ئازادی و ماڤ ،به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگا .. بەشی دووەم - خدر زوحاک

بۆ وه ڵام دانه وه ی ئه و پرسیارانه ی که خۆمان له خۆمانی ئه پرسین یان لێمان ئه پرسن وه یان له کاتی لێکۆڵینه وه و به دواداچووندا ده بن به به شێك له بابه ته که مان ،پێویستمان به وه ڵامدانه وه یه کی لۆگیکانه و پسپۆرانه یه نه ك خۆدزینه وه و هه ندێك جاریش خۆهه ڵخه ڵه تاندن ،به وه ی به شێك له و پرسیارانه بێ وه ڵامن یان ئه وه تا له به ر خاتری دڵی هه ندێك له تاکه کانی ئه و کۆمه ڵگایه ،ناکرێت وه ڵامیان بده ینه وه ،به ناوی جیاجیاو دروشمی جیاجیاوه ،که به داخه وه به شێك له و ناو،دروشمانه زاڵبووی نێوکۆمه ڵگای کوردی یه ،وبه شێکه له یاسا کۆمه ڵایه تی و خێڵه کیانه ی که کورد پابه ندی یه تی به ناوی فه رهه نگ و که لتووره وه .

به بڕوای من ئه گه ر بمانه وێت ڕاست گۆبین له گه ڵ خۆماندا و چاونه ترسانه گرفته کۆمه ڵایه تیه کانی ئه م کۆمه ڵگایه به ده ربخه ین ،ئه بێت هه موو هۆکاره کاریگه ره کان وه ك خۆی پێناسه بکه ین و خۆمان له هیچیان نه بووێرین ،ئه و کات ئه توانین چاره سه ری گرفته کان بده ینه ده سته وه و له سۆنگه ی ئه و تێڕوانینانه وه بناغه یه ك بۆ کۆمه ڵناسی یه کی زانستیانه دروست دوور له خۆدزینه وه و فێڵ کردن له خۆو پیاهه ڵدانی کۆمه ڵایه تی ،به تایبه ت به شێك له تاکه کانی کورد لایان وایه ،ئه م جۆره باسانه شان کورتی یه بۆ نه ته وه یه کی وه ك کورد ودژه به به رژه وه ندی یه نه ته وایه تیه کانمان ،دیاره به پێچه وانه وه خۆدزینه وه و فێڵ کردن له خۆو خه ڵك ،نه ك هه ردژه به رژه وه ندی نه ته وه یمانه به ڵکو به شێکه له خیانه تی نیشتمانی ،ئه کرێت له ئێستاوه وه ك خۆمان پێناسه ی خۆمان بکه ین و هیچی تر به خه وخه یاڵ شاخ وباڵ بۆ کۆمه ڵگاکه مان دروست نه که ین .

یه کێك له کێشه بنچینه یه کانی ئێمه ی تاکی کورد ،ئازادی و ماڤه ئازادیه کانه ،پێم وایه که م میلله ت هه یه له جیهاندا ئه وه نده ی کورد باسی ئازادی و ماڤه ئازادیه کانی کردبێت و بیکات ،ئه وه نده ی کورد قوربانی له پێناوی ئازادی و ماڤه کانی به خشیبێت ،له وه تای کورد هه یه له پێناو کوردبوونی دا ئه کوژرێت ، ڕاوه دووئه نرێت ،ئه کرێته زیندان ،له سێداره ئه درێت ،زینده به چاڵ ئه کرێت ، له سه ر خاکی خۆی ئه کرێته میوان و بێگانه و بێ ناسنامه ،به شێوه یه ك کورد له سه رئازادی و ژیانی ئازادانه ی و ماڤه کانی کوردبوونی ،جۆره ها چه کی کوشنده و پڕمه ترسی و جۆره ها سیاسه تی دڕندانه ی دوورله مرۆڤایه تی له دژی تاقی کراوه ته وه ،ئه م به کارهێنان و تاقی کردنه وانه چ له مێژووی کۆن یان مێژووی نوێ ی دا بووبێت ئامانجه کانی یه ك ئامانج و یه ك دوژمن بووه ،ئه ویش داگیرکه رانی کوردستان له تورک و فارس وعه ره ب .

له هه مان کاتدا به بێ سڵه مینه وه کورد به درێژای مێژوو له پێناو ئازادی و سه ربه خۆبوون و ماڤه کانی دا تێکۆشاوه ،هه ربۆ یه ئه بێت پێناسه ی ئازادی لای کورد یه كێك بێت له کاره هه ره سه ره کیه کان و وه ك کوردبوونی خۆی بیزانێت ،ئه بێت تاکی کورد بزانێت ئازادی و ماڤه ئازادیه کان چین و چۆن چۆنی پارێزگاریان لێبکات ، وه ڵامی هه موو ئه و پرسیارانه بداته وه که سه باره ت به ئازادی و ماڤی ئازادی رووبه ڕووی ئه بێته وه .

به داخه وه له گه ڵ ئه وه ی کورد نه ته وه یه کی ژێرده سته و مێژوویه کی دورودرێژی تێکۆشان و خه باتێکی خوێناوی هه یه وه ك نه ته وه یه کی چه وساوه له پێناوماڤی ئازادی کوردبوونی دا ،به ڵام پێناسه کردنی ئازادی له لای زۆرینه ی تاکی کورد ئه و پێناسه راسته قینه یه نیه ، له هه مان کاتدا ئه و تێڕوانینه ی تاکی کورد له ئازادی شایانی ئه و هه موو قوربانیه و خوێن ڕشتن و فیداکاریه نیه ،له کاتێکدا زۆرینه ی تاکی کورد به هزرێکی خێڵه کیانه و شوانکاره یانه ئه ڕوانێته ئازادی و ماڤه ئازادیه کان ،ئازادی وه ك ده سه ڵاتێك و سه رده ستی به کاردێنێت بۆ ده رخستن و باڵاده ست بوونی خود ،نه ك وه ك ماڤێکی ئاسای مرۆڤ بوون ،به وه ی مرۆڤ به ئازادانه له دایك بووه و ئه بێت ئازادانه بژیت و بیربکاته وه و بڕیاربدات و کاربکات و هه ڵبژێرێت وهتد

لێره دا ئه بێت سه ره تا تاکی کورد ڤێربکرێت ئازادی چی یه و مانای چی یه ؟وچۆن به ده ست دێت ؟ چۆن پارێزگاری لێ ئه کرێت ؟ئایه ئازادی ته نها ماڤه یان ئه رکیشه ؟

ئازادی و ماڤ و ئه رك؟

ئازادی ئه و چه مکه یه که له به رامبه رچه وسانه وه ونابه رابه ریدا دێته کایه وه وده بێته درووشم وله پێناوی به دیهاتنی دا ئازادیخوازان فکری تایبه ت به خۆیان به رهه م دێنن که دیاره ئه م فکره به رهه می هه وڵ وتێکۆشانی مرۆڤه بۆ گه یشتن به ئامانجێك که ئه ویش به بدیهێنانی ئازادیه واتا به دیهێنانی ماڤه کانی تاك و پێناسه کردنیان و دیاری کردنی ئه رکه کانی تاك له کۆمه ڵگایه کدا بۆ له ناوبردنی چه وسانه وه ونایه کسانی تاکه کانی کۆمه ڵگایه ك .به ده ست هێنانی ئه وماڤانه ئه گه رپه یوه ندیان به نه ته وه یه کی دیاری کراو هه بێت له کاتێکدا ئه و نه ته وه یه له ماڤی نه ته وه بوونیان بێ به ش ده کرێن که تایبه ته به نه ته وه که وه ك فه رمان ڕه وای وسه ربه خۆی خاك وزمان ومێژوو وکلتوورو هتد.به هه مان شێوه ش ماڤه ئازادیه کانی که مینه کان له رووی ئاینی وکلتوری ومه زهه بی وهتد وه یان ماڤه کانی چینێك وتوێژێکی کۆمه ڵایه تی له به رامبه ر چینێکی تردا به وه ی ماڤی تاکه کانی ئه وچینه وتوێژه ی کۆمه ڵگا له لایه ن چینێکی سه رده ست وخاوه ن ده سه ڵات پێ شێل ده کرێت .پێشێل کردن وقۆرغ کردنی ده سه ڵات به هه ربیانوویه که وه بێت که ئامانجه که ی پێشێل کاری ماڤی تاکه کانی نه ته وه یه ك یان کۆمه ڵێك یان توێژێکی کۆمه ڵگا بکرێت وتاکه کانی بێ ماڤ بکرێن ئه وا ئه و ده سه ڵاته سیاسیه به خۆسه پێنه روپێشێلکه ری ماڤه کانی تاکی ئه و نه ته وه یه یان ئه وکۆمه ڵگایه پێناسه ده کرێت که دیاره ره فتاره کانی ده سه ڵات له وکاته دا ره فتاری نادیموکراتیانه ودژبه ماڤه کانی مرۆڤ ده بێت به وه ی هاووڵاتیانی نیشتمانێك ناچار ده کات که مل که چی بڕیاره کان بن وله به رامبه ر ماڤه کانی خۆیاندا بێده نگ ببن،ئه م بێده نگیه له به رامبه ر ده سه ڵاتدا مانای له ده ست دانی ماڤه کان و ئازادی بوون وه ك تاك له کۆمه ڵگادا .

ئازادی و ماڤه ئازادی یه کان چ ئه وه ی له لایه ن داگیر کارانی کوردستانه وه پێشێل بکرێن یان ده سه ڵاتی ناوخۆی وه ك یه ك وان ،به تایبه ت له و کاته ی ماڤ هه ر ماڤه و ئازادیش هه ر ئازادی یه ویه ك پێناسه ی هه یه و ئه یبێت ، ئه وه ی جێگه ی داخه ئه و تێڕوانینه هه ڵانه یه له لایه ن تاکی کورده وه له ئازادی و ماڤه ئازادیه کانی تاك ،به تایبه ت له لایه ن بزووتنه وه سیاسیه کانی کوردی یه وه که ئامانجیان ئازادی کوردستان و تاکی کورد بووه ،له هه مان کاتدا هه رهه مان بزووتنه وه سیاسیانه درێژه پێده ری که لتووری کۆمه ڵایه تی خێڵه کیانه و شوانکاره یانه بوون له به رامبه ر پێناسه کردنی ئازادی و ماڤه ئازادیه کانی تاك له کۆمه ڵگای کوردی دا،که دیاره ئه نجامی ئه م تێڕوانینه چه وتانه ی بزووتنه وه سیاسیه کانی کورد وه ك ناسیۆنالیزمی کوردی و به شێك له چه په کانی کوردو هتد هزری تاکی کوردی به م ئاقاره گه یاندووه سه باره ت به ئازادی و ماڤه ئازادیه کان ،له و کاته ی بزووتنه وه سیاسیه کان به شێك نه بوون له هزرێکی کارامای ناسیۆنالیستی به ڵکو به شێك بووه له هزری ده ره به گ و سه ره ك خێڵ و به گله ری کورد ،که واجیاوازی تێڕوانینیان له ڕووی ده سه ڵاتی ناوچه ی دا هه بووه و به به رده وام ئه و که سایه تیانه ی نێو بزووتنه وه ی کوردی جۆرێکی تر ئازادی و ماڤه ئازادی یه کانی تاکیان به کارهێناوه ،له ناوه ڕۆکدا خۆیان پێشێلکاری ئه و ماڤانه بوون و هیچ کات باوه ڕیان به ئازادی و ماڤه ئازادیه کانی تاك نه بووه ،هه رئه مه ش وای کردووه زۆرترین قوربانیه کانی کورد له ئه نجامی شه ڕه ناوخۆیه کانی نێو بزووتنه وه سیاسیه کانی کورددا بن ،وه ك له شه ڕی داگیرکارانی کوردستاندا .

تێڕوانینی سه رکردایه تی بزووتنه وه سیاسیه کانی کورد له ئازادی و ماڤه ئازادیه کان به م شێوه یه و هه وڵ دان بۆ پاراستنی ئه و ده سه ڵاته ناوچه یانه ی ده ره به گ و شێخ و به گله ره کورده کان وای کردووه ته نانه ت له ئێستاش دا باوه ڕبوون به ئازادی و ماڤه ئازادیه کان پاوان کراوبێت و به شێوازێکی تر له و ماڤانه بڕوانن ،وئه و ماڤانه وه ك ده سکه وتێکی سیاسی به کاربهێنرێت ،له هه مان کاتدا تاك ئه و ماڤانه ی له پێناوی بژێوی ژیانیدا به کاربهێنێت ،دیاره ئه م سه وداکاریه له نێوان ده سه ڵاتی سیاسی وتاکی کورددا به شێکه له درێژه دان به فکری شۆڕش گێڕیانه ی ده ره به گ و شێخ وبه گله ری کورد وناساندنی ئازادی و ماڤه ئازادیه کان له چوارچێوه ی سیاسه تی حیزبه کوردی و بزووتنه وه سیاسیه کورد .

ئه مه به رهه می هزری بزووتنه وه سیاسی و سه رگه وره خاوه ن فکره سیاسیه کانن که پێناسی ئازادی و ماڤه ئازادیه کان ئه که ن و به پێ ی هه ل ومه رج و ڕووداوه کان به کاریان ئه هێنن له ژیانی ڕۆژانه ی تاکی کورد و کۆمه ڵگادا ،هه رئه مه شه وای کردووه ئازادی و ماڤه ئازادی یه کان به شێك بن له ژیانی تاڵی کورد و هیچ کات گۆرانکاری به سه ر ئه وکۆمه ڵگایه دا نه یه ت به تایبه ت له باری کۆمه ڵایه تی و ئابوری و سیاسی هتد .

ئازادی وسه لماندنی ماڤه کانی تاکی کورد به شێوه یه کی زانستیانه له نێوکۆمه ڵگای کوردی ئاڵوگۆڕێکی کۆمه ڵایه تی وئابوری به دوای خۆیدا ئه هێنێت ،دیاره ئه م گۆرانکاریه ش ،سه ره تاکه ی گۆرانه له هزری سیاسی ،له وکاته ی هه موو بزووتنه وه یه کی سیاسی کۆی هزری کۆمه ڵایه تی و تاکه کانی ئه م کۆمه ڵگایه یه ،که واته ئه بێت هزری تاکی کورد ئاڵ وگۆڕی به سه ردا بێت تابتوانرێت تاك له کۆمه ڵگادا به هیزتروو خاوه نی پایه ی خۆبێت وبتوانێت ئاڵ وگۆڕ به دیبێنێت .

که واته ئازادی و ماڤه ئازادیه کانی تاك هۆکارێکی بنچینه ین بۆ هه موو گۆڕانکاریه کانی کۆمه ڵگایه ك ئه گه ر به شێوه یه کی راست ودروست به کاربهێنرێت به پێ ی یاسا رێك خراوبێت ،له هه مان کاتدا تاك ئاماده ی ئه و وه رگرتنه ی هه بێت ،به تایبه ت ناساندنی ئه م چه مکه ئه بێت به شێك بێت له که لتووری تاکه کان ،تاك بڕوای هه بێت که ماڤی ئازادی سه ره تاترین وبنچینه ترین ماڤه له کۆمه ڵگادا.

Related Articles