووه که بڵێین، ئه و مێژووه ڕه شه ی جاشایه تی و پاشایه تی سه دانی وه ك قاسم ئاغای کۆیه که به رپرسیاریه تی ئه نفال و جینۆسایدی کوردیان له ئه ستۆدایه و زۆرێك له و پیاوه پیرۆزانه یان خۆیان یان کۆیله کانیان ده ستیان سوره به خوێنی ئه و نه ته وه یه و هه رئه وانیش پیرۆزو خاوه نی هه موو پێناسه جوانه کانن، له ئێستادا کاتی ئه وه هاتووه ئه و مێژووه به دناوانه ی دوێنێ جارێکی تر بنوسینه وه و بیان گێڕینه وه تاله و ڕێگایه وه هه موو تاوان باره کورده جاش و خۆفرۆشه کانی نێو خۆ، به سزای گه ڵ بگه یه نین، کاتی ئه وه هاتووه پیرۆزکردنی سه رکرده و تفه نگ چی و پیاوکوژه کان بوه ستێنین، هیچ یه ك له حیزب و سه رکرده پیاوه قاره مانه کان پیرۆز نین به پێچه وانه وه ئه وانه پیرۆزن که له پێناوی ئازادی دا دڵسۆزانه خوێنی خۆیان کرده دیاری و شاباشی سه رکه وتن، ئه وانه ی هه موو ته مه نیان تێکۆشان به بێ پاداشت بۆ نه ته وه که یان، نه ك ئه وانه ی له ڕۆژی له دایك بوونی منداڵه کانیان یان ژن هێنانی کورو به شوودانی کچه کانیان و ژن هێنانی دووه م و سێ هه می خۆیاندا به ملیۆنان په خشان و ته خشان ئه که ن، له و کاته ی به هه زاران هه زار مرۆڤی کورد خاوه نی که مترین ماڤ و ڕێزی ئینسانی بوونیان نین .

که واته له وکاته ی باسی چاك سازی نێو حیزبه که مان ئه که ین ئه بێت ئه و راستی یه باش بزانین که ناکرێت ئیراده ی ئێمه له ژێر ده ستی ئه و براگه وره به گزاده و خانه دانانه دابێت که خۆیان به شێکن له و به رپرسیاریه تی گه نده ڵی و دزیکردنه، ئه بێت ئه وه ش بزانین وه ك جۆن به شێك له دزو گه نده ڵه کان، نمونه یان کۆنه پارێزگاره که ی سلێمانی کاك دانا له گه ڵ ڕه وتی سیاسیانه ی کاکه نه وه بوو، زۆرێکی تریش له و گه نده ڵ و دزانه ی کۆنی یه کێتی که که س باسی دزی کردن و گه نده ڵیه کانیان ناکات، هه رئاواش بۆ جاری دووه م و سی هه م به شێك له و دزو گه نده ڵانه ئه یانه وێت له گه ڵ ئه و ڕه وته دابڕۆن تابتوانن باشتر و چاکتر بره و به گه نده ڵی کردن و دزی یه کانیان بده ن نه ك به نیازی چاك سازی و پاك سازی، به تایبه ت له و کاته ی ئێمه ئه مانه وێت ئه و دزانه به ده رنێین که وا یه کێتیان کردۆته کۆمپانیای په یداکردنی دۆلار .

Related Articles