ڤـــایــرۆســی داگـــیــــرکـــەرانــی کـــوردســتــــان . . ؟ . . کەمال نەجمەدین

ماوەێکی زۆرە بۆ وشەێک ئەگەڕام، کە بتوانێت ناخی کەسایەتی کورد بە گشتی تێبگات بۆ داگیرکردنی خاکەکەیان . ئەوەی لەم سەردەمەدا زۆر ناسراوە وشەی ڤایرۆسەکە لە زۆر بواری تەکنەلۆژیای زانیاری دا بەکار دێت، لە تەندرووستیدا بڵاوبوونەوەی ئەبێتە زۆر نەخۆشی و میکرۆبانێکن کە هەر زۆر زوو کەشە ئەکات و بڵاو ئەبێتەوە وزۆر کات کارەسات و نەهامەتی ئەنێتەوە.

ئەوەی کەسایەتی کوردی تێشکاندووە و سەری لێشێواندوە ڤایرۆسێکە کە باوەڕی پێیەتی وەکوو هاووڵاتێکی داگیرکەران و لە (وشەکانی عێراقی و تورکی و ئێرانی و سووری و ئازادی و یەکسانی و مافی مرۆڤ و یاسای نێونەتەوەیی و دەستوور وڵات و لە هەموو خراپتر وشەکانی ئۆتۆنۆمی یا حوکمی زاتی و خودموختاری و خۆگەردانی و فیدراڵیە) خۆی ئەدۆزێتەوە، بە هەڵپەراندنیان بە هەڵپەڕکێ و دەهۆڵ و زۆرناوە وە بەردەوام مژدە یان بە کورد داوە . . کە مێژووێکی یەکجار ناشیرینی هێناوەتە ناو کولتووری کوردەوە.

زۆر کات بیرئەکەمەوە زۆر جار شێرپەنجە ئەگەر ڤایرۆسی کورد بێت، ئەبێت کام لەو شێرپەنجانە بێت کە هێشتا دەرمانی نەدۆزراوەتەوە. . وکورد بەردەوام بە ئازارەکانیەوە ئەناڵـــێــنــێــت ؟

ئەوەی ڕوونە داگیرەکەر بەردەوام بە شوێن دوو کەرەسەی تایبەت ئەگەڕێت لە ناو کوردا و بە ئاسانی دەستیان کەوتووە و ئەکەوێت .

یەکەمیان: گروپێکی خۆفرۆش و ناپاک و مەسلەحەت چی بۆ گرتنە دەستی دەسەڵاتی ناوچەکەیان و دووبەرەکی نێوان کۆمەڵگاکەیان.

دووەمیان : کورد بەرەوە دواوە بڕوات لە کاروانی زانست و گەشە سەندن نەتەوەیی لە هەموو بوارەکانی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازی . .

 

وابزانم زۆر ڕوونە بۆ هەموو لاێکمان کە چۆن لایەنەکانمان بەروە پیری داگیرکەران ئەڕۆن بە زمانی شیرین و چەربیانەوە . . کە ڤایرۆسی نەوت لەم سەردەمەدا دراوە لە کورد و بەردەوام لەلایان تورکیا و ئێران و عێراقەوە یاری پێئەکەن. و توانیویانە نەتەوەکەمان زۆر زوو دوورکەنەوە لە ژیانی ستراتیژی خۆی واتە کشت وکاڵ و ئەژەڵداری و خۆشەویستی و زیندووکردنەوەی خاک ە بەرهەمهێنەری ناوخۆیی.

وابزانم نەتەوەکەمان ئەبێت زانستی سیاسی و نەتەوەیی خۆی بەرز ڕاگرێت و زانستیانە و بە هەستی نەتەوەیی و سەردەمیانە لەگەڵ کات و زەمانی ئێستا کلتوری بەرزو و پاکی و ئابووری بەرهەم‌هێنەر و گەرانەوە بۆ لادێکان و فەرهەنگ و سیاسەتی بەرهەمهێنەری هەموو چەمکەکانی ژیان و لە ڕووی کشت وکاڵی و ئاژەڵداری و ئاوەدانیەوە دەست پێبکات.

لە ڕووی سیاسیەوە ئەو دووبەرەکیە ئێستا لە ناو کوردا هەیە میژوومان بە خۆیەوە نەی بینیوە. پێویستە لێپرسراویانە هەنگاو بنێن بۆ کێشەکان بە دڵێکی کوردایەتی و نەتەوایەتی بە پلانی درێژخایانەوە بۆ چارەسەرکردنیان.

ئەگەر پەرلەمان و حکومەتی هەرێم ئەوەندە گرنگ نین باشتر وایە سەرۆکایەتی هەرێم هەڵبژاردن نەکات . . و مافەکانی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی کورد نەخاتە ژێر پرسیار کە بە خوێنی هەزاران شەهیدەوە هاتوونەتە کایەوە و گاڵتە بە هەست و مافەکانی هاووڵاتیان نەکەن. ئەمانە هەمووی ئەو ڤایرۆسانەن لە ناو کوردا کە ئازاریان ئەداتو بێ دەرمان ماونەتەوە . . و پێوەی ئەناڵێنێت،  کە پێویستە دژە ڤایرۆز تایبەت بە خۆی بدۆزرێتەوە و هەنگاو بۆ کەمکردنەوەی و لەناوبردنی بدرێت کە تەنیا چارەسەری هەستی نەتەوەیی و کوردایەتی و لێپرسراویەتیە. 

Related Articles