ئازادی و ماڤ ،به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگا به شی یه که م ... خدرزوحاك

قسه و باسی زۆر له سه ر ئازادی و ماڤه ئازادیه کانی تاك هه یه به تایبه ت له کۆمه ڵگای کوردی دا ،به جۆرێك هیچ که سێك نیه سه رنج و بۆ چوونی نه بێت سه باره ت به ماڤ و ئازادی یان ئازادی و ماڤ و کۆمه ڵگای مه ده نی یان به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگا .هه ریه که و له ڕوانگه ی خۆی و تێڕوانینه فکری و ئایدۆلۆژیه کانی خۆی ئه ڕوانێته ئه و چه مکانه ،دیاره ئه مه ش کارێکی ئاسایه و به شێکه له و بابه ته ی من ئه مه وێت باسی لێوه بکه م .ئه م تێڕوانینه خۆی له خۆیدا ئازادی و ماڤه یان ئه وه سه ره تای به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگایه ،ئه گه ر تاك خۆی خاوه نی خۆی بێت و له سه ره تادا خۆی ناسیبێت .

تاك سه رچاوه ی ئیراده و داهێنانه له کۆمه ڵگادا ،ئازادی و ماڤ به شێکه له داهێنانی تاك به و جۆره ی تێڕوانینی جیاوازو فکر،وای کردووه ده ربڕینه دژ به یه که کان سه رهه ڵبده ن ،ئه م سه رهه ڵدانه ش به شێکه له به رهه می هزری مرۆڤ و گه شه سه ندنی و به ره و پێش بردنی ،قۆناغ به قۆناغ و به پێ ی په یوه ندیه کان ئه و گۆرانکاریانه بوونه ته به شێك له و پێشکه وتنه کۆمه ڵایه تی یه و به شێك له سه روه ریه کانی مرۆڤ .

گرنگی دان به تاك له کۆمه ڵگادا مانای به ره و پێش بردن و فراون کردنی ئه و به ره و پێش بردنه ی فکری یه یه ،به پێچه وانه وه ش مانای له ناوبردن و خۆله بیرچوونه وه و دابران و سه رلێشێواوی کۆمه ڵایه تی یه ،که واته ئه بێت به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگاو مۆدێرن بوونی کۆمه ڵگاو به شارستانی ناساندنی کۆمه ڵگا ،هتد له ماڤه ئازادی یه کانی تاکه وه ده ست پێبکات ،ئه و ماڤه ئازادیانه ی که له کۆمه ڵگای کوردی دا خراوه ته پشت گوێ و به و چاوه وه سه یری تاك و ڕۆڵی تاك ناکرێت له کۆمه ڵگادا .

یه کێك له خه سڵه تی کۆمه ڵگا ته قلیدیه کان که م کردنه وه ی ماڤ و ئازادی و ڕۆڵی تاکه له کۆمه ڵگادا ،به شێوه یه ك ئه و ماڤ و ئازادی وڕؤڵه بۆ که سانێکی دیار دیاری کراوه و به شێوازێکی سه رسوڕیێنه رانه پیرۆزکراوه که هیچ کات کۆمه ڵگا ناتوانێت ئه و پیرۆزیه جارێکی تر وه ربگرێته وه یان که می بکاته وه ،پیرۆزیه ك تاراده ی په رستن ،که دیاره ئه م دیاردانه هۆکاری خۆیانیان هه یه و زۆر جاریش ئه م هۆکارانه نادرکێنرێن و ئه م دیوئه ودیوی پێ ئه کرێت ،ئه م خۆدزینه وه یه ش به شێکه له هۆکاره بنچینه یه کان و تێڕوانینه کۆمه ڵایه تیه ته قلیدیه کان ،به تایبه ت له و کاته ی به شێوه ی سوونه تی ئه و تێڕوانینانه دائه مه زرێن .

لێکدانه وه له باری کۆمه ڵناسی کۆمه ڵگایه ك واپێویست ده کات هه موو لایه نه کان بگرێته وه وشێوازێکی زانستیانه به خۆیه وه بگرێت تابتوانین ئه و هۆکارانه دیاری بکه ینه که چۆن و له چ ئاستێك کارده که ن له گۆڕینی هزری تاك و چ جۆره کاریگه ریه ك له سه رکۆمه ڵگا به جێ دێڵێت ،به تایبه ت له کۆمه ڵگایانه ی له شێوه ی کۆمه ڵگای کوردین ،که زیاتر له کۆمه ڵگایه کی شوانکاریه ده چێت تاکۆمه ڵگای مۆدێرن و مه ده نی .

لێره دا ئه کرێت زۆر لایه نی کۆمه ڵگای کوردی باس بکه ین ، له ڕوانگه ی هه ڵسه نگاندنمان بۆ تاکی کورد له ڕووی ماڤه ئازادی و ئه رکه کانیه وه ، له سه ر ڕۆڵ و کاریگه ری تاك و هزری تاك له گه شه سه ندن و داهێناندا چ داهێنانی فکری یان زانستی وه یان کۆمه ڵایه تی و ئابووری هتد

له باس کردنی تاکی کوردوکاریگه ری له سه رکۆمه ڵگای کورد ،یان له باس کردنی ماڤ و ئازادی تاك له کۆمه ڵگای کوردی دا ئه بێت سه ره تا بگه ڕێینه وه بۆ ئه و په روه رده خێزانیه ی که کورد وه ك بۆماوه مانه وه پاراستوویه تی و نه وه بۆ نه وه به بێ گۆرانکاری کردنێکی زۆر هێشتویه تیه وه و هه تائێستاش به وشێوازه په روه رده یه تاکی کورد گۆش ئه کات و ماڤه ئازادی و ئه رکه کانی دیار ئه کات له کۆمه ڵگای کوردی داو به پێ ی یاسا کۆمه ڵایه تیه کان ماڤ و ئازادی تاك و ڕۆڵی تاك له کۆمه ڵگای کوردی دا دیاری کراوه ،که ئه مه ش بووه ته به شێك له فه رهه نگ و که لتووری کۆمه ڵایه تی و یاساکۆمه ڵایه تیه کانی کۆمه ڵگای کوردی له سه رداڕژاوه ،

زۆرکه س لایان وایه که لتوور به شێکی پیرۆزه و ئه بێت وه ك تێکسته پیرۆزه کانی ئاین پارێزگاریان لێبکرێت و نابێت گۆرانکاریان به سه ردا بێت ،که دیاره ئه و به پیرۆز زانینه به شێکه له و هزره شوانکاره ی کۆمه ڵگای کورد ،به تایبه ت که لتوور به شێکه له و په یوه ندیه کۆمه ڵایه تی یه ی له نێوان تاکه کانی کۆمه ڵگایه كدا هه یه و به پێ ی به رهه م هێنان و وپه یوه ندیه کانی به رهه م هێنان ئه گۆڕێن ،هه ربه م شێوه یه شه قۆناغه کانی کۆمه ڵایه تی کۆمه ڵگایه ك دیاری ئه کرێت ،که واته به رهه م هێنان به شێکه له گرنگیه کانی ژیانی کۆمه ڵایه تی و هه ربه رهه م هێنانیشه هزر ئه گۆڕێت و به ره و پێشی ئه بات و داهێنان ئه کات وپه یوه ندی وفه رهه نگ و که لتوور ئه گۆڕێت ،

که واته له باس کردنی ماڤ و ئازادی تاك و به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگا ئه بێت سه ری زۆر له سه ردابه گرنگه کان هه ڵبده ینه وه ولێکدانه وه یان له باره وه بکه ین ،بزانین چ جۆرێکی ماڤ و ئازادی تاك ،له ئیستادا باسی لێوه ئه کرێت وچ جۆرێکی کۆمه ڵگای مه ده نی بوونی هه یه له و کۆمه ڵگا کوردی یه ی ئێمه داو به چ جۆرێك ئێمه ی کورد ئه توانین ئه وپه یوه ندیه کۆمه ڵایه تیانه بگۆڕین ؟وه یان چۆن چۆنی ئه توانین ماڤ وئازادیه کانی تاك به دیبهێنین ؟ یان چۆن چۆنی وائه که ین تاك خۆی خاوه نی ئه و ماڤ وئازادیانه بێت ؟ماڤو ئازادی چۆن ئه ناسین ؟ئایه تاك ته نها ماڤی هه یه یان ئه رکیش له به رامبه رماڤ دا بوونی هه یه ؟په روه رده ی خێزان و که لتوور چ جۆره کاریگه ریه کیان هه یه له سه ر دیاری کردنی ماڤ و ئازادی دا ؟ یه کسانی نێوان نێرو مێ چۆنه و جۆن ئه ڕوانینه ژن و ڕۆڵی ژن له کۆمه ڵگادا ؟ڕێکخراوه کانی به ناوکۆمه ڵگای مه ده نی یان ڕێکخراوه دیموکراتیه کان چ ڕۆڵێك له ئه و گۆرانکاریه کۆمه ڵایه تیانه دا ئه گێڕن ؟تاچه ند ئه کرێت ئه و رێکخراوه مه ده نی ،دیموکراتی ،پیشه ی ،هتد نوێنه ری کۆمه ڵگای کوردی و تاکی کورد بن ؟ئه م پرسیارانه وهه زاران پرسیاری تر له سه ر تووندووتیژی خێزانی و توندووتیژی کۆمه ڵایه تی و ئاینی ومه زهه بی نه ژادی و خێڵه کی و ناوچه ی وهتد چ کاریگه ریه ك له سه ر هزری تاکی کورد دائه نێت ،وه چۆن ئه کرێت ئه و تووندووتیژیه نه مێنێت و بن بڕبکرێت ؟ئاین چ به شێکی ئه و گۆرانکاری یه یه و چ جۆره ڕۆڵێك ئه بینێت له سه ر ماڤه ئازادی یه کانی تاك و چ جۆره ده ست تێوه ردانێك ئه کات ؟ ئایه به شێك له وهزره کۆمه ڵایه تیه په یوه ندی هه یه به ئاینه وه ؟ به تایبه ت ژنان .تووندووتیژی دژ به ژن ،وهۆکاره کانی ؟ ئاین چ جۆره ڕۆڵێك ئه گێڕێت له و تووندوتیژیه دا ؟ ئاین چۆن ئه ڕوانێته ژن ؟ئه م هۆکارانه و چه ندان هۆکاری تری کۆمه ڵایه تی و که لتووری ،

بۆ به دواداچوون له سه ربابه تێکی له وشێوه یه ولێکۆڵینه وه له بوارێکی ئاوادا ناکرێت له ووتارێك دا کۆتای بهێنرێت ،به ڵکو واپێویست ئه کات له زنجیره ووتارێك دا باس له و هه موو لایه ن و هۆکارانه بکرێت که وا ڕاسته وخۆ په یوه ندیان هه یه به ماڤ وئازادی تاك و به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگا ،هه رئه مه شه وام لێ ئه کات ئه م باسه له زنجیره ووتارێك دا پێشکه ش به ئیوه ی به رێزی بکه م .

Related Articles